You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئيعجازی نووستن له‌سه‌ر لای ڕاست

ئيعجازی نووستن له‌سه‌ر لای ڕاست

ئيعجازی نووستن له‌سه‌ر لای ڕاست

نووسينى:فەرەیدون هاشم محمد

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لێ‌ بــێ‌ هەمـوو ژیانی حیكمەتی ســــوود بەخش بووە بۆ ئادەمیزاد . بۆیە منیـــــش بیرم كردەوە لەیەكێك  لە ڕەفتارەكانی بۆ ئەوەی بۆم دەركەوێ‌ چ مەبەستێكی زانستی لەپشت ئەم ڕەفتارەوەیە . ٍئەویــش چۆنێتــــی نوســــــتنی بوو . هاتـــــووە لە كتێبی (فقه اڵادعیە واڵاذكار) لەبەشــــی (3,4 ) ی كەلە نووســینی (عبـدالرزاق بن عبدالمحــــسن البدر)ە لە پەڕەی (65) ســەبارەت  بەوێردەكانی نوستن هاتووە , كە (بەرائی كوڕی عازب ) ئەگێرێتەوە كەپێغەمبەر دروودی خوای لێ‌ بێ‌ ئەفەرمێ‌ (اذا أتيت مضجعك فتوضأ وضوءك للصلاة ,ثم أضطجع على شقك الأيمن) ئەگەر هاتیتە سەرجێگای نوستن دەسنوێژ هەڵگرەو بەلای ڕاست پاڵكەوە . بۆم دەركەوت كە گەدەی مرۆڤ لەسەرشێوەی پیتی (L)ی ئینگلیزیە بەپێچەوانەوە ڕووی كردووە لەلای ڕاست, گەدە لای خوارەوە بەستراوەتەوە بە ڕیخۆڵەكان, وەلای سەرەوە بەسترواوەتەوە بە بۆڕی قوڕگ

nwstn1

وێنەی ژمارە (1)

, بۆیە كاتێك بەلای چەپ پاڵدەكەویت , لای چەپ دەبێتە بنی گەدە وەهەرچی خواردن هەیە لای چەپ كۆدەبێتەوە , هەروەها گازەكانیش لەلای سەرەوە كۆدەبێتەوە كەدەكاتە لای ڕاست بۆیە بەهۆی پاڵەپەستۆی ناو گەدە گازەكان دەچنە ناو ڕیخۆڵەكانەوە

nwstn2

وێنــــەی ژمارە (2)

 بەم شــــێوەیە تووشــــی باداری دەبـــی خەوت دەزڕێ‌ و خواردنەكــــەش لەناو گەدە دەمــێنێتەوە. بەڵام ئەگەر بەلای ڕاست ڕاكشێن ئەوا كردارەكە بەپێچەوانەوە دەبێت واتا بنی گەدە دەكەوێتە لای ڕاست بۆیە هەرچی خواردن هەیە لەلای ڕاست كۆدوبێتەوە وەبەم شێوەیە خواردنەكە زۆربەسوكی وئاسانی دەخزێتە ناو ڕیخۆڵەكان,گازەكانیش لەناو گەدە دەمێنێتەوە , ئەوكاتە گازەكان بەشێوەی قڕقێنەیەك دەردەچێت لەگەدە

nwstn3

وێنەی ژمارە (3)  

بۆیە بەمشێوەیە تووشی باداری نابیت , لەكۆتایدا خوازیارم شتێكی باشم ڕوون كردبێتەوە , سوپاس بۆ خوای گەورە

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top