بابەتی ئیعجازی زانستی دەخرێتە پرۆگرامی 120 زانكۆی عەرەبی و ئیسلامی
بابەتی ئیعجازی زانستی
دەخرێتە پرۆگرامی 120 زانكۆی عەرەبی و ئیسلامی
ئەنجومەنی جێبەجێكاری رابیتەی زانكۆ ئیسلامیەكان بڕیاریدا، ئەو پڕۆگرامەی كۆمەڵەی جیهانی ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا لە ماوەی پێشودا ئامادەیكردبوو، بیكاتە ناو پڕۆگرامی خوێندنی 120 زانكۆی عەرەبی و ئیسلامی.
دكتۆر جەعفەر عەبدول سەلام ئەمینداری گشتی رابیتەی زانكۆ ئیسلامیەكان ڕونیكردەوە كە دانانی ئیعجازی زانستی لە ناو پرۆگرامی خوێندندا گەشە بە توانا توێژینەوەییەكان لە بواری ئیعجازی زانستیدا دەدات، ئەمەش وا دەكات نەوەیەكی نوێی بانگخواز پێبگات كە بەشێوازێكی تازەو پاڵپشت بە بەڵگەی زانستی بانگەواز بكەن.
بەوهیوایەی زانكۆكانی كوردستانیش بتوانن ئیعجازی زانستی بكەنە یەكێك لە پرۆگرامەكانی خوێندنیان.
هەروەها دكتۆر محمد راتب نابلسی سەرۆكی هەیئەی ئیعجازی زانستی داوای لە زانكۆ عەرەبی و ئیسلامیەكان كرد كە هانی قوتابیەكانیان بدەن لێكۆڵینەوەی ئیعجاز بكەن و سەنتەرێكی توێژینەوە دابمەزرێنن كە هەمو زانكۆكان تیایدا بەشدار بن، تا كارەكان دوویارە نەبن و كات بگەڕیننەوە.