موعجیزەكانی قورئانو سوننەت بە ناوبانگترین زانای كۆرپەلە زانی سەرسامدەكەن
موعجیزەكانی قورئانو سوننەت بە ناوبانگترین زانای كۆرپەلە زانی سەرسامدەكەن
ئا/ هامنۆ هاشم
بێگومان خوای گەورە موحەممەدی (صلی الله علیە وسلم )، وەك پێغەمبەری هەموو جیهانیان ناردووە.
خوای گەورە دەفەرموێت: (ۆمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَەً لِّلْعَاڵمِینَ ) (سورە اڵانبیاء ، اڵایە : 107).
ئەو زاتە، پێغەمبەرە بۆ دەشتەكییەكی بیابان، بۆ زانا هاوچەرخەكانی پشت تاقیگەكان، پێغەمبەرە بۆ گشت كات و سەردەمەكان. پێغەمبەرانی پێشین هەریەكەیان تایبەت بوون بە گەلێك (ۆلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ ) (سورە الرعد، اڵایە :7)،
بەڵام پەیامی پێغەمبەر موحەممەد ((صلی الله علیه وسلم)) جیاواز لە پەیامی پێغەمبەرانی پێشین بۆ هەموو گرۆهی ئادەمیزادە، لەبەرئەوە موعجیزەكەشی لە هەموو موعجیزەكانی پێغەمبەرانی پێشوو جودایە، بەوەی كە موعجیزەی پێغەمبەرانی پێشوو, تەنها هاوسەردەمانی ئەو پێغەمبەرەو چەند نەوەیەكی نزیكی دوای خۆی دەیانبینی. پاشان پێغەمبەرێكی تر دەنێردرا، تا ئایینەكەو موعجیزەكەش نوێبكاتەوە.
بەڵام لەبەرئەوەی پێغەمبەر موحەممەد ((صلی الله علیه وسلم)) تا ڕۆژی دوایی كۆتا پێغەمبەرە، خوای گەورە موعجیزەكەشی تا ڕۆژی دوایی هێشتووەتەوە .
خۆ ئەگەر لە جولەكەیەك یان گاورێك داوابكەین موعجیزەی عیسا یان موسا (سەلامی خوایان لێبێت)مان پیشانبدەن، ئەوا گاور یان جولەكەكە دەڵێت : من ئەو توانایەم نییە، ناتوانم گۆچانەكەی موسا بێنم، یان ناتوانم عیسا بێنم تا مردوو زیندوو بكاتەوە لەبەردەمتاندا، ئێمە تەنها هەواڵێكی مێژوویی لەبارەی ئەم شتانەوە دەزانین.
بەڵام ئەگەر پرسیار لە موسڵمانێك بكرێت دەربارەی گەورەترین موعجیزەی پێغەمبەر موحەممەد(صلی الله علیە وسلم) وەڵامدەداتەوە و دەڵێت: ئەوە موعجیزەیە موعجیزەی قورئانی پیرۆزە، لەبەرئەوەی موعجیزەیەكی بەردەوامە و تائێستا لەبەردەستماندایەو خەڵكی دەتوانن بەدوای ئەو شتانەدا بگەڕێین، كە تێیدایە. خوای گەورە دەفەرموێت:
(قل أَیُّ شَیْء أَكْبَرُ شَهَادەً قُلِ اللّهِ شَهِیدٌ بِیْنِی ۆبَیْنَكُمْ ۆأُوحِێ إِڵیَّ هَذا الْقُرْانُ ڵاُنذرَكُم بِهِ ۆمَن بَڵغَ (سورە اڵانعام، اڵایە: 19)
سروشتی موعجیزەی ئەم پەرتووكە، ئەو زانستەیە، كە تێیدایە: (لَّـكِنِ اللّهُ ێشْهَدُ بِمَا أَنزَڵ إِڵیْكَ أَنزَڵهُ بِعِلْمِهِ )
لەبەرئەوە خەڵكی ئەم سەردەمە, توێژەرەوان, مامۆستایانی زانكۆ, پێشەواكانی بیری مرۆڤایەتی، هەموو دەتوانن زانستەكانی ئەم پەرتوكە خواییە بپشكنن، لە كاتێكدا ئەوان لەم سەردەمەدا لە دۆزینەوە گەردوونییەكاندا بۆچوونی جیاواز لەیەكیان هەیە.
قورئان باسی گەردوون و مرۆڤی كردووە، كەواتە ئەنجامەكان چی بوون؟
ئەمە پرۆفیسۆر (كیث ل. مور)ەو یەكێكە لە گەورەترین زاناكانی جیهان لە بواری (توێكاریو كۆرپەلەزانی)دا.
داوا لەم پرۆفیسۆرە كرا، ببێتە ڕاوێژكاری زانستی, بەمەستی خستنەڕووی بۆچوونی خۆی لە ڕوانگەی زانستییەوە, دەربارەی هەندێك ئایەتی قورئانیو فەرمودەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)، كە بە پسپۆڕییەكەی خۆیەوە پەیوەستبوون.
ئەم زانایە دانەری پەرتوكی (The Developing Human- قۆناغەكانی گەشەكردنی مرۆڤـ)ە، ئەم پەرتوكە بۆ زیاتر لە (هەشت) زمان وەرگێڕدراوە : ( ڕووسی – یابانی – ئەڵمانی – چینی – ئیتالی – پورتورغالی – ئینگلیزی – یوغوسلافی).
كاتێك داوا لەم پرۆفیسۆرە كرا، بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەو ئایەتەقورئانی و فەرموودانەی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)ەوە دەرببڕێت، كە گوێی لێیان بوو. سەرسامیی خۆی دەربڕی و ئەم سەرسامییەی خۆشی بەوە ڕاگەیاند، كە چۆن موحەممەد (صلی الله علیە وسلم) پێش 1400 ساڵ، توانیویەتی بەوشێوە ورد و تەواوە وەسفی كۆرپەلەو قۆناغەكانی گەشەكردنی بكات، لەكاتێكدا زانایان تەنها لەم (30)ساڵەی دواییدا توانیویانە ئەو ڕاستییانە بزانن؟
بۆیە دەستبەجێ ئەم سەرسامییەی گۆڕا بