You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازی زانستی لە كەوتنە خوارەوەی نەیزەكەكەى ڕوسیا

ئیعجازی زانستی لە كەوتنە خوارەوەی نەیزەكەكەى ڕوسیا

ئیعجازی زانستی لە كەوتنە خوارەوەی نەیزەكەكەى ڕوسیا

 

نوسينی : ئه‌ندازيار خالد حسن

ئەگەرسەیری ئەم ڤیدیۆ كورتە بكەین، دەبینین نەیزەكەكەی ڕوسیا شێوە هەورێكی لە ئاسماندا دروستكرد، كە پێشتر ئێمە وێنەی وامان نەبینیبو، بەڵام قورئانی پیرۆز وەسفی ئەم دیاردەیەمان بۆ دەكات، و دەفەرموێت:( وإن یروا كسفا من السما‌‌‌ء ساقطا یقولوا سحاب مركوم ) واتە: ئەگەر ببینن پارچەیەك لە ئاسمان بكەوێتە خوارەوە دەڵێن هەوری لەسەر یەك نیشتوه، چونكە (سحاب مركوم ) واتە: هەوری سەر یەكنیشتو، سبحان الله ئەگەر ڤیدیۆكە سەیربكەین دەبینین دوو هەوری حەلەزۆنی سەریەك نیشتو دروست بوە، وەك لە ڤیدۆكە دەبینین كاتێك دیمانە لەگەڵ ئافرەتەكە دەكەن دەڵێت: سەرەتا لە پەنجەرەكەوە دوو هەوری شێوە حەلەزۆنیمان بینی، كە دیمەنێكی سەیر بوو پێشتر شتی وامان نەبینیبو. دواتر تەقینەوە ڕوویداو پەنجەرەكانمان شكان و ترسێكی زۆرمان لێ‌ نیشت.

هەروەها ئەم ڤیدیۆیانەی تریش دەریدەخات كە سەرەتا شێوە هەورە سپیەكە دەبینن دواتر تەقینەوە دەبێت

 

 

ئەم ئایەتە ئەوەتەی دابەزیوە دەخوێنرێتەوە بەڵام نەدەزانرا بۆچی بەردێكی ڕەق یان گەلە بەردێك لە كاتی كەوتنە خوارەوەیدا، دیمەنی هەوری لەسەریەك دروست دەكات!! ئەم دووانە چەند لێك جیاوازن، بەڵام وەك خوای گەورە فەرمویەتی:( سنریهم آیاتنا فی الافاق وفی انفسهم حتی یتبین لهم انه الحق) واتە: لە داهاتودا نیشانەو بەڵگەنمانیان لە گەردون و خودی خۆشیاندا نیشاندەدەین، تا بۆیان ڕوون ببێتەوە قورئان وتەی خوای گەورەیە.بۆیە ئەمەیش بووە یەكێكی تر لەو سەدان موعجیزە زانستیانەی قورئانی پیرۆز ، خوای گەورە ویستی وا بوو لە ڕۆژدا نەك لە شەودا و كاتیك ئاسمان هەوری تری پێوە نەبێت، سایەقە بێت ئەم موعجیزەیە ببینن، تا ڕاستێتی پەیامەكەی ببینن.لەوانەیە یەكێك بڵێت لەسەردەمی زویشدا بەردیان بینیوە كەوتۆتە خوارەوەو شێوە هەوری دروستكردووە، بۆیە پێغەمبەر باسی كردووە، لە وەڵامی ئەمەدا دەڵێین، بێگومان ئەگەر پێغەمبەرو هاوەڵان شتی وایان بینیبێت و ڕویدابێت، ئەوا تۆمار دەكرا، بەڵام دەبینین هیچ ڕوداوێكی وا لە ژیانی ئەوو لە پێش ئەو دوای ئەویش باسنەكراوە و تۆمارنەكراوە، بۆ نمونە لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا ڕاڤەكارێكی قورئان نابینیت كە ئاماژەی دابێت بەم دیاردەیە، بە پێچەوانەوە لەبەر ئەوەی بەلایانەوە قورس بووە كە كەوتنە خوارەوەی بەردێك لە ئاسمان شێوەی هەور دروستبكات، بەڵكو وتویانە: بێباوەڕان ئەوەندە عینادو نكوڵیكارن كە هەتا بەرد بكەوێتە خوارەوە دەڵێن هەوری لەسەر یەكە!! واتە كەس پێشتر نەیانزانیوە كە ئەمە لە واقیع و بینیی چاودا خۆی بەو شێوەیەیە. پاشان هۆی هاتنە خوارەوەی ئەم ئایەتە ئەوەیە كە بێباوەڕان وتیان خودایە ئەگەر ئەم پێغەمبەرە ڕاستە ئەوا بەرد ببارێنە بەسەرماندا. (وإذ قالوا اللهم إن كان هذا هو الحق من عندك فأمطر علينا حجارة من السماء) يان وتيان({فأسقط علينا كسفا من السماء إن كنت من الصادقين} الشعراء آية رقم 187). واتە: لە ئاسمانەوە بەرد ببارێنە بەسەرماندا ئەگەر ڕاست ئەكەیت.
خوای گەورەیش فەرموی ئەگەر پارچەیەك لە ئاسمانەوە ببارێنین و بیبینن، دەڵێن هەوری سەر یەك نیشتوە.

یەكێكی تر لە ڕوی ئیعجازەكانی ئەم ڕوداوە ، ئەوەیە نەیزەكەكەی ڕوسیا كە لە ئۆڕال كەوتە خوارەوە (10تەن) ئاسنی تێدایە،هەروەك لەم لینكەدا ئەم ڕاستیە باسكراوە http://www.alarabiya.net/articles/2013/02/16/266533.html 

 ئەمە هەمان ڕێگایە كە ئاسن دابەزیوەتە سەر زەوی، لە ڕێگەی ژمارەیەكی زۆر لە ئاسمانەوە زەویان نەیزەك باران كردووە، خوای بە توانا دەفەرموێت: (وَأَنْزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ) واتە: ئاسنمان دابەزاند كە هێزو توندی زۆری تێدایەو سودی زۆرە بۆ خەڵكی.
بە داخەوە زۆرێك لە عەلمانی و فەلسەفەلێدەرەكان تانە لە قورئان دەدەن و ئینكاری دەكەن كە ئاسن لە ئاسمانەوە دابەزیبێت، بەڵام واقیع

بانگەشەكەیان بە درۆ دەخاتەوە.

 

http://www.alarabiya.net/articles/2013/02/16/266533.html

 

لە كۆتاییدا ئەو بەسەرهاتەی عومەری كوڕی خەتاب باس دەكەین كە ڕۆژێك لە دەنگی بەهێزی هەورە گرمەیەك دەستی كردە گریان و فەرموی ئەمە دەنگی ڕەحمەتەكەی  پەروەردگارە ئەی ئەبێت خەشمەكەی چون بێت، جا بەدڵنیاییەوە، موسڵمان دەزانێت ئەم ئەم ڕووداوە جۆرێكە لە ئاگاداركردنەوەو هەڕەشەی خوای گەورە بۆ مرۆڤایەتی، كەلەسەر ستەم بەردەوام نەبن. ئەگەر عومەری كوڕی خەتاب لەدەنگی هەورە گرمە دەستی كردە گریان ئەبێت لە دەنگێكی وا بەهێز كە هەموو پەنجەرەكانی شكاندو جۆرێكە لە هەڕەشەی پەروەردگار، لەوێ‌ بوایە چی بەسەر بهاتایە؟؟ بۆیە پێویستە ئەم دیاردانە ببنە هۆی زیاتر پابەند بونمان بە بەرنامەی خوای گەورەو دووركەوتنەوەمان لە تاوان.

 

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top