كێ جاڵجاڵۆكە فێر دەكات؟!
كێ جاڵجاڵۆكە فێر دەكات؟!
زانایان دەڵێن جاڵجاڵۆكە كە دروستدەكرێت لە خانەكانی مێشكیدا پرۆگرامی زۆر ئاڵۆز هەیە، كە بەهۆیەوە دەتوانێت ماڵەكەی بە شێوەیەكی ئەندازەیی سەرسوڕهێن دروستبكات، ئەم پڕۆگرامانە ناكرێت بخرێنە پاڵ سروشت یان تیۆری گەشەكردن….لەبەرئەوە پێویستە هێزێكی لەڕادەبەدەری ڕێكخراو بۆ ئەم پڕۆگرامانە هەبن.ئێمە دەڵێین: پەروەردگاری بەتوانا ئەم جاڵجاڵۆكەیەو هەموو دروستكراوەكانی تری دروستكردووە و هەر ئەویش ئەمانەی فێركردوون و ڕێنمایی كردوون، خوای گەورە دەفەرموێت:(ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ * لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ)