لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆكەیە
لاوازتر ین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆكەیه
خوای گەورە دەفەرموێت: (مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتاً وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ) (العنكبوت:41 )
واتە: (وێنەی كەسانێك كە بێجگە لە خودا پەرستراوێك بۆ خۆیان دادەنێن، وەكو جاڵجاڵۆكە وان كە ماڵێكی بۆ خۆی ڕەخساندووە، كە بەڕاستی لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆكەیە، ئەگەر بزانن.
ئەم ئایەتە وای لە هەندێك زانا كرد، هەستن بەلێكولینەوە لە تاڵە دەزووەكانی ماڵی جاڵجاڵۆكە، لە ئەنجامدا بۆیان دەركەوت ئەگەر بە هەمان قەبارە لە پۆڵا تاڵی وا دروستبكرێت، ئەوا تاڵەكانی جاڵجاڵۆكە بەهێزترە، ئەی دەبێت هۆكاری لاوازی ماڵەكەی چی بێت؟
زاناكان هەستان بە لێكۆڵینەوە لە سروشتی ناوەوەی ماڵی جاڵجاڵۆكە، چەند ڕاستیەكی زۆر سەرنج ڕاكێشیان بەدیكرد، ئەویش ئەوە بوو كە بینیان نێرەكان پاش ئەوەی هەڵدەستن بە پیتاندنی مێیەكان، مێیەكان هەڵدەستن بە ڕاوكردنی نێرەكان و لەسەر لاشەی نێرەكان دەژین و لە هەموو ماوەی بەخێوكردنی هێلكەكاندا لەسەر گۆشتی نێرەكان دەژین!! وە لەدوای تروكانی هێلكەكان تازە هەڵهاتوەكان خۆراكیان لەسەر لاوازترینیانە!! هەتا بەهێز دەبن و گەورە دەبن، ئینجا ئەوانەی كە ماون و نەخوراون، هێرش بۆ دایكیان دەبەن و دەیخۆن!! چونكە لەو كاتەدا دایكیان لاوازترینیانە، پاشان نێرەكان مێیەكان دەپیتێنن و مێیەكان نێرەكان دەخۆن و بەو جۆرە ئەم سوڕە بەردەوام دەبێت.
لەمەوە دەردەكەوێت كە لاوازی ماڵی جاڵجاڵۆكە لە لاوازی پەیوەندی خێزانیی نێوان ئەندامانیاندایە. كەواتە خوای گەورە زۆر ڕاستی فەرموە كە لاوازترین ماڵە.