You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ڕووەك‌و كۆڵەكەكانی باوەڕ لەسورەتی (المۆمنون)دا

ڕووەك‌و كۆڵەكەكانی باوەڕ لەسورەتی (المۆمنون)دا

 

ڕووەك‌ و كۆڵەكەكانی باوەڕ لەسورەتی (المۆمنون)دا

 

0

و/ دكتۆر جلال حەمە صاڵح بۆسكانی

خوای گەورە بۆ زانینی ڕاستییەكانی بوونەوەر دووڕێگەی نیشانی مرۆڤ داوە:
یەكەمیان: بیرو هۆشە، كە بەهۆیەوە توانایەكی داوەتێ، كە درك بە شتە هەستپێكراوەكان بكات. هەرچەندە بە تەواوەتی هەموو شتەكانی نەزانیوەو نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست، بەڵام لەگەڵ بەرەو پێشچوونی ژیریداو لەهەموو چەرخ و زەمانێكدا، بەرەو پێشچوونی بە خۆیەوە بینیوە.
ڕێگای دووەم: لەبەرئەوەی  مرۆڤ بەو كەلوپەل‌و ئامڕازانەی پێیەتی ناتوانێت، دركبكات بەڕاستیە غەیبییەكان‌و ئەوەی لە دوای ئەم جیهانە مادییەوە هەیە بیزانێت، پێوەرەكانی كەم‌و كورتەو بیری مرۆڤ ناتوانێت بیگاتێ، لەبەرئەوە بەدیهێنەری جیهانی ئاشكراو پەنهان ڕێنمونیی كردووە. لە ڕێگای ئەو نیگایەی، كە لە لایەن پێغەمبەرانەوە پێیگەیاندووە، تا وەكو بتوانێت ڕاستییەكانی جیهانی پەنهان‌و غەیب بزانێت‌و باوەڕی پێبهێنێت، ڕاستییەكانی بوونی خۆی‌و ئەم بوونەوەرە بزانێت تاوەكو گومڕا نەبێت، بۆیە ڕاستی دووەم هەرگیز مرۆڤ ناتوانێت بیدۆزێتەوە تەنها لەڕێگای پێغەمبەرەكانەوە نەبێت.
بۆئەوەی خوای گەورە بیرو باوەڕێكی ڕاست‌و دروست لەسەر بنەمایەكی شەرعی‌و زانستی فێری بەندەكانی بكات، لە ئایەتەكانیدا چەندین بەڵگەی ئیمانی‌و گەردونی بۆڕوونكردونەتەوە،  وەك لە سورەتی (المۆمنون)دا هاتووە. كە لە سەرەتاوە بە وەسفی ئیمانداران دەستی پێكردووە‌و دەفەرموێت:
[قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ{1} الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ{2} ؤالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ{3} ؤالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ{4} ؤالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ{5} إِلَّا عَلَي أَزْؤاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ{6} فَمَنِ ابْتَغَي ؤرَا‌و ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ{7} ؤالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ ؤعَهْدِهِمْ رَاعُونَ{8} ؤالَّذِينَ هُمْ عَلَي صَلَؤاتِهِمْ يُحَافِظُونَ{9} أُوْلَئِكَ هُمُ الْؤارِثُونَ{10} الَّذِينَ يَرِثُونَ الْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ{11} ؤلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ{12} ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ{13} ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَاماً فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْماً ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقاً يَ‌خَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ{14} ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ{15} ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ{16} ؤلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ ؤمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ{17} ؤأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَا‌وِ مَا‌وً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ ؤإِنَّا عَلَي ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ{18} فَأَنشَأْنَا لَكُم بِهِ جَنَّاتٍ مِّن نَّخِيلٍ ؤأَعْنَابٍ لَّكُمْ فِيهَا فَؤاكِهُ كَثِيرَةٌ ؤمِنْهَا تَأْكُلُونَ{19} ؤشَجَرَةً تَخْرُجُ مِن طُورِ سَيْنَا‌و تَنبُتُ بِالدُّهْنِ ؤصِبْغٍ لِّلْيَ‌كِلِينَ{20}](المؤمنون 1-20).
 1

دوای ئەوە ئایەتەكان باس لە بەڵگە گەردونییەكان دەكەن هەر لەهەنگاوەكانی دروستبوونی مرۆڤ لە منداڵدانی دایكیدا كەهێشتا كۆرپەلەیە تاوەكو دەبێتە (نطفە) ئینجا (علقە)و لە دواییدا پارچە گۆشتێكی بچوك كە پێیدەڵێین (مضغە) هەتاوەكو بە تەواوەتی شێوە مرۆڤ وەردەگرێت. دوابەدوای ئەمانە دێتە سەر وەسفی ڕاستییەكانی مردن‌و زیندووبوونەوە، هەروەها باسی ڕاستییە زانستیە گەردونییەكان لە جیهانی ئاوو ڕووەك‌و پەیوەندیی توندوتۆڵی نێوانیان دەكات، هەر وەك دەفەرموێت: [ؤأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَا‌ء مَا‌ء بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ ؤإِنَّا عَلَي ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ](المؤمنون 18)شێخ(عبد الرحمن السعدی) ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە تەفسیرەكەیدا (تیسیر الكریم الرحمن فی تفسیر كلام المنان)دا، سەبارەت بە ئایەتی: [ؤأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَا‌ء مَا‌ء] دەڵێت: (ئەو ڕزق‌و ڕۆزییە كە لە ئاسمان دەبارێت بۆ خۆتان‌و ئاژەڵەكانتان، بە بڕێكی وایە كە بەشتان بكات‌و كورت نەهێنێت‌و كەم نەبێت (بەشێوازێك بەشی هەموو ڕووەك‌و دارودرەخت‌و گیانلەبەرێك بكات)، كە نە زۆرو نەكەم بە شێوەیەك ژیان ئاستەم نەبێت، ڕووەكەكان تینو نەبن‌و بژین، لەوەش زیاتر ئاوی باران كاتێك دەیبارێنێت كە پێویست بێت‌و ڕووەك تیایدا بژێتەوە. [ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ] خوای گەورە دەفەرموێت لەوەسفی باران باریندا، جێگیربوونێتی لەناو زەویداو بەشێوەیەك، كە هەموو ڕووەكێك سوودی خۆی لێوەربگرێت. 
  2

نەك بەشێوەیەك تێر نەبن‌و زیادە ئاوەكەیش نەچێتە قوڵایی ڕۆخی زەوییەوە! [ۆإِنَّا عَڵی ذهَابٍ بِهِ ڵقَادِرُونَ] خوای گەورە دەفەرموێت: كە خۆی دەتوانێت داینەبارێنێت یاخود دایبارێنێت، بەڵام بەخوڕ بڕوات‌و سودی لێوەرنەگیرێت، پەروەردگار دەیەوێت منەت بنێت بەسەر بەندەكانیداو داوا لەبەندەكانی دەكات سوپاسگوزاری بكەن، هەست بەو نیعمەتە گەورەیە بكەن، كە ژیان لەسەر ئاو بەندە. قەدرو نرخی بزانین، هەروەها پەروەردگار لەشوێنێكی تردا دەفەرموێت: [فَأَنشَأْنَا ڵكُم بِهِ](المۆمنون18) بە واتای بەهۆی ئاوەوە بە هەشتی دونیایی زۆر جوان‌و قەشەنگم بۆدروستكردوون لەباخی دار خورماو ڕەزی مێو [مِّن نَّخِیلٍ ۆأَعْنَابٍ] دیارە تایبەتكردنی ئەم دوو جۆرە میوەیە لەوەدایە كە سودو تایبەتمەندیی خۆیان هەیە لە ڕووی خۆراكییەوە كە بەرەكەیان سەرچاوەیەكی وزە بەخشە‌و شەكری تاكی (Monosaccharide) تێدایە، كە بە ئاسانی لە ڕیخۆڵە باریكەدا دەمژرێت، هەروەها چەندین ڤیتامین‌و خوێی كانزاییان تێدایە، كە سودی زۆریان بۆ مرۆڤ، هەیە،  دەفەرموێت: (لكم) كە واتایەكی گشتگیریی هەیە، واتە لە هەموو جۆرە باخی هەنجیرو هەنارو سێوو نارنج‌و ئەوانی دیش، [ۆشَجَرَەً تَخْرُجُ مِن طوڕ سَیْنَا‌ء] مەبەست لێرەدا داری زەیتونە، ئەم دارە تایبەت كراوە لە فەرموودەكەدا، چونكە ناوچەی شام بەناوبانگە بەم جۆرە دارە،  كە سودێكی زۆری خۆراكی‌و پزیشكی‌و  پیشەسازی زۆری لێوەردەگیرێت، هەروەك لە ئایەتی دوای ئەودا هاتووە: (تَنبُتُ بِالدُّهْنِ ۆصِبْغٍ لِّلْا‌كِلِینَ] واتە: لەو زەیت‌و ئەو ماددە بە سودانەی كە تیایەتی(Secondary Metabolites)  هەم ڕۆنەكەی بۆ ڕوناككردنەوە بە شەو كە فتیلەیان پێداگیرساندووە، هەروەها وەكو خواردنێكی بەردەوام.

Untitled 3bUntitled 3
     
بۆ زیاتر واڵاكردنی لایەنە زانستییەكانی ئەو ئایەتانە دەڵێین:
خوای میهرەبان دەفەرموێت: [ۆأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَا‌ء مَا‌ء بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِی الْأَرْض ۆإِنَّا عَڵی ذهَابٍ بِهِ ڵقَادِرُونَ] بە واتای خوای میهرەبان باران دەبارێنێت بە بڕێكی دیاریكراو لە شوێنێكی دیاریكراودا، بڕی ئەو بارانەی، كە ساڵانە دەكەوێتە سەر زەوی نەگۆڕە، خۆ ئەگەر بڕەكە كەم ببێتەوە لە چەند شوێنێكدا ئەوا كارەسات ڕوودەدات‌و  دەبێتە هۆی لەناو چوونی ڕووەك‌و ئاژەڵ‌و مرۆڤیش، هەروەها دەبێتە هۆی بە بیابان بوونی زەوییە كشتوكاڵییەكان، سەوزەگیا كەمدەكات كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاژەڵە گیاخۆرەكان، كە ئەمیش كاریگەری نێگەتیڤانەی دەبێتە سەر ئاژەڵە گۆشتخۆرەكان، ئەم دیاردەیە (كەم بارانییە) بووەتە هۆی وشكە ساڵییەكی بێ هاوتا لە هەندێك لەوڵاتە ئەفریقیەكاندا، لەم ساڵانەی دواییدا ڕوویداوە، لە لایەكی ترەوە ڕێژەی بارانبارین لە هەندێك وڵات بەشێوەیەك زیادیكردووە، كە بووەتە هۆی لافاوو زریانی گەورە، كە دەرئەنجامەكەی نوقمبوونی هەموو كێڵگە كشتوكاڵییەكان‌و ڕەزو باخەكانە، بووەتە هۆی تێكچوون‌و داڕمانی خانووبەرەو ڕێگەو شەقام‌و كوچەو كۆڵانی ئەو وڵاتانەو ئاژەڵ‌و مرۆڤێكی زۆریش تیایدا لە ناو چوون. ڕەهێڵەو باران‌و لێزمەی باران ژینگەو ڕووەك‌و ئاژەڵی لە ناوبردووە پشێوییەكی زۆری خستووەتە سەر ژیانی مرۆڤ لەو وڵاتانەدا، وەك لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیاو هەندێك لە وڵاتە ئەفریقییەكاندا ڕوودەدات.

Untitled 4
    
                  باران بارین و ئاوەكانی سەر زەوی‌و ژێر زەوی
كەواتە لەنیعمەتە گەورەكانی خوای باڵادەستە، كە بارانمان بۆ دەبارێنێتە سەر زەوی بە بڕی خۆی كە كێڵگە‌و مرۆڤ‌و ئاژەڵەكانیش تێر ئاو ببن‌و پردەكان دانەڕمێن‌و زەوییەكان ڕۆنەچن‌و سنوورەكان نەبەزێن، هەروەها بە شێوەیەك كە زیادەی ئەو ئاوە بە میهرو بەزەیی خۆی بچێتە ژێر زەوی‌و عەمبار ببێت، بە شێوەی ئاوی ژێر زەوی، كە لە كاتی پێویستی مرۆڤدا كانیاو بێتە دەرەوەو بیری قوڵ‌و ئیرتیوازی لێبدات‌و سوودیان لێوەربگرێت. هەروەها هەندێكی تریشی بەشێوەی ڕووبارو جۆگەی شیرین بڕوات‌و سوودی زۆری لێوەرگرێت‌و لە دیمەنە قەشەنگ‌و دڵفڕێنەكانی تێر ببێت، خۆ ئەگەر وانەبێت خوای گەورە بە توانایە، هەرچی ئاوی سەر زەوییە بە ناخدا بباتە خوارەوە، سوودو قازانجی مرۆڤی تێدا نەهێڵێت: دیارە لەناخی زەویدا شوێن‌و بۆشایی وا هەیە، كە هەموو ئاوی سەر زەوی بگرێتە خۆ، پێغەمبەرمان  محمد (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (مثلُ ما بعثني الله به من الهدي والعلم كمثل الغيث الكثير أصاب أرضا فكان منها نقية قبلت الما‌و، فأنبتت الكلَا والعُشب الكثير، وكانت منها أجادب – وفي رواية أخري إخاذات – أمسكت الما‌و فنفع الله بها الناس فشربوا وسقو وزرعوا – وفي رواية أخي ورعوا – وأصاب منها طائفة أخري، إنما هي قيعان لا تمسك ما‌و ولا تنبت كلَا، فذلك مثل من فقه في دين الله، ونفعه ما بعثني الله به، فعلمه وعلّمه، ومثلُ من لم يرفع بذلك رأسا، ولم يقبل هدي الله الذي أرسلت به)، ئەم فەرموودەیە بخاری‌و مسلم‌و نسائی گێڕاویانەتەوە.
لێكچونێكی زۆر جوانە، كاتێك بڕی ئاو زۆر لە ئاستی پێویستی خۆی زیاد بوو، ئەوا دەبێتە خراپكردنی كشتو كاڵ‌و كێڵگەو لە ناوچوونی وەچەی ئاژەڵ‌و مرۆڤیش، بە پێچەوانەوە ئەگەر بڕی ئاو زۆر كەم بوو ئەوا دەبێتە هۆی مردن‌و فەوتاندنی ئاژەڵ‌و مرۆڤ ‌و زەوییە كشتوكاڵییەكان بە سارایی دەمێنێتەوەو سەوزایی نامێنێت‌و دارو دەوەن هەمووی وشكدەكات، خۆ ئەگەر مامناوەند بوو باران بارین، بە بڕی خۆی، لەشوێنی خۆی، لەئاوایی‌و نیشتەنیدا، ئەوا زەوییەكان شین دەبن‌و ئاژەڵەكان تێر ئاو دەبن‌و گژوگیاو گوڵ جوان دەنوێنن‌و دارو دەوەنەكان ڕەونەقدار تردەبن‌و بەرو میوەی باشیان دەبێت. خوای گەورەو میهرەبانە خۆی ڕەگەزو جۆرو پۆل‌و هەموو جۆرە چەشنێكی دروستكردووە، خۆی دەزانێت چی بۆ گرۆهی ئادەمیزاد باشە، بۆیە ئەم هەموو جۆرە سەوزایی‌و میوەو بەروبوومانە، كە هەریەك بە ڕەنگێك، بە قەبارەیەك، بە تامێك، سودێكی تایبەتی خۆراكی‌و پزیشكی خۆی هەیە –سبحان الله-. ئەم بەروبوومە كێڵگەییانەو باخدارییانە هەر یەكە جۆرە تایبەتییەكیان هەیە، ئاژەڵ‌و مرۆڤ سوودیان لێوەردەگرێت هەندێكیان لە ڕووی پزیشكییەوە، هەندێكی تریان لە ڕووی خۆراكییەوەو هەندێكی تریشیان وەك ماددەیەكی خاوی پیشەسازی دەیان بگرە سەدان سوودی  هەیە. گەنم‌و جۆو برنج‌و گەنمە شامی‌و… ، سەرچاوەی نان‌و قووتی میللەتانە. زەیتون‌و زەیتی زەیتون بەوە ناسراون سوودی خۆراكی‌و تەندروستی‌و پێكهاتەیەكی موعجیزییان تێدایە. هەموو جۆرە بەروبوومی داروو ڕووەكەكان سەدان‌و هەزاران سوودی خۆراكی‌و پزیشكی‌و پیشەسازی‌و هەڵگرتن‌و وشككردنەوەیان هەیە. لە لایەكی دیكەوە، زەیتی زەیتون بە زەیتێكی پیرۆز دەناسرێت، چونكە بێجگە لە بەها خۆراكییەكەی، سودی تەندروستیشی تێدایە، بەوەی كەوا چەندین ترشی ئەمینی تێدایە، لەوانە ترشی فینایل ئەلانین، كە لەلەشی مرۆڤدا دەبێتە تیرۆزین دواتر  دەبێتە میلانین كە بۆیەیەكە ڕەنگدەدات بە پێستی مرۆڤ‌و ڕەنگی برژانگ‌و چاو بە هۆی ئەم  بۆیەیەوەیە، جگە لە مانەش زەیتی زەیتوون دەبێتە هۆی ڕاماڵین‌و دابەزاندن‌و چەوری ناو بۆرییەكانی خوێن، بە تایبەتی LDL  ( Low Density Lipoprotein )  و TG (Triglyceride )  كە ئەمانە هە مووی زیانبەخشن بۆ مرۆڤ.
 سەرچاوە:-
ئەم بابەتە لە وتارێكی پ. د. نظمی خلیل أبو العطا موسی  لە سایتی http://55a.net/firas/arabic/index.php?page=show_det&id=2095&select_page=13  وەرگیراوە بە هەندێك دەستكاری‌و دانانی وێنە بۆی .

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top