بەڵگەیەكی ژیریی لەسەر هاتنی ڕۆژی دوایی
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( أَيَحْسَبُ الإِنسَانُ أَن يُتْرَكَ سُدًى(36) أَلَمْ يَكُ نُطْفَةً مِّن مَّنِيٍّ يُمْنَى(37) ثُمَّ كَانَ عَلَقَةً فَخَلَقَ فَسَوَّى(38) فَجَعَلَ مِنْهُ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَر…َوَالأُنثَى(39) أَلَيْسَ ذَلِكَ بِقَادِرٍ عَلَى أَن يُحْيِيَ الْمَوْتَى40)القيامة
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت مرۆڤ وا گومان ده‌بات هه‌روا له دوای مردنی فڕێدهدرێتو ئیدی نابێته‌وه به مرۆڤ؟!
له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره تێمان ده‌گه‌یه‌نێت كاتێك ئێمه نوتفه‌یه‌ك بوین گرنگی پێداین‌و نهیفهوتاندینو پهروهردهیكردینوكردینیه گۆشتپاره‌یه‌ك (علقه) پاشان كۆئه‌ندامی ئێسك‌و كۆئه‌ندامه‌كانی تری بۆ دروستكردینو ڕاستیكردینهوه تا بووینه مرۆڤێكی ڕێك‌و ڕاست‌و نێر‌و مێی جیاكرده‌وه, ئه‌و كاته‌ی تاكه خانه‌یه‌ك بووین كه به چاو نه‌ده‌بینرا گه‌شه‌ی پێداین‌و نهیفهوتاندین، ئیدی چۆن كه بووینه ملیاران خانه‌و مرۆڤێكی ته‌واو, به مردنێك ده‌مان فهوتێنێتو فڕێمان ده‌دات؟!!
ئه‌وه‌ی شته بچوكه‌كانی ههڵدهگرێتو نایفهوتێنێت، ئایا ڕێی تێده‌چێت شته به‌نرخ و گه‌وره‌كانی فڕێبدات؟!!
بێگومان كه‌سی ژیر وا ناڵێت, بۆیه گرنگی پێدانمانو گه‌وره كردنمان كاتێك تۆوێك بووین تا بووینه مرۆڤێكی ته‌واو، به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه كه به‌م شێوه ڕاست‌و ڕێكهش نامانفهوتێنێتو مردن ته‌نیا وێستگه‌یه‌كی تێپه‌ڕبوونه له دنیایه‌كه‌وه بۆ دنیایهیكی تر‌و بۆ لێپرسینه‌وه.
خوای گه‌وره ژیانی هه‌ردوو دنیامان خۆشبكات… امین