ئیعجازی زانستی لە وێنەكانی تەلەسكوبی هابڵدا
ئیعجازی زانستی لە وێنەكانی تەلەسكوبی هابڵدا
وهرگێڕانی : دارا جلال
ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریكی(ناسا چەند وێنەیەكی ئاشكراكرد، كە تەلەسكۆبی هابڵ لەدوای چاككردنەوەی لەبۆشایی ئاسماندا گرتوونی. زانایانی ناسا لە ئایاری ساڵی 2009دا یەكەم وێنەكانی تەلەسكۆبەكەیان بڵاوكردەوە، كە لەدوای چاككردنەوەیەوە گرتبوونی، وێنە ڕەنگاوڕەنگەكانی گرتەی زۆر ڕوونی ئەستێرەو گەلەستێرە دوورەكانی تێدایە.
(هێدی هامیل)گەورە لێكۆڵەر لەپەیمانگای زانستی ئاسمانی لەبۆڵدەر لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ گوتی ” كەرەستە تازەكان وای لەهابل نەكردووە بەتەواوی توانایەوە كاربكات، بەڵام پاڵمان پێوە دەنێت هەنگاوێك بەرەو پێش بچین لەزانستی فیزیایی فەلەكیدا”، لەنێو وێنەكاندا وێنەیەكی ڕوون هەیە كەلە پەپوولەیەكی نامۆ دەچێت و سێبەرەكانی دووڕەنگن، كە ڕەنگی ئەرخەوانی كراوە وسورن لەواقیعیشدا وێنەی ئەستێرەیەكی پێشكەوتووە، گازەكان ڕەوانەی گەردوون دەكات و وێنەكەش ناوی(پەپوولەی نیبولای)لێنراوە.
وێنەكانی تریش وێنەی كێڵگەیەكی تێدایە كەنزیكەی 100هەزار ئەستێرەی تێدایە بەڕەنگەكانی زەردو سورو شین لەنێو كۆمەڵە ئەستێرەكەدا كەبە(ئۆمیگاسینتۆری)و(ستفینز كوینیت) ناسراوە، كە ئەم كۆمەڵەیە كەلە پێنج گەلەستێرە پێكهاتووە.
دوای ئەم هەواڵە سەرنجێك لەم ئایەتانە بدە:
( (وَلَقَدْ جَعَلْنَا فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا وَزَيَّنَّاهَا لِلنَّاظِرِينَ )( الحجر- 16)
(سوێند بەخوا بێگومان ئێمە دروستمان كردووە چەند بورجێك لە ئاسماندا و ئەو (ئاسمانە) مان ڕازاندووەتەوە بۆ سەرەنجدەران).
(إِنَّا زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِزِينَةٍ الْكَوَاكِبِ )( الصافات – 6)
(بێگومان ئێمە ئاسمانی نزیك (دنیا) مان بە جوانی ئەستێرەكان ڕازاندووەتەوە)
(أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ) (ق-6)
دەی ئایا سەرنجی ئەو ئاسمانەیان نەداوە، كە لە سەریانەوە چۆن دروستمان كردووە و ڕازاندومانەتەوە و هیچ درزو كەلێنێكی تێدا نییە.
(وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِّلشَّيَاطِينِ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ السَّعِيرِ )(الملك-5)
(سوێندبێ بێگومان ئاسمانی دنیامان ڕازاندووەتەوە بە چرای زۆر(ئەستێرە) و گێڕاومانن بەڕەجمی شەیتانەكان و ئامادەمان كردووە بۆ ئەوان (لە قیامەتدا) سزای ئاگری هەڵگیرساو).
سەرچاوەی هەواڵەكە (الجزیرە- 10-9-2009 )