خولگەی خۆرومانگ
خولگەی خۆرومانگ
خولگەی مانگ لە دەوری زەوی جیاوازە لە خولگەی زەوی لە دەوری خۆر، هەرگیز ناكرێت پێكدادان لە نێوان خۆرومانگدا ڕووبدات. هەروەها مانگ بە جوڵەیەكی زۆر ئاڵۆز دەسوڕێتەوە، بەدەوری زەویدا دەخولێتەوە، لەگەڵ زەویدا بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، لەگەڵ خۆردا بە دەوری چەقی مەجەڕەكەدا دەسوڕێتەوە، لەگەڵ هەموو مەجەڕەكەدا لە خولگەیەكی گەردوونیدا دەسوڕێتەوە، كە تەنها خوای گەورە پێی زانایە.
ئەم ڕاستییە سەرسوڕهێنەرانە لەبارەی یاسای گەردوونییەوە تەنیا لەم سەردەمە نوێیەدا پەی پێبراوە، بەڵام قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێداوە، خوای گەورە دەفەرمۆت: (لا الشمس ینبغی لها أن تدرك القمر ولا اللیل سابق النهار وكل فی فلك یسبحون) واته (نه خۆر بۆی ههیه به مانگ بگات (له هێڵ و ڕێڕهوی خۆی دهربچێت)، نه شهویش پێش ڕۆژ دهکهوێت، بهڵکو ههریهکهیان له خولگهی تایبهتی خۆیاندا مهله دهکهن و به ئاسانی دهسوڕێنهوه.)[یس: 40]، ئەمە موعجیزەیەكی زانستییە، دووپاتیدەكاتەوە، كە قورئان وتەی خوای گەورەیە.