You Are Here: Home » بابەتەكانمان » دۆزینه‌وه‌ى (ئینجیلى به‌رنابا) و باسكردنى ناوى محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ رِاشكاوى تیایدا!!

دۆزینه‌وه‌ى (ئینجیلى به‌رنابا) و باسكردنى ناوى محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ رِاشكاوى تیایدا!!

 

دۆزینه‌وه‌ى (ئینجیلى به‌رنابا) و باسكردنى ناوى محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ رِاشكاوى تیایدا!!

به‌رنابا به‌پێى خودى سه‌رچاوه‌ مه‌سیحى یه‌كان: كه‌سێكى به‌رِێز و پایه‌داره‌ له‌ لایه‌ن كه‌نیسه‌وه‌. * 
ئینجیلێكى دراوه‌ته‌ پال به‌ ناوى: (ئینجیلى به‌رنابا). *

له‌ سه‌رچاوه‌كاندا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ( پاپا جلاسيوس ) ساڵى: (492ز) خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند كتێبێكى قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، ناوى یه‌كێك له‌وانه‌ (ئینجیلى به‌رنابا)یه‌.

كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت (ئینجیلى به‌رنابا) له‌ پێش هاتنى ئایینى ئیسلام و دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ردا هه‌بووه‌. *

دواى ساڵه‌ها ساڵى سه‌رنگوونى و بى سۆراخیى ئه‌م ئینجیله‌، سه‌ده‌ى شازده‌هه‌مى زاینى له‌ ژینگه‌ و ده‌وروبه‌رێكى ته‌واو مه‌سیحى و له‌ كتێبخانه‌ى خودى ڤاتیكاندا دۆزرایه‌وه‌. * 

دواى دۆزینه‌وى ئه‌م ئینجیله‌ و ته‌رجه‌مه‌ كردنى به‌ گه‌لـى زمان، مشتومرِ و وتووێژى زۆرى له‌سه‌ر دروست بوو، به‌ تایبه‌ت له‌ نێوان موسڵمانان و مه‌سیحى یه‌كاندا. *

تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌م ئینجیله‌ له‌چاو ئینجیله‌كانى تردا له‌ چه‌ند خاڵێكدایه‌: 

یه‌كه‌م: ئینكاریى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ عیسا خوا بێت یان كورِى خوا بێت. به‌ڵكو به‌ پێغه‌مبه‌ر و به‌نده‌ى خوا باسى ده‌كات. (كه‌ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ قورئاندا یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌) 

دووهه‌م: ئینكارى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ عیسا له‌ خاچ درابێت. (ئه‌مه‌ش به‌ هه‌مان جۆر له‌گه‌ڵ قورئاندا یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌) 

سێهه‌م: له‌ زۆر شوێندا به‌ رِاشكاوى ناوى (محه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم)) ده‌هێنێت. وه‌ك ئه‌م ده‌قانه‌ى خواره‌وه‌: 

1 – (39/14): “فلما انتصب آدم على قدميه رأى في الهواء كتابة تتألق كالشمس نصها: لا إله إلا الله محمد رسول الله “.

2 – (41/30): “فلما التفت آدم رأى مكتوباً فوق الباب: لا إله إلا الله محمد رسول الله “.

3 – (97/17): “إن اسمه المبارك محمد “. 4 – (163/8): “إنه محمد رسول الله “. 

نوسینی: مامۆستا فارووق ڕەسوول یەحیا
barnaab

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top