You Are Here: Home » بابەتەكانمان » شەپۆلە قوڵەكان

شەپۆلە قوڵەكان

 شەپۆلە قوڵەكان

scubadiver

خوای گەورە دەفەرموێت: (أَوْ كَظلُمَاتٍ فِی بَحْرٍ لُجِّیٍّ ێغْشَاهُ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ سَحَابٌ ظلُمَاتٌ بَعْضهَا فَوْقَ بَعْض) [النور: 40].(یاخود كردەوەیان وەك تاریكییەكانی ناو دەریایەكی قوڵ وایە، كە شەپۆل لەسەر شەپۆل بدات بەسەریداو لەسەروشیەوە هەورێكی تاریك دایگرتبێت، تاریكییەكان چین لەسەر چین نیشتبن) كاروكردەوەی كافران بە پیاوێك دەشوبهێنێت، كە لە قوڵایی زەریاكاندا دەژی، لەوێدا لەسەریەوە شەپۆلە قوڵەكان دایدەپۆشن، هەروەها چینێكی دیكەش هەیە لە شەپۆلەكانی سەڕووی ئاوەكە، لەسەرووی ئەم شەپۆلەشەوە هەوری چڕهەیە، كە بەری تیشكی خۆری گرتووە، كەواتە ئەم پیاوە لەو تاریكیانەدا دەژی، كە یەك لەسەر یەكن.
لەم ئایەتەدا ڕاستییەكی زانستی هەیە، كە تا كۆتایی 2007 نەدۆزرابووەوە، لەكۆتایی ئەو ساڵەدا زانایان  شەپۆلەقوڵەكانیان لە زەریاكاندا دۆزیەوە، كە لە شەپۆلەكانی سەرڕووی ئاو جیاوازن، واتە شەپۆلی قوڵ و شەپۆلی سەرڕوو هەیە، ئەمەیە كە ئەم ئایەتە گوزارشتی لێكردووەو دەفەرموێت: (مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ مَوْجٌ).(شەپۆل لەسەروویەوە شەپۆل هەیە) بۆزاناكان بوونی ئەم شەپۆلانە شتێكی كتوپڕو سەرسوڕهێن بوو، چونكە دووپاتیان كردوە، كە پێشبینی بوونی ئەم شەپۆلانەیان نەدەكرد، پاكی وبێگەردیی  بۆخوای گەورە، ئایا ئەم ئایەتانە گەواهیی ئەوە نادەن، كە قورئانی پیرۆز، حەقە!

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top