وێنه و ئیعجاز:باڵنده‌ش وه‌ك مرۆڤ درۆ ده‌كه‌ن
باڵنده‌ش وه‌ك مرۆڤ درۆ ده‌كه‌ن
زانایان زۆر تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، ده‌ره‌نجام سه‌ریان سوڕما كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت باڵنده‌ش وه‌ك مرۆڤ درۆ ده‌كات، باڵنده‌كان له ده‌ستخستنى خۆراكدا درۆ ده‌كه‌ن، یان له‌وانه‌یه بۆ خه‌ڵه‌تاندنى مێیه‌كان درۆ بكه‌ن تا سه‌رنجیان بۆ لاى خۆیان ڕابكێشن، سه‌یر له‌وه‌دایه قورئانى پیرۆز ئاماژه‌ى به‌م ڕاستیه زانستیه داوه، له چیرۆكى پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان و به‌لقیسى شاژندا كاتێك له باڵنده‌ى پهپوسڵێمانكهوه هه‌واڵى شانشینهكهى پێده‌گات، چونكه خواى گه‌وره ئه‌و توانایه‌ى دابوو به پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان كه له زمانى باڵنده تێبگات و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكات، كاتێك پهپوسڵێمانكه له‌كاتى دیاریكراوى خۆى لایدا، ئه‌و هه‌واڵه‌ى بۆ سوله‌یمان هێنا كه لاى قه‌ومێك بووه له‌برى خوداى تاك و ته‌نیا خۆریان په‌رستووه، ئه‌وسا سوله‌یمان ده‌ڵێت: (قال سننظر اصدقت ام كنت من الكاذبین ) نمل:27 ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى باڵنده‌كان ڕاستیش ده‌ڵێن و درۆش ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن زانایان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م ڕاستیه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت