نهێنییه‌كانی چاره‌سه‌ر به‌نوێژ – به‌شی دووه‌م –
نهێنییه‌كانی چاره‌سه‌ر به‌نوێژ – به‌شی دووه‌م –
و: كاوه محمد شارباژێڕی
نوێژ ماسولكه‌كانی له‌ش به‌هێزده‌كات:
ئه‌م په‌رستشه به درێژایی ژیانی موسڵمان و به پێی سستمێكی زۆر ورد ده‌مێنێـه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه به باشترین جۆری وه‌رزش داده‌نرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان وه‌ك كه به‌هۆی كه‌میی جوڵه‌وه دروستده‌بن، هه‌روه‌ها چه‌مانه‌وه‌ی بڕبڕه‌ی پشت.
ده‌ركه‌وتووه كه پارێزگاریكردن و ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان جه‌سته وریا ده‌كاته‌وه و پڕۆسه‌ی ناوه‌وه‌ی له‌ش ڕێكده‌خاته‌وه. چونكه سوجده له نوێژدا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به هێزكردنی ماسولكه‌كانی سك و قاچ و ڕانه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها سوجده كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن هه‌یه له‌سه‌ر مێشك بۆ ئه‌وه‌ی بواری گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێن بدات بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش.
نوێژ بۆ ژنی سك‌پڕ به‌سووده:
ژنی سك‌پڕ زۆر سوود له جوڵه‌ی نوێژ ده‌بینێت ئه‌مه‌ش له چالاككردنه‌وه‌ی جوڵه‌ی ماسولكه‌كان و سوڕی خوێن و هێمنكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ و ئه‌و قورساییه‌ی كه كۆرپه‌له دروستی ده‌كات له‌سه‌ر قاچه‌كانی. هه‌روه‌ها جوڵه‌ی نوێژ وه‌ك وه‌رزشه بۆ ژنی سك‌پڕ، به‌تایبه‌ت له هه‌فته‌كانی كۆتاییدا، ئه‌م وه‌رزشه‌ش ئاسانكاری ده‌كات له كاتی مناڵبووندا.
نوێژ لایه‌نی ده‌رونیی جێگیر ده‌كات:
نوێژ كاریگه‌ریی ده‌رونیی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌تایبه‌ت كاتێك بڕوادار ده‌چێته باری ملكه‌چبوونه‌وه له نوێژه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌دات له‌سه‌ر تێڕِامان و وردبونه‌وه كه ئه‌وه باشترین ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناجێگیریی ده‌روونیی و هیلاكیی مێشك. هه‌روه‌ها نوێژ چاره‌سه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه بۆ ساته‌كانی توڕِه‌بوون و هه‌ڵچوون و په‌له‌كردن، چونكه مرۆڤ فێری له‌سه‌رخۆیی ده‌كات و هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه‌ی ده‌كات كه ملكه‌چبێت بۆ خوای گه‌وره و پاشان فێری ئارامگرتن و سینه فراوانی ده‌كات. هه‌موو ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌كی باش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ئه‌ندامی ده‌مار هه‌یه، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كاری دڵ و ڕێكخستنی لێدانه‌كانی و گوزه‌ركردنی خوێن به‌ناویدا هه‌یه. نوێژ په‌یوه‌ندیی به‌نده‌كانه به‌خوای گه‌وره‌وه، كاتێك بڕوادار لە بەردەم په‌روه‌ردگاردا ده‌وه‌ستێت، هه‌ست به گه‌وره‌یی خوا ده‌كات وه‌ك چۆن هه‌ست به بچوكیی قه‌باره و توانای خۆی ده‌كات له‌و ساته‌دا، ئه‌م هه‌سته یارمه‌تیده‌ر و هاوكاره بۆ بڕِوادار له ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕاڕایی و ترس و هه‌ڵچوونه ده‌رونییانه‌ی كه له ناخیدا نیشتووه، ته‌نها به وه‌ستان له حزوری په‌روه‌ردگاردا هه‌موو ئه‌مانه نامێنن و له‌ناوده‌چن، چونكه ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروست ده‌بێت كه خوای گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدایه و هه‌رگیز وازی لێناهێنێت، له‌به‌ر ئه‌و دڵسۆزییه‌ی كه له به‌ندایه‌تیكردندا هه‌یه‌تی. له‌به‌ر ئه‌وانه و ئه‌و گرنگییه زۆره‌ی كه ئه‌م فه‌رزه هه‌یه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه نابێت بڕوادار ده‌ستبه‌رداری نوێژه‌كان ببێت له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك، ده‌بێت به‌پێوه نوێژ بكات، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به دانیشتنه‌و‌ە، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی له‌سه‌ر ته‌نیشت و به‌و جۆره‌ی كه له‌گه‌ڵ باری ته‌ندروستیدا بگونجێت. تا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی بڕوادار بكه‌وێته جێگه‌ی مردن ناگونجێت هه‌رگیز واز له نوێژ بهێنێت، به‌ڵكو له‌وه جوانتر نییه، كاتێك موسڵمان كاره‌كانی دونیای به چه‌ند ڕكاتێك نوێژ له‌گه‌ڵ خوای خۆیدا كۆتایی بهێنێت؟ هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سیفه‌تی له خواترسان كه له قورئاندا هاتووه بریتییه له باوه‌ڕهێنان به‌نادیار و پاشان نوێژكردن، وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
(ذلِكَ الْكِتَابُ ڵا رَیْبَ فِیهِ هُدًی لِلْمُتَّقِینَ (2) الَّذینَ یُۆْمِنُونَ بِالْغَیْبِ ۆیُقِیمُونَ الصَّڵاەَ ۆمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ یُنْفِقُونَ) [البقرة: 2-3].
با پێكه‌وه گوێ به‌م بانگه‌وازه خواییه جوانه بگرین:
(ێا أَیُّهَا الَّذینَ امَنُوا اسْتَعِینُوا بِالصَّبْڕ ۆالصَّڵاەِ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِڕینَ) [البقرة: 153].
ئه‌گه‌ر ئارامگرتن و نوێژ تێكه‌ڵ به‌یه‌كبن، ئه‌وا ده‌بێته چاره‌سه‌رێكی به‌هێز بۆ هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك كه توشی مرۆڤ هاتبێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر موسڵمان نوێژه‌كه‌ی به ئاگاییه‌كی ته‌واوه‌وه كرد و بیری له هیچ كاروبارێكی دونیایی نه‌كرده‌وه و مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو خوای گەورە ڕازیبكات.
نوێژ پرۆگرامكردنی مێشكه:
ئه‌و ساتانه‌ی مرۆڤـ له‌به‌ردەم خوای گه‌وره‌دا ده‌وه‌ستێت و دڵی ده‌كاته خوڵقێنه‌ره‌كه‌ی، هه‌ست به‌وه ده‌كات به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌به‌رچاویدا به‌رجه‌سته بوون، ڕووداوه‌كانی ڕۆژی دوایی و هه‌موو ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی كه هه‌ڵیده‌گرێت به بیریدا دێت و ده‌چێت، توانای تێگه‌یشتنی هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌بێت كه له نوێژه‌كه‌یدا ده‌یانخوێنێته‌وه، له‌كاتی تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه نزای تێدایه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، له‌ڕاستیدا ئه‌م نوێژه به‌ته‌نها په‌رستش نییه، به‌ڵكو شیفایه، چونكه له‌وكاتانه‌دا مێشك ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر زانیاری و فه‌رمان له قورئانه‌وه وه‌رده‌گرێت (له‌كاتی خوێندنی قورئان له‌كاتی نوێژدا)، ئه‌م فه‌رمانانه كاری نوێكردنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه و ئاماده‌كردنی ئه‌و خانانه ده‌كه‌ن كه له‌كاركه‌وتوون!
تێڕامان و نوێژ:
قورئان ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت كه ملكه‌چبوون و تێڕامان له نوێژدا ڕۆڵی له‌سه‌ر پاراستنی نوێژه‌كان ده‌بێت، چونكه زۆرێك له بڕواداران پابه‌ندنابن به‌نوێژه‌وه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ش كه ده‌یده‌ن، به‌ڵام هه‌ر سه‌ركه‌وتونابن له‌پارێزگاریكردنی چونكه ئه‌وان ملكه‌چبوونیان له‌ده‌ستداوه. له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌روه ده‌فه‌رموێت:
(ۆاسْتَعِینُوا بِالصَّبْڕ ۆالصَّڵاة ۆإِنَّهَا ڵكَبِیرَة إِلَّا عَڵی الْخَاشِعِینَ) [البقرة: 45]
به‌م جۆره كاریگه‌ریی ملكه‌چبوون له‌نوێژدا به‌جوانی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه قورئانی پیرۆز نوێژ و تێڕِامانی پێكه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسامییه له‌م ئایه‌ته‌دا قورئان ئارامیی و ملكه‌چبوونی به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، زانایانیش ده‌ركیان به‌وه‌كردووه كه تێڕِامان توانای مرۆڤ له‌سه‌ر ئارامگرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بارودۆخی ناخۆش زۆرتر ده‌كات! ژماره‌یه‌ك زانای ئه‌مریكی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كردووه كه نوێژ ده‌كه‌ن (هه‌ركه‌س له‌سه‌رشێوازی خۆی) تێبینی ئه‌وه‌یان كرد كه نوێژ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی تێكچوونه‌كانی دڵ و له‌سه‌ر جێگیركردنی فه‌رمانه‌كانی مێشك، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین قورئان هه‌ردوو چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بۆ كۆكردوینه‌ته‌وه (نوێژ و ملكه‌چبوون) وه‌ك فه‌رمویه‌تی:
(قَدْ أَفْڵحَ الْمُۆْمِنُونَ * الَّذینَ هُمْ فِی صَڵاتِهِمْ خَاشِعُونَ) [المۆمنون: 1-2].