نهێنیه‌كانی چاره‌سه‌ر به نوێژ – به‌شی یه‌كه‌م –
نهێنیه‌كانی چاره‌سه‌ر به‌نوێژ – به‌شی یه‌كه‌م –
ن: عبدالدائم الكحیل
و: كاوه محه‌مه‌د شارباژێڕی
زانراوه هه‌ركات پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌هۆی شتێكه‌وه غه‌مبار ببوایه نوێژی ده‌كرد، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) له چه‌ند بۆنه‌دا ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه،كه خۆشه‌ویستترین كار به‌لایه‌وه نوێژه له‌كاتی خۆیدا:
(اعلموا أن خیر أعمالكم الصلاة) [رواه أحمد]. (بزانن كه باشترین كارتان نوێژه).
كه‌واته نهێنییه زانستی و پزیشكی و ده‌رونییه‌كانی ئه‌م په‌رستشه گه‌وره‌یه چین، كه كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م ئاینه‌یه؟
كاته‌كانی نوێژ:
كاتی پێنج نوێژه فه‌رزه‌كه دیاریكراوه.. به ده‌ركه‌وتنی شه‌فه‌ق و هه‌ڵهاتنی خۆر ده‌ستپێده‌كات و پاشان ئاوابوون و دیارنه‌مانی و به‌نوێژی خه‌وتنان كۆتایی دێـت، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پڕۆسه زینده چالاكییه‌كانی لاشه‌دا ده‌گونجێت، به‌جۆرێك وه‌ك ڕێكخه‌ری ژیانی مرۆڤـ و بزاوته فیزیۆلۆجییهكانی.
له‌گه‌ڵ بانگی به‌یانیدا كه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌به‌یانه لاشه‌ی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ست به ده‌ردانی (كۆرتیزون) ده‌كات كه گونجاوه له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێندا، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مرۆڤ هه‌ست به چالاكی بكات، هه‌روه‌ها له كاتی به‌یاندا ڕیژه‌ی گازی ئۆكسجین و ڕێژه‌ی گازی ئۆزۆن له هه‌وادا به‌رزه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چالاككردنی سوڕی خوێن و كۆئه‌ندامی ده‌مار و ماسولكه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی نوێژی خهوتناندا جه‌سته‌ی مرۆڤ ماده‌ی (میلاتوئین) ده‌رده‌دات كه ده‌بێته هۆی هێمنكردنه‌وه‌ی لاشه و ئاماده‌كردنی بۆ نووستن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی بڕوادار دوای ئه‌نجامدانی دوانوێژه فه‌رزه‌كه‌ی پشوو بدات و بخه‌وێت.
له‌دۆزینه‌وه نوێیه‌كانی نهێنیه‌كانی نوێژدا ده‌ركه‌وتووه كه ده‌بێته هۆی پاراستنی مرۆڤ له نه‌خۆشیی ده‌والی به‌هۆی ئه‌و جوڵانه‌ی كه باوه‌ڕدار پێی هه‌ڵده‌ستیت له كاتی كڕنوش و سوجده‌بردندا، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی چالاككردنه‌وه‌ی سوڕی خوێن و ڕێكخستنه‌وه‌ی فشاری خوێن له هه‌موو به‌شه‌كانی له‌شدا.
باوه‌ڕ و نوێژ بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری پشت و جومگه‌كان:
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ‌دا زانایانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌جێهێنانی نوێژ ڕۆژانه پێنج جار له ئیسلامدا ڕێگه چاره‌یه‌كی باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كان و پشت، له‌به‌ر بوونی وه‌ستان و سوجده له نوێژدا.
ئه‌وه‌شیان ده‌رخست كه ڕۆژانه به‌جێهێنانی نوێژ یارمه‌تی نه‌رمبوونی جومگه‌كانی توشبووان به نه‌خۆشی ڕۆماتیزم ده‌دات، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕه‌قبوونیان، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت زۆر به‌سووده بۆ ئه‌وانه‌ی كه بڕبره‌ی پشتیان تووشی ڕه‌قبوون بووه.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌مریكی ئه‌نجامدراون، ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه نوێژ ده‌بێته هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامیی ده‌رونی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری دروستده‌كات و ده‌بێته هۆی زوو چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆش.
نوێژ ده‌زگای به‌رگری به‌هێز ده‌كات:
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه تێكڕای چاكبوونه‌وه له‌لای ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌پابه‌ندن به نوێژه‌وه زۆرتره، چونكه دڵیان پڕِه له‌باوه‌ڕ و ده‌رونیان ئارامه و هه‌رده‌م گه‌شبینن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چالاككردنی ده‌زگای به‌رگری و به‌هێزكردنی توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه.
زاناكان ده‌ركیان به‌وه كردووه كه جموجوڵی نوێژ چاره‌سه‌رێكی سروشتی ده‌ڕه‌خسێنێت ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌ساڵاچون، وه‌ك داخورانی كڕكڕاگه و ڕه‌قبوونی جومگه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاره‌سه‌ریان به شێوه‌یه‌كی گشتی پشت به وه‌رزش ده‌به‌ستێت.
ئیمانداران به‌تواناترن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئازاره درێژخایهنهكاندا:
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا، لێكۆڵه‌ره ئه‌مریكیه‌كان باسیان له‌وه كردووه كهدینداریی و په‌یوه‌ستبوون به ڕێنماییه ئاینیه‌كانه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره به‌رده‌وامه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به هه‌وكردنی جومگه‌كانه‌وه هه‌یه، لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه دیندارن به‌تواناترن له‌و كه‌سانه‌ی به دینه‌وه پابه‌ند نین، له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئازار و كه‌مكردنه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش به چاككردنی ئه‌و هه‌سته‌ی كه ئه‌وان ته‌ندروستییان باشه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئاره‌زووی
نزیكبوونه‌وه له په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن خاوه‌نی هاوسه‌نگییه‌كی باشن، كاروباریان باشتره له هاوشێوه‌كانیان كه هیچ پابه‌ندییه‌كیان نییه.
نوێژ یارمه‌تیی به‌رگه‌گرتنی ئازار ده‌دات:
دكتۆر (فرانسیس جی) سه‌رپه‌رشتیاری تیمی توێژینه‌وه‌كه باسی له‌وه‌كرد كه تیمه‌كه تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی باوه‌ڕ و ئاینن توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه زاڵ‌بن به‌سه‌ر نهخۆشییهكانیاندا و ئازاریان كه‌مبكه‌نه‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه ئازاری جومگه‌یان كه‌مه و باری ده‌رونییان زۆرتر جێگیره و كۆمه‌كی زیاتر له كۆمه‌ڵگا وه‌رده‌گرن.
ئیسلام چ فه‌رمانێكی پێكردووین؟
بێباوه‌ڕان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایین كۆیلایه‌تی و ملكه‌چبوونه بۆ كۆمه‌ڵێك په‌رستش و به‌ندایه‌تی كه هیچ سوودی نییه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕۆژئاوا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ گرنگیی باوه‌ڕبوون به په‌روه‌ردگار و نوێژی موسڵمانان ده‌رده‌خه‌ن! له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر باوه‌ڕهێنان گرنگ نه‌بووایه بۆ زانایانی پزیشكی ئه‌و بانگه‌وازه ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر نوێژ سوودی نه‌بووایه بۆچی ئه‌و سووده پزیشكییه گرنگانه ده‌رده‌كه‌وتن؟
له‌به‌ر ئه‌وه ئیسلام دووان له بنه‌ما زۆر گرنگه‌كانی بۆ داناوین ئه‌ویش گه‌واهیدانه به بوونی خوایه‌كی تاكوتهنها (لا اله الا الله)و نوێژكردن، كه ئه‌مه‌ش موسڵمان ده‌كاته خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌ندروست و توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌دژی نه‌خۆشییه‌كان به‌هێزده‌كات و ده‌بنه خاوه‌ن به‌خته‌وه‌رییه‌كی زۆر له دونیادا، له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:
(الَّذینَ امَنُوا ۆڵمْ ێلْبِسُوا إِیمَانَهُمْ بِظلْمٍ أُوڵئِكَ ڵهُمُ الْأَمْنُ ۆهُمْ مُهْتَدُونَ) [اڵانعام: 82].
له‌به‌رئه‌وه موسڵمانی ڕاسته‌قینه پابه‌ند ده‌بێت به فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌وه (كه هه‌مووی بۆی به‌سووده) چونكه لهسایهيدا ژیانێكی ئارام به‌سه‌ر ده‌بات، به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌سی بێباوه‌ڕه‌وه كه زۆربه‌ی كات ده‌روونی تاریك و شێواوه، خوای گه‌وره هه‌واڵی ئه‌مه‌ی پێداوین كه ده‌فه‌رموێت:
(مَنْ عَمِڵ صَالِحًا مِنْ ذكَرٍ أَوْ أُنْثی ۆهُۆ مُۆْمِنٌ فَڵنُحْیِێنَّهُ حَێاەً طیِّبَەً ۆڵنَجْزِێنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا ێعْمَلُونَ) [النحل: 97].