وەڵامی گومانێك وەڵامی گومانێك !؟ ن/ عبدالمجيد الزنداني و/ خالد حسن علي هەندێك نەفام بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایه خوای گەورە گومڕا و ناچاری كردوون نوێژ و ڕۆژو و عیبادەتەكان نەكەن و، ئەم ئایەتە بە بەڵگە دەهێننەوە كە خوای گەورە بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ( إنك لا تهدی من أحببت ولكن الله یهدی من یشا‌ء وهو أعلم بالمهتدین ) القصص56 واتە: به‌ڕاستی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ نا‌توانیت هیدایەتی ئەو كەسە بدەیت كه خۆشت ده‌وێت، به‌ڵكو خوا هه‌ر كه‌سێكی بوێت هیدایەتی دەدات، خوایش ئاگاداره به‌وانه‌ی كه ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته به‌ر. ئەوانەی ئەم گومانە دووبارە دەكەنەوە نازانن كە هیدایەت دوو جۆرە: 1- هیدایەتی ڕێنمایی. 2- هیدایەتی یارمەتیدان. نمونەی هیدایەتی ڕێنمایی: وەك ئەو كەسەی ناونیشانی ماڵێكت نیشان بدات و دواتر وازت لێدێنێت، چونكە ڕینمایی كردیت و ڕێگای نیشاندایت. پێغەمبەران بەمجۆرە هیدایەتە هەڵدەستن، خەڵكی بۆ ڕێگای بەهەشت ڕینمایی دەكەن، خوای گەورە بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (ۆإِنَّكَ ڵتَهْدی إِڵی صِرَاط مُّسْتَقِیمٍ ) الشوری52 واتە: بێگومان تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ڕێنیشان ده‌ریت و ڕێنموی ده‌که‌ی بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست… بەڵام هیدایەتی یارمەتیدان: نمونەی وەك كەسێكی بەخشندەی بەبەزەیی و میهرەبانە كە پرسیاری رێگای ماڵێكی لێ بكەیت و، ڕینمایت بكات. دواتر داوای یارمەتیشی لێ بكەیت ئەویش بەئۆتۆمبێلەكەی خۆی بۆ ئەو شوێنەی دەتەوێت بتگەیەنێت، ئەوە هیدایەتی یارمەتیە، دیارە ئەمەش بۆ یەكێك دەبێت كە پێشترهیدایەتی ڕینمایی قبوڵكردبێت و پاشان داوای یارمەتی بكات. ئەگەر پێغەمبەران بە هیدایەتی ڕینمایی هەڵدەستن بەڵام توانای هیدایەتی یارمەتی و تەوفیقیان نیە، چونكە خوای گەورە یەكێك شایان نەبێت پێی نابەخشێت، خوای گەورە بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (إنك لا تهدی من أحببت ولكن الله یهدی من یشا‌ء وهو أعلم بالمهتدین ) القصص56 لەبەرئەوە خوا دادپەروەرە، هیدایەتی یارمەتی و تەوفیقی ئەوانە دەدات كە هیدایەتی ڕینمایی قبوڵ دەكەن، وەك دەفەرموێت: (والذین اهتدوا زادهم هدی وا‌تاهم تقواهم) محمد 17 واتە: ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین. یەكێك شایەنی گومڕایی نەبێت بەوەی خۆی هیدایەتی ڕێنمایی ڕەتكردبێتەوە و ڕێگای ڕاستی نەوێت، خوای گەورە گومڕای ناكات. وەك دەفەرموێت: ( فَڵمَّا زَاغُوا أَزَاغَ الڵّهُ قُلُوبَهُمْ ۆالڵّهُ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الْفَاسِقِینَ) الصف5 واتە: جا کاتێك ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا، خوایش دڵه‌کانیانی له‌خشته برد‌و مۆری پێدا نا، چونکه خوا ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبار‌و له‌سنوور ده‌رچوو ناکات. Post Views: 492 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا