دروستكردنی پرد لای مێرولە: نمونەیەكی سەرنجڕاكێشی هاوكاری و بەرخودان
دروستكردنی پرد لای مێرولە: نمونەیەكی سەرنجڕاكێشی هاوكاری و بەرخودان
بەڕاستی جیهانێكن، سەرسوڕهێنەریان كۆتایی نایەت…هەموو ڕۆژێك شتی تازە دەدۆزنەوە و مەزنی ئەم مێرووە دەردەخەن، كە شایانی ئەوەیە سورەتێكی قورئان بە ناویەوە دابەزێت…
هەرچەندە گومانكاران لە كۆنەوە لە هەوڵی گاڵتە كردنن بە قورئان، بەوەی باسی مێرولە دەكات، و سورەتێكی بە ناوەوە ئەنێت، بەڵام ئەمڕۆ زانایان لەبەردەم ئەم دروستكراوە بچوكەدا سەریان سوڕماوە.
زانایان دەڵێن كێشی مێشكی مێرولە یەك لەسەر سەدی گرامێكە!! بەڵام مێشكی نەهەنگ سەد هەزار جار لە مێشكی مێرولە گەورەترە، لەگەڵ ئەوەیشدا مێرولە هەڵدەستێت بە چەندین ئەرك و كاری زیرەكانە، زۆر لە نەهەنگ زیاتر و زیرەكانە تر!!