You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زیانه‌كانی مه‌ی

زیانه‌كانی مه‌ی

مەی دەردە

هەموو لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە مەی خراپی و زیانەكانی زۆرو هەمەجۆرن، هەركەسێك بانگەشەی ئەوەدەكات، كە مەی بۆدڵ باشە، ئەوە هەڵەیە، چونكە خواردنەوەی مەی بەهەموو جۆرەكانیەوە دەزگای بەرگریی دەڕوخێنێت‌و خانەكانی جگەر لەناودەبات هەروەها كاردەكاتەسەر خانەكانی مێشك‌و دەبێتەهۆی تێكچوونی باری دەروونی, بۆیە پێغەمەبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (إن الله أنزل الداء والدواء وجعل لكل داءٍ دواءً فتداووا ولا تداووا بمحرم) [رواه أبو داوود](خوای گەورە نەخوشی و چاوەسەریشی بۆناردووین، هەموو نەخۆشییەك چارەسەریشی هەیە، كەواتە خۆتان چارەسەربكەن، بەڵام بە حەرام و قەدەغەكراوەكان چارەسەرمەكەن)، كێ ئەم پێغەمبەرەی فێری ئەم ڕاستییە پزیشكییە كردووە؟

مەی كاردەكاتە سەر ئەندامەكانی جەستە

دەزگا هەستیارو ئاڵۆزەكانی جەستە، زۆرترین كاریگەریی مەییان دەكەوێتەسەر، وەك كۆدەمارەكان و جگەرو ڕژێنەكان، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی تێكچوونی ترسناك بۆیان. كاریگەریی مەی لە خواردنەوەیەوەو لە لێوو ناودەم و زمانەوە دەستپێدەكات، ڕەنگە حاڵەتی لیكڕشتن(لیكنی) یان وشكبوونەوەی زمان دروستبكات.یان ڕەنگە ببێتە هۆی شێرپەنجەی زمان. هەروەها مەی دەبێتە هۆی فراوانبوونی سورێنچك و دەمارەخوێنەكان، ئەمەش دەبێتە هۆی برینداربوونی ترسناك. هەروەها لێكۆڵنەوە نوێكان ئەوەیان دەرخستووە، كە زۆربەی تووشبووان بە شێرپەنجەی سورێنچك ئەوانەن، كە بەردەوام مەی دەخۆنەوە. سەبارەت بە چارەسەر بە مەی پرسیار لە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)كرا، فەرمووی: (إنه لیس بدوا‌ء ولكنه دا‌ء) [رواه مسلم].(مەی چارەسەرنییە، بەڵكو دەردو نەخۆشییە)

مەی كاردەكاتە سەر گەدە

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ سەبارەت بەكاریگەرییەكانی مەی دەڵێت: مەی دەبێتە هۆی سوربوونەوەی پەردەی گەدەو زیادبوونی دەردانی ترشی كلۆری ئاو، كە دەبێتە هۆی تووشبوونی گەدە بە برینی درێژخایەن، ڕەنگە ئەمە دریژە بكێشێت و ببێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە(سرطان المعدە). سەبارەت بە ڕیخۆڵەكان لەكاتی وەرگرتنی سەرخۆشكەرەكاندا تووشی هەوكردنی زۆر ترسناك دەبن، هەروەها تووشی بێتوانایی مژین دەبن، جگە لە تێكچوونی جوڵەوگرژبوونی، بۆیە خوای گەورە مەی حەرامكردووە چونكە خێری ئێمەی دەوێت، هەربۆیە پێغەمبەرصلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (كل مسكر خمر وكل خمر حرام) [رواه مسلم]. (هەموو سەرخۆشكەرێك مەیە و هەموو مەیەكیش حەرامە)

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top