You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ڕێنمایی پێغەمبەر بۆ پاككردنەوەی زمان و نەهێشتنی بۆنی دەم …

ڕێنمایی پێغەمبەر بۆ پاككردنەوەی زمان و نەهێشتنی بۆنی دەم …

ڕێنمایی پێغەمبەر بۆ پاككردنەوەی زمان و نەهێشتنی بۆنی دەم …

 529509_554116841275225_936324813_n

م. تاریق عبدە ئیسماعیل تۆژەر لە توبی نەبەوی و گژوگیا

لەم كورتە بابەتە ئاماژە بە فەرمودەیەكی پەیامبەری ئیسلام موحەمەد (د.خ) كە ئیعجازێكی زانستی تێدایە دەربارەی پزیشكی ددان، ئەو پەیامبەرە ئازیزە ڕێگایەكمان فێردەكات كە بەهۆیەوە ددانەكانمان لە كلۆربوون و داخوران دەپارێزرێت هاوڕێ‌ لەگەڵ پاراستنی بەشەكانی دیكەی ناو دەم وەك زمان لەو هەوكردنانەی توشی دەبن لە میانەی كەڵەكەبوونی بەكتریای زۆر لە نا…و دەمدا .

لە ئەبی بوردەوە دەگێڕنەوە لە باوكیەوە ووتی ” هاتم بۆ لای پەیامبەر (د.خ ) بینیم سیواك بە دەستیەوەیەو خەریكی سیواك كردنە و دەیوت: ئع ئع سیواكەكە لە دەمی پیرۆزی بوو، وەك ئەوەی هێڵنجبدات” بوخاری و مسلم گێڕاویانەتەوە .

هەروەها لە ئەبی بوردەوە و لە ئەبی موساوە دەڵێت ” چووم بە سەر پەیامبەر ( د.خ) بینیم لای سیواكەكە بە سەر زمانیەوەیەتی ” مسلم گێڕاویەتەوە .

لە كتێبی ( فتح الباری ) شەرحی صحیحی بوخاری ئیبن حجری عسقلانی و هەروەها لە موسلم یش هاتووە : “پێغەمبەر سیواكی بە زمانیدا دەهێنا، كە مەبەست پێی بەشی ناوەوەی زمانە، بەپێی ئیمام ئەحمەد سوننەتە سیواك بۆ ناوەوەی زمان، بۆیە ئەو دەنگە دروستدەبێت وەك دەنگی هێڵنجدان، لەو فەرمودەیەوە تێدەگەین كە سیواك بۆ زمانیش لە باری درێژی سوننەتە، بەڵام بۆ ددان لە باری پانی ” ( فتح الباری بەرگی 1 ل 356 )، بۆیە لێرەوە دەگەینە ئەوەی پێغەمبەر ( د. خ ) سیواكەكەی لە سەر بەشی ناوەوەی زمانی داناوە چونكە لەو بارەدا ئەو حاڵەتە دەنگە (ئع، ئع) دروستدەبێت.

لە ڕووی زانستیەوە : دەتوانرێت بە چاو سەر ڕووی زمان ببینرێت كە پڕە لە درز و چاڵوچۆڵی، بەوە سەر ڕووی زمان دەبێتە شوێنێك بۆ كۆبوونەوەی پاشماوەی خۆراك تێیدا و بۆگەنكردن و دەرچوونی بۆنێكی ناخۆش لە دەمەوە، بە پێی زانستی نوێش زمان بە تایبەتی بەشی پشتەوەی شوێنێكی زۆر لە بارە بۆ كۆبوونەوەی هەموو جۆرە بەكتریایەكی زیانبەخش، بەڵام ڕووی سەرەوەی بەشی پێشەوەی زمان كەمتر ئەوە ڕوودەدات، چونكە ئەو بەشەی زمان بەردەوام بەر ددان و مەڵاشوو دەكەوێت و پاك دەبێتەوە، هەروەها دەمیلەكانی چێژكردن لەو ناوچەیەدان و بونەتە هۆی ئەوەی درزەكان كەمتر قوڵبن وپاشماوەی خۆراك نەگرنە خۆیان، بوونی ئەو بەكتریا زیانبەخشانەش لە سەر زمان دەبێتە هۆی هەوكردنی زمان و ناو دەم و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بە هەموو لەشدا .

