شهو گونجاوه بۆ داهێنان و بیركردنهوه
شهو گونجاوه بۆ داهێنان و بیركردنهوه
زانست سەلماندویەتی كە شەو گونجاوترە بۆ داهێنان و بیركردنەوە و تێگەیشتن, هەر لەبەرئەوەشە خوای گەورە فەرمانمان پێدەكات بە نوێژ و بیكردنەوە لە دروستكراوەكانی خوای گەورە لە شەودا زانایانی زانكۆی (دۆرتمۆندی تەكنەلۆژی) لە ئەڵمانیا لە توێژینەوەیەكدا ئەوەیان دۆزیوەتەوە كە مێشك لەكاتی تاریكی و بەتایبەتی لەشەودا بەتوانایەكی بەرزترەوە كاردەكات, توێژینەوەكە ئەوەی ڕوونكردۆتەوە كە مرۆڤ كاتێك لە دۆخیكی تاریك و هێمن و دوور لە كاریگەرییە دەرەكییەكاندا دادەنیشێت مێشكی لە چالاكی گەورەتردایە و، تاریكی لە شەودا هاوكاری دەكات بۆ داهێنان و بیركردنەوەی قوڵ و تێڕامان. ئالێرەدا پێدەچێت ئەو هێما قورئانییە جوانە بەدی بكەین لەسەر گرنگی شەو لەم بوارەدا, خوای گەورە دەفەرموێت ((ان ناشئە اللیل هی اشد وطأ وأقوم قیلا)) (المزمل:6) واتا (بەڕاستی خۆ پێگەیاندن لە شەودا قورسترە لە ڕووی كردار و باشترە لە ڕووی گوفتارەوە ، قرطبی دەفەرموێت (واتا :شەو لانكەیەكی گونجاوترە بۆ چالاكی بیركردنەوە و تێڕامان)