گیرانی خۆرو مانگ
گیرانی خۆرو مانگ
كاتێك مانگ دەكەوێتە نێوان زەوی و خۆرەوە بەری تیشكی خۆرمان لێدەگرێت. ئەم دیاردە سروشتییە گەواهی لەسەر توانای خوای گەورە دەدات. بۆیە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (إن الشمس والقمر آيتان من آيات الله تعالى لا ينخسفان لموت أحد ولا لحياته) [رواه البخاری](خۆرو مانگ دوو نیشانەو بەڵگەن لە نیشانەو بەڵگەكانی خوای گەورە، بۆ مردن و ژیانی كەس ناگیرێن).ئەم فەرمودەیە موعجیزەیەكی زانستی دەنوێنێت، كە گەواهی لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەدات.