لە نیشانەكانی ڕۆژی دوایی: مناڵی زۆڵ
لە نیشانەكانی ڕۆژی دوایی: مناڵی زۆڵ
لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەڵێت لەسەدا چلی دایكان لە ئەمریكادا شوونەكردوون، ئەو مناڵانەی هەیانە لە ڕێی پەیوەندی لە دەرەوەی پەیوەندی خێزانییەوە بوویانن، ئەم دیاردەیە لە وڵاتە ئیسلامییەكاندا دەستی بەبڵاوبوونەوە كردووە… ئایا پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ئاماژەی بۆ ئەم دیاردەیەكردووە؟ پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) لەبارەی نیشانەكانی ڕۆژی دواییەوە دەفەرموێت: (ويكثر أولاد الزنا حتى إن الرجل ليغشى المرأة على قارعة الطريق)(منداڵی زۆڵ زۆردەبێت بەشێوەیەك پیاو لە چەقی ڕێگادا لاقەی ژن دەكات) [رواه الحاكم والطبرانی] سبحان الله! پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) لەكوێوە ئەم زانیارییەی هێناوە و سەرچاوەی ئەم زانیارییە كامەیە؟ بەبێ گومان لە خوای حەكیمی شارەزاوەیە! هەروەها ئەم فەرموودەیە سەلماندنی ڕاستی پێغەمبەرێتی سەروەرمان موحەمەدە(صلی الله علیە وسلم) و ئەو زاتە پێغەمبەری سەرجەم مرۆڤایەتییە.