ناوەندی درۆ
ناوەندی درۆ
زانایان تازەكی چەند تاقیكردنەوەیەكیان بەمەبەستی داهێنانی ئامێری دەرخستنی درۆ داهێنا، لە ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیەدا ئەوەیان بۆ دەركەوت، كە ناوچەی بەرپرس لە درۆ لای مرۆڤ بەشی پێشەوەی مێشكیەتی (Prefrontal Lobe) واتە ( الناصیە – پێشەسەر)، هەروەها ئەوەشیان بۆ دەركەوت، كە ناوچەی پێشەسەر لەكاتی هەڵەكردندا زۆر چالاك دەبێت، بۆیە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان بەمشێوەیە كۆتایی پێهێنا: درۆ و هەڵە لە ناوچەی پێشەسەردا(الناصیە) ڕوودەدەن، سورسوڕهێن ئەوەیە، قورئانی پیرۆز پێش 14 سەدە باس لە كاری ناوچەی پێشەسەری كردووەو خوای گەورە دەربارەی ئەبوجەهل دەفەرموێت: (كَلَّا لَئِنْ لَمْ يَنْتَهِ لَنَسْفَعَنْ بِالنَّاصِيَةِ * نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ) [العلق: 15-16]، پاكیی و بێگەردیی بۆ ئەو خوایەی لە كتێبەكەیدا ئەم ئایەت ونیشانانە هەن بۆ ئەوەی ببنە بەڵگە بۆ ئیعجازی ئەو كتێبە پیرۆزە لەم سەردەمەدا.