ئیعجازی زانستی قورئان و مسوڵمان بوونی زانایەك ئیعجازی زانستی قورئان و مسوڵمان بوونی زانایەك دكتۆری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی (موریس بوكای) ده‌ڵێت: من پێوه‌رێكی به‌رجه‌سته‌م پیه و ده‌توانم بیسه‌لمێنم كه‌قورئان ووته‌ی خوایه یان هی (محمد) خۆی, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتی سه‌یری زانیارییه‌كانی قورئان ده‌كه‌م و به‌راوردیان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوون, جائه‌گه‌ر زانیارییه‌كانیان هاوشێوه‌بوون ئه‌وا (محمد) زانیارییه‌كانی له ده‌وروبه‌ره‌وه وه‌رگرتووه, كاتێكیش سه‌یری كه‌سایه‌تی (محمد)م كرد زانیم نه‌خوێنده‌وار بووه, سه‌یری قوڕهیشم كرد له‌و سه‌رده‌مه‌دا (17)كه‌سی تێدابوو نووسین بزانێت!! سه‌یری پێشكه‌وتووترین شارستانییه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كه‌م كهیۆنانییهكان و میسرییه‌كان بوون, یۆنانییه كۆنه‌كان رووداوه گهردوونییهكانیان به‌هۆكاری بوونی خوای جیاجیا لێك ده‌دایه‌وه به‌جۆرێك ده‌یانووت هه‌ور خوای تایبه‌تی خۆی هه‌یه, ئه‌ستێره, خۆر, با …….هتد ئه‌مانه خوای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه. میسرییه‌كانیش كاتێك لافاوی نیل ده‌ستی پێده‌كرد ده‌یانووت رووباری نیل پادشایه‌كی تێدایه ولێمان تووڕه بووه وداوای بووكێكمان لێده‌كات, له‌به‌رئه‌وه جوانترین كیژیان ده‌ڕازانده‌وه و جلی بووكێنییان له‌به‌ر ده‌كرد و فڕێیان ده‌دایه رووباره‌كه‌وه هه‌تا لافاوه‌كه بنیشێته‌وه, (موریس بوكای) ده‌ڵێت: كاتێك سه‌یری زانسته‌كانی قورئانیشم كرد ده‌بینم هه‌موو زانسته‌كانی هاوشێوه‌ی زانسته سه‌لمێنراوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه, شیاوی باسه له‌پاش زیاتر له (10) سال لێكۆڵینه‌وه دكتۆر (موریس) موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند Post Views: 832 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا