You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زۆریی هەورە بروسكە‌و ئاگاداركردنەوە لە نزیكیی ڕۆژی دوایی

زۆریی هەورە بروسكە‌و ئاگاداركردنەوە لە نزیكیی ڕۆژی دوایی

زۆریی هەورە بروسكە‌و ئاگاداركردنەوە لە نزیكیی ڕۆژی دوایی

 

 

hawr1

وێنەی هەورەبروسكە لە شەوێكی تاریكدا

و‌.::/  جەمال موحەمەد ئەمین
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿هُوَ الّذِي يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفاً وَطَمَعاً وَيُنْشِىءُ السّحَابَ الثّقَالَ. وَيُسَبّحُ الرّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلاَئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ وَيُرْسِلُ الصّوَاعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمْ يُجَادِلُونَ فِي اللّهِ وَهُوَ شَدِيدُ الْمِحَالِ﴾ الرعد:(12-13).
ئیبن كەسیر لە ڕاڤەی ئەو ئایەتەدا دەفەرموێت : واتە خوای گەورە هەورە بروسكە دەنێرێت وەك سزا بۆ هەر كەس كە خۆی بیەوێت، بۆیە ئەم دیاردەیە لە ئاخر زەماندا زۆر دەبێت .
هۆی دابەزینی ئەو ئایەتەی پێشوو وەك ئیبن كەسیر دەیگێڕێتەوە ئەوەیە كە پەیامبەری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم ) دەنێرێت بە شوێن كەسێك لە گەورەكانی قورەیشدا، تا بێت بۆ لای و ئەویش دەڵێت: من لەوە بەرزترم كە بێم بۆ لای موحەمەد و وتەی نابەجێی تریش، بەڵام پەیامبەر ( صلی الله علیه وسلم ) دوو جاری تر دەنێرێت بە شوێنیدا و هەمان وەڵامی دەبێت، تا لە جاری سێیەمدا خوا یەك هەورە بروسكەی لێدەدات و كاسەی سەری دەبات، ئیتر ئەو ئایەتەی پێشوو دابەزی.
هەورە بروسكە لێدان (Thunderbolt ) خاڵیبوونەوەی كارەباییە لە نێوان پەڵە هەورێكی بارگە موجەب یان سالب لەگەڵ شوێنێك یان بینایەك یان كەسێك، یان ئاژەڵێك لە سەر زەوی، ئەوەی سەیرە تیرەی گورزەی بروسكەكە كەمترە لە 5ر2 سم بەڵام درێژیی دەگاتە 50 كم، لەكاتی لێدانیدا پلەی گەرمیی ئەو شوێنەی هەورە بروسكەكە لێیدەدات بۆ زیاد لە 30000 پلەی سەدی بەرز دەكاتەوە، كە ئەوەش دەبێتە هۆی كشانی هەوای ئەو نێوەندە و دابەزینی پەستانی هەوا تێیدا، بۆیە هەر بە ڕوودانی بروسكەكە هەورەگرمەكەی لەگەڵدا دروست دەبێت. ئەو بروسكەیەی كە لە بارگەی سالبەوە دروستدەبێت تەزووە كارەبا ساتیەكەی دەگاتە 30 كیلۆ ئەمپێر و بڕی بارگەی 5 كۆڵۆم و وزەی 500 جول دەگوێزێتەوە، لەوانەیە تەزووی ساتی بروسكە بەهێزەكان بگاتە 120 كیلۆ ئەمپێر و بارگەكانیشیان بگاتە 350 كۆڵۆم !!
بەڵام ئەو بروسكەیەی كە لە بارگەی موجەبەوە دروست دەبێت نە تەزووە ساتیەكەی، نە وزەكەی و نە بارگەكەی ئەوەندە زۆر نییە .
مانگەدەستكردەكان لە یەك چركەدا نزیكەی 100 بروسكە تۆمار دەكەن، واتە لە ساڵێكدا نزیكەی 4ر1 ملیار بروسكە ، 80% ی ئەو بروسكانە لە نێوان هەورەكان خۆیاندا ڕوودەدەن و 20% یان لە نێوان هەورەكان و زەویدا ڕوودەدەن كە، ئەوانیش هەورە بروسكە لێدانن. بە پێی ئەو داتایانەی كە لە مانگە دەستكردەكانی ئاژانسی ناساوە وەرگیراون كە تایبەتن بە چڕیی ڕوودانی بروسكەكان لە سەر ڕووی زەوی لە نێوان ساڵانی 1995 تا 2003 ، وەك لە نەخشەكەدا دیارە، زۆربەی بروسكەكان لە سەر وشكانی ڕوودەدەن بە بەراوورد لەگەڵ سەر ڕووی ئاوەكان كە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ كەمیی فراوانی گەرمی تایبەتی وشكانی كە هەواكەی سەر ڕووی زیاتر گەرم دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی گێژەڵوكەی هەوراوی، با، گەردەلول و هەورە گرمە. هەروەها بە پێی نەخشەكان 70% ی بروسكەكان لە ناوچە خولگەییەكاندا ڕوودەدن‌و لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تریش دەگۆڕێت. بە پێی یەكێك لە لێكۆڵینەوەكان بەرازیل كە دەكەوێتە ناوچەی یەكسان زۆرترین هەورە بروسكەی تێدا ڕوودەدات ، ( ئۆسمار بینتۆ ) توێژەرەوە لە كۆمەڵەی كارەبایی زەپۆش كە هاوبەشی پەیمانگای بەرازیل، لە لیكۆڵینەوە فەزاییەكاندا، دەڵێت: كە ساڵانە 70 ملیۆن هەورە بروسكە لەو وڵاتەدا ڕوودەدات، بۆیە ئەو بروسكانە ڕێژەیەكی زۆر لە مردن، هاوڕێ‌ لەگەڵ زیانێكی ماددی زۆر لەو وڵاتەدا، لەگەڵ خۆیاندا دێنن .!
بە پێی ئامارەكان ژمارەی مردن بەهۆی هەورەبروسكەوە لە ئەمەریكا زیاترە لە ژمارەی مردن بەهۆی كارەساتە سروشتیبەكانی دیكەوە، ساڵانە 500 تا 600 كەس لە وڵاتەدا بەهۆی هەورەبروسكەوە دەمرن، هەروەها ژمارەی برینداران لە نێوان 1000 تا 1500 كەس دەبێت بەهۆی هەمان دیاردەوە .زۆربەی قوربانیەكانیش ڕەگەزی نێر دەگرێتەوە لە نێوان 15 تا 44 ساڵیدان كە بەزۆری لە دوو ویلایەتی فلۆریدا و تەكساس دەگرێتەوە .هەمان سیناریۆی گیانلەدەستدان و زیانی ماددی لە وڵاتانی دیكە‌وبە شێوەی جیاجیا دووبارە دەبێتەوە .
ئەوەی جێی تێڕامان و سەرنجە ئەوەیە كە لە ئێستادا هەورە بروسكە زۆر زیادی كردووە لە چاو ڕابوردوودا ، كە ئەوەش یەكێكە لە نیشانەكانی نزیكبوونەوەی رۆژی دوایی، وەك فەرموودەیەكی پەیامبەر( صلی الله علیه وسلم) ئاماژەی پێدەدا :
تكثر الصواعق عند اقتراب الساعة، حتى يأتي الرجل القوم، فيقول: من صعق قبلكم الغداة ؟ فيقولون:صعق فلان وفلان“. مسند أحمد (3/65).
واتە(( بە نزیكبوونەوەی ئاخر زەمان هەورە بروسكە لێدان زۆر دەبێت بە جۆرێك یەكێك لە ناو كەسەكانیدا پرسیار دەكات ئاخۆ ئەم بەیانییە كێ‌ هەورە بروسكە لێیداوە، ئەوانیش دەڵێن فڵان و فڵان )) .
ئاژانسی هەواڵی نۆفۆستی ڕووسی دەڵێت كە ئەمساڵ لە ڕووسیا بەرزترین پلەی گەرمی تۆمار كراوە كە گەیشتۆتە 38 پلەی سەدی، بەڵام لە 1920 دا ژمارەی پێوانەیی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەو وڵاتەدا 8 ر 36 پلەی سەدی بووە .!!
لەزۆر وڵاتی دیكەدا بەرزبوونەوەی نائاسایی پلەی گەرمی تۆماركراوە وەك وڵاتی سعودیە و عێراق، كە لە سعودیە لە ژێر سێبەردا پلەی گەرمی 50 پلەی سەدی تۆماركراوە، بەڵام لە هەتاودا 60 پلەی سەدی تۆماركراوە .
خوای گەورە كە دەفەرموێت (هُوَ الّذِي يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفاً وَطَمَعاً ) خوای گەورە هەورە بروسكەتان نیشاندەدات لێی بترسن و وەك خۆشی و تەماعێكتان بەوەی، كە ئەو هەورە بروسكەیە بارانێكی بە فەڕو ڕەحمەتی پێوە بێت .
لە ئیبن عەباسەوە پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: كاتێك گوێتان لە هەورە گرمە بوو زیكری( سبحان الله و بحمدە) زۆر بكەن لە هەورە بروسكە بەدوور دەبن. هەروەها كاتێك خوای بەدەسەڵات دەفەرموێت: (وَيُسَبّحُ الرّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلاَئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ وَيُرْسِلُ الصّوَاعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ) فێری ئەوەمان دەكات كە چۆن خۆمان بپارێزین لە هەورەبروسكە لێدان و كلیلی ئەوەمان دەداتە دەست كە ئەویش بە وتنی( سبحان الله و بحمدە) دەبێت ، پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت ئەگەر گوێتان لە هەورە گرمە بوو ئەوا ناوی خوا زۆر بێنن و یادی خوا زۆر بكەن، چونكە هەورە بروسكە لە كەسێك نادات كە زیكری خوا بكات. لە فەرموودەیەكی تردا پەیامبەر (صلی الله علیه و سلم)دەفەرموێت : “لا تقوم الساعە حتی لا یقال فی اڵارض: الله الله“.
((ڕۆژی دووایی نایەت تا ئەو كاتەی وشەی ( الله الله ) لە سەر زەوی بە تەواوی هەڵدەگیرێت))، هەروەها پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم) لە خوای گەورەوە دەیگرێتەوە كە خوای گەورە لە فەرموودەی قودسیدا فەرموویەتی ” ئەگەر بەندەكانم بەگوێی منیان بكردایەو مل كەچی فەرمانەكانم بوونایە، ئەوا بە شەو بارانی ڕەحمەتم بۆ دەباراندن و تێر ئاوم دەكردن و بە ڕۆژیش خۆرم بۆ دەردەخستن، هەرگیز دەنگی هەورە گرمەم بە گوێیاندا نەدەدا ” .

نووسینی: صبحی رمضان فرج

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top