بەسەرهاتی مسوڵمان بوونی زانای فەلەكیی بەناوبانگ (السير جيمس جينز)
بەسەرهاتی مسوڵمان بوونی زانای فەلەكیی بەناوبانگ (السير جيمس جينز)
زانای هەڵكەوتووی هیندی (دكتۆر عنایە الله المشرقی) دەڵێ: رۆژێكی یەك شەممە ساڵی 1909 ز، باران و لێزمە بوو بۆ ئێشێك لەماڵەوە هاتمە دەرەوە ، لەڕێدا زانای فەلەكی بەناوبانگ (السیر جیمس جینز) م بینی ، كە مامۆستا بوو لەزانكۆی (كمبردج) دەچوو بۆ كەنیسە و ئینجیلێك و چەترێك لەبن دەستی دابوو ، لێی نێزیك بوومەوە و سەلامم لێكرد ، وەڵامی نەدامەوە ، جارێكیتر سەلامم لێكردەوە ، لێی پرسیم : چیت لێم دەوێت ؟ ووتم : قوربان دووشت یەكەم باران دەبارێ چەترەكەشت لەبن باڵتدایە ، ئەویش پێكەنی و چەترەكەی هەڵدا ، وتم : دووەمیش چی وای لەزانایەكی ناوداری وەك بەڕێزتان كردوە بچێ بۆ كەنیسە ؟ بۆ ئەو پرسیارەیان تۆزێك وەستاو ووتی : ئەم ئێوارەیە وەرە بۆ ماڵمان ئەوسا قسەدەكەین .
منیش ئێوارە چوومە ماڵیان و بەدەم چا خواردنەوە كەوتە باسی ئەستێرەكان و گەورەیی بوونەوەر ، بەجۆرێك مووی سەری راست بوو بوونەوە و دەستی دەلەزرین و فرمێسك بەچاوەكانیا دەهاتە خوارەوە ، پاشان ووتی : عنایە الله ، كاتێ سەیری جوانی دروستكراوەكانی خوا دەكەم ، هەموو گیانم دەلەرزێ ، وەكاتێ كڕنۆش بۆ خوا دەبەم و دەڵێم تۆ گەورە و دەسەڵاتداریت ، هەست دەكەم هەموو خانەكانی لەشم دان دەنێن بەوراستیەدا و هەست بەئارامی و دڵنیایی یەكی گەورە دەكەم خۆشیەكم دەست دەكەوێت كە هەزار ئەوەندەی خۆشی خەڵكە .. ئینجا نازانم تێگەیشتیت كە من بۆدەچم بۆ كەنیسە ) منیش وتم : حەز دەكەم بەم بۆنەیەوە ئایەتێكی پەڕاوە پیرۆزەكەی خۆمانت بۆ بخوێنم ، ووتی : فەرموو : منیش ئەم ئایەتەم بۆ خوێند : [ ومن الجبال جدد بیض وحمر مختلف ألوانه و غرابیب سود ، ومن الناس و الدواب و الانعام مختلف الوانه كذلك انما یخشی اللهَ من عباده العلماء ] فاطر :28
(سیر جیمس) بەدەنگی بەرز ووتی : چیت ووت ؟ زانایان لەخوا دەترسن ، سەیرە ، زۆر سەیرە ! ئەم شتە من پاش پەنجا ساڵ لێكۆڵینەوەو گەڕان گەیشتوم پێی ، كێ هەیە لەخوا زیاتر ئەم هەواڵەی دابێ بە (محمد) ؟ ئەگەر راستە ئەم ئایەتە لەقورئاندایە ، قەڵەم و كاغەز بهێنە و ئەم شایەتیەی من تۆمار بكە ( قورئان وەحییە و خوای پەروەردگار ناردویەتی بۆ محمد ).
( پەڕاوی الاسلام یتحدی ) .