You Are Here: Home » بابەتەكانمان » وجعلنا سراجاً وهاجاً

وجعلنا سراجاً وهاجاً

وجعلنا سراجاً وهاجاً

 

 

siraj

 

كاوە شارباژێری
خوای گەورە دەفەرموێت: (وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا * وَأَنْزَلْنَا مِنَ الْمُعْصِرَاتِ مَاءً ثَجَّاجًا) [النبأ: 13-14]

ڕاڤە:
خوای گەورە باس لە یەكێك لە نیعمەتەكانی خۆی دەكات كە بەخشیویەتی بە بەندەكانی ، وەك ئەو زەویەی كە بۆی كردووین بە لانكە، وە ئەو شاخانەی كە چەقاندویەتی بۆ جێگیركردنی زەوی و پێدانی هاوسەنگی، هەروەها باسی نیعمەتی شەووڕۆژی بۆكردووین.
باسی نیعمەتێكی گرنگی بۆ كردووین كە بۆ ژیانی سەر زەوی زۆر پێویستە ئەویش ڕۆژە و ناوی ناوە بە “سراج الوهاج”
لە ڕاڤەی ئەمەدا زانایان دەلێن: مەبەست لە “السراج” ڕۆژە، لێرەدا بەواتای دروستكراو دێت، “الوهاج” كۆكردنەوەی ڕوناكی و گەرمی یەو پاشان پەخشكردنەوەی.

ڕاستی زانستی:
زانایان بۆیان دەركەوت كە خۆر یەكێكە لە ئەستێرەكانی ئەم بونەوەرە، بریتی یە لە گڵۆپێك و بە سوتەمەنی نەوەوی كاردەكات، ئەمەش لە ئەنجامی كارلێك كردنی هایدرۆجین و یەك گرتنی گەردیلەكانی، لە ئەنجامدا گەردیلەی هیلیۆم دروست دەبێت و ئەویش ووزەی گەرمی دەردەكات.
كڵپە و گەرمی خۆر دەگاتە ئاستێك كە درێژیی بەرز بونەوەی لەسەر ڕووەكەیەوە دەگاتە سەدان هەزار كیلۆمەتر، بەم هۆیەوە ئەندازەیەكی زۆر لە گەرمی و ووزەی لێ‌ دەردەچێت، لە هەر چركەیەكدا ڕۆژ زیاتر لە 4 ملیۆن تەن لە مادە دەسوتێنێ‌، كە هەمووی دەبێتە گەرمی و ووزە و تیشك بە هەموو جۆرەكانیەوە.

لایەنی ئیعجاز:
لە ڕوانگەی ئەوەی كە بیستمان و ئەوەی كە بینیمان لە ئایەتە قورئانیەكە و لە زانستی نوێدا، ناوی ناونانی خۆر بە السراج زۆر لە جێگەی خۆیدایە ، كە ئەمەش بەڵگەیەكی تری ئیعجازی قورئانە و لەلایەن خوای گەورە هاتۆتە خوار

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top