یەكەم وێنەی چنراوی گەردوونی
یەكەم وێنەی چنراوی گەردوونی
لە تۆژینەوەیەكی نوێدا كە گۆڤاری زانستی (nature)ی ئەمەریكی لە ژمارەی ڕۆژی 19/1/2014 دا بڵاویكردەوە، بینیان چۆن چنراوی گەردوونی بە توند و تۆڵی و بەوپەڕی وردی و ئاڵۆزیەوە مەجەڕەكانی پێكەوە بەستووە، وێنەكە گەورەترین پەڵە هەوری گەردوونی نیشاندەدات كە تا ئێستا بینرابێت.
زانایان دەڵێن ئەوان توانییان وێنەیەكی ڕاستیی و بۆ یەكەم جار بۆ بەشێك لەو چنراوە گەردوونیە ببینن كە مەجەڕەكانی پێكەوە بەستووە…تۆژینەوەكە باس لە دەزوولە و چنراوی گەردوونی دەكات و وێنەی تاڵێك لەو دەزوولەی نیشانداین، دەی ئایەتێكیش هەیە لە قورئانی پیرۆزدا زۆر بە وردی هێما بەو ڕاستیە گەردوونیە دەدات وەك دەفەرموێت: (ۆالسَّمَاء ذاتِ الْحُبُكِ) [الذاریات: 7]، مانای ( الحبك ) چنراوە.