پزیشكی تازە چی دەڵێت ؟

لە ماڵپەڕی www.animated-teeth.com ، كە یەكێكە لە ماڵپەڕە زانستیە پسپۆڕەكان، لە بواری نەخۆشیەكانی دەم و ددان، لەبارەی چۆنێتی پاككردنەوەی زمان، دەڵێت باشترین ڕێگەی پاككردنەوە و پاراستنی دەم و ددانە.

بەمجۆرە نوسراوە:

There are various methods by which you can clean the posterior aspect of your tongue but each of them has the same goal, to scrape away the bacteria and debris that has accumulated on the tongue’s surface.

When cleaning your tongue, no matter which method of tongue cleaning you choose to use, you should try to clean as far back on your tongue as possible. Don’t be surprised if you find you have an active gag reflex. Gagging is a natural reaction, but with time this reflex should decrease

واتە:

چەندین ڕێگە هەیە كە دەتوانرێت ناوچەی كۆتایی زمان پاك بكرێتەوە، بەڵام هەمویان یەك ئامانجیان هەیە، كە بریتییە لە، داماڵین و لابردنی بەكتریاو پیسی لەسەر ڕووی زمان، كێشە لەوەدا نیە چ ڕێگەیك دەگریتە بەر بەڵام پێویستە لەسەرت كە ناوچەی پشتەوەی ئەوسەری زمان پاك بكەیتەوە، لات شتێكی سەیر نەبێت ئەگەر هەستت بە هێڵنجدان كرد، چونكە ئەو هەستە لە ئەنجامی كاردانەوەیەكی سروشتیە و پاش ماوەیەك نامێنێت.

ڕووی ئیعجاز:

لەوەی پێشەوە دەردەكەوێت، فەرمودەكە پێش هەموو زانایان جەختی لە پاككردنەوەی دەم و زمان زۆر بەباشی كرووە، بە جۆرێك هەست بە هێڵنجدان بكەیت، ئەم ڕێگەیەیش زۆر پێویستە بۆ لابردنی هەر كاریگەریەكی بەكتریای زیانبەخش لە ناو دەمدا، كە دەبنە هۆی چەندین جۆری هەوكردنی پوك و دەم، بێگومان زانستی نوێ كاریگەی سیواكی لە پاراستنی ددان لە كلۆر بوون و كلسگرتن، دەرخستوە، بۆیە چەندین فەرمودە دووپاتی دەكەنەوە كە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بەردەوام پارێزگاری لە سیواك كردووە.

لێرەدا ڕادەمێنین و دەپرسین:

كێ‌ پێغەمبەری (صلی الله علیە وسلم) فێركرد، كە زمانی بەو شێوە پێشكەوتوە پاك بكاتەوە، كە لە شێوازە زانستیەكان دەچێت؟ بێگومان ئەو خودایە فێری كردووە، كە پێغەمبەری بۆ ڕەخمەتی جیهانیان ناردووە.

سەرچاوەكانی نوسەر:

http://www.goaskalice.columbia.edu/1509.html

http://www.animated-teeth.com/bad_breath/t4z_tongue_cleaning.htm

http://www.cdls.org.uk/background/october2002/back4.htm

http://www.sakool.com/Faq.htm

http://www.ncbi.nlm.nih.gov/entrez/query.fcgi?cmd=Retrieve&db=PubMed&list_uids=2134924&dopt=Abstract

http://www.blackwellpublishing.com/abstract.asp?aid=6&iid=3&ref=1601-5029&vid=1

http://www.dupagehealth.org/health_ed/shark.html

http://www.uglx.org/badbreath

http://bmj.bmjjournals.com/cgi/content/full/308/6929/652

 

http://www.animated-teeth.com/bad_breath/t4z_tongue_cleaning.htm

http://www.uglx.org/badbreath

http://www.animated-teeth.com/bad_breath/t4z_tongue_cleaning.h

 

anzeigenGefällt mir ·  · Teilen

28 Personen gefällt das..3 mal geteilt.Hiwa Majid Salih dasxosh xertan bnwset

Gefällt mir · Antworten · 1 · vor 14 Stunden..Miran A. Mohammed Jwana dast.xosh

Gefällt mir · Antworten · 1 · vor 14 Stunden..

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top