You Are Here: Home » بابەتەكانمان » چیرۆكی موسڵمانبونی پاسەوانی بەندینخانەی گوانتانامۆ

چیرۆكی موسڵمانبونی پاسەوانی بەندینخانەی گوانتانامۆ

چیرۆكی موسڵمانبونی پاسەوانی بەندینخانەی گوانتانامۆ

  

480884_376073482490125_1647976388_n

وەرگێڕانی: فردوس یاسین قەرەداغی  

هۆڵد برۆكس كە یەكێك بوو لە پاسەوانەكانی ترسناكترین بەندینخانەی سەر زەوی، و بەندكراوەكان تیایدا بە توندترین شێوە ئەشكەنجە ئەدرێن، كە ئەویش بەندیخانەی گوانتانامۆیە لە وڵاتێكدا كە بە ئازادی ناسراوە( ئەمریكا).   هۆڵد برۆكس ی پاسەوان فەرمانی وەرگرتبوو لە سەركردەكانی یەوە كە بە توندترین شێوە ئەشكەنجەی زیندانیەكان بدات، هەمیشە ئەوەیان ئەدا بە گوێی پاسەوانەكاندا كە ئەم مرۆڤانە خراپترینی سەر زەوین و بە فەرمانی ئوسامە بن لادن كار دەكەن، گەر تەنها هەلێكیان بۆ هەڵكەوێت بێ یەك و دوو دەتكوژن.   لەگەڵ ئەمەشدا، هۆڵد برۆكس هەر بە باشی هەڵسوكەوتی دەكرد لەگەڵ زیندانیەكاندا، ودڵی ئەدانەوە و ئەشكەنجەكانی لەسەر سوك ئەكردن، تا وای لێهات بەندكراوەكان ناویاننابوو “پاسەوانە بەبەزەییەكە ” بەڵام لە لایەكی ترەوە هاوڕێكانی بە خیانەت تاوانباریان كرد. ئەوەی كە سەرنجی هۆڵد برۆكس ی ڕائەكێشا لەو بەندینخانەیەدا، خەندەی زیندانی یەكان بوو كە بە هاتنی شەو لەسەر دەموچاویان دەردەكەوت و (سوپاس بۆ خوا)یان دەگوتەوە.   هۆڵد برۆكس و هاوڕێكانی كە شەو دەهات دەچوون بۆ مەشروب خوادنەوە، وزینا كردن. لە یەكێك لە شەوەكاندا پێش رۆیشتنی چوو بۆ دڵدانەوەی زیندانی یەك كە ئەشكەنجە درابوو، كە بەندكراوی ژمارە 590 بوو، كە پیاوێكی مسوڵمان بوو، ناوی ئەحمەد راشدی بوو خەڵكی مەغریب بوو. پاش قسەكردنیان، هولدبروكس توشی شۆك بووبوو، چونكە یەكەمجاری بوو كە ڕاستی ئاینی ئیسلام بزانێت، ئەو ئیسلامەی كە ئەحمەد باسی لێدەكرد زۆر جیاواز بوو لەوەی كە ئەمریكاییەكان باسیان كردبوو وێنەكەیان شێواندبوو. دوای ئەمە هولدبروكس هەموو شەوێك لە باتی چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێكانیدا، ئەچوو بۆ لای راشدی و ئیسلامی لێوە فێر ئەبوو!!

چەندەها پەرتووكی كڕی لەسەر ئیسلام و هەمیشە دەیخوێندنەوە، تا ڕۆژێك هات پێنوس و پارچە كاغەزێكی بچووكی هێناو لە ژێر دەرگای ژووری بەندیخانەكەی ئەحمەدەوە بۆیناردە ژوورەوەو داوای لێكرد كە شایەتومانی بۆ بنوسێت بەڵام بە پیتی ئینگلیزی، هەر لەوێدا و لە بەندینخانەی غوانتانامۆدا بە دەنگێكی بەرز شایەتومانی هێناو ناوی خۆی گۆڕی بە (مصگفی عبدالله). ژیانی بە تەواوەتی گۆڕا لە گۆرانی و خواردنەوەو عەلاقاتی ناشەرعی بۆ نوێژو زیكری خواو قورئان لەبەركردن. ساڵی 2005 وازی هێنا لە هێزەكانی ئەمریكا، ئێستا وەك ڕاوێژكارێك لە مەركەزی (تمب) ی ئیسلامی كاردەكات. بەڵام لەگەڵ ئەوەی وازیشی هێنا لەو زیندانە، هەتا ئێستاش نەیتوانیوە وێنەی ئەو ئەشكەنجانە لە بیری خۆی دەربهێنێت.  تێبینی، هۆڵد برۆكس بەناوبانگترین مسوڵمانە كە مسوڵمان بوونی بووە جێی باسی خەڵكانی ئەمریكا. [ إِنَّكَ ڵا تَهْدِی مَنْ أَحْبَبْتَ ۆڵكِنَّ اللـه ێهْدِی مَن یشا‌‌‌و ].. القصص 56.  https://www.facebook.com/photo.php?fbid=531881383498771&set=a.159384940748419.29453.159383787415201&type=1&theater

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top