You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زەنجەفیل كاریگەرییەكی گەورەی هەیە لەكەمكردنەوەی كێش

زەنجەفیل كاریگەرییەكی گەورەی هەیە لەكەمكردنەوەی كێش

زەنجەفیل كاریگەرییەكی گەورەی هەیە لەكەمكردنەوەی كێش

لەتوێژینەوەیەكی نوێدا دەركەوتوە كە زەنجەفیل كاریگەرییەكی گەورەی هەیە لەكەمكردنەوەی كێش،چونكە مرۆڤ كاتێك نان دەخوات لەگەڵ كەمێك زەنجەفیل، زووتر هەست بە تێربوون دەكات, هەروەها ماددەی تیایە كە بەرەنگاری بەكتریاو ڤایرۆس دەكات، لەبەرئەوە بە دژە هەوكردنێكی چاك دادەنریت .

لەتوێژینەوەیەكی تردا دەركەوتووە كە زەنجەفیل كۆئەندامی هەرس چالاك دەكات. كۆلێژی ماریماند هەستاوە بە توێژینەوەیەك كە سەلماندیان زەنجەفیل چارەسەری دڵ تێكچون و هێڵنجدان دەكات، و هەڵدەسێت بەكەمكردنەوەی ئازاری هەوكردنی جومگەكان و كەمكردنەوەی كۆلیسترۆلی زیان بەخش.

هەروەها ئێستا توێژینەوەی تر دەكرێت بۆ زانینی سودی زەنجەفیل بۆ چارەسەری نەخوشیەكانی دڵ و شێرپەنجە و لێكۆڵەرەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە خواردنی كەمێك لەم مادەیە سود بەخشە، هەروەها ئامۆژگاری دەكەن كە زەنجەفیل بكرێتە ناو هەموو خواردنە گەرمەگان، بەتایبەتی چای سەوز بۆ چارەسەری نەخوشیەكانی دڵ و رێگرتن لەبڵاوبونەوە و زیادكردنی خانە شێرپەنجەییەكان.

پاك وبێگەردی بۆ خوا كە لە قورئانی پیروزدا باسی ئەم ماددەیەی كردووە و دەفەرموێت:
(ويسقون فيها كأسا كان مزاجها زنجبيلا)(الانسان 17) واتە: لە بەهەشتدا لەپەرداخێك شەرابی پاكیان پێ‌ نۆش دەكرێت، كە زەنجەفیلی تێكەڵاوە.
وەرگێڕانی: لەتیف ڕەئوف

 

285558_533136036706639_1093722327_n

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top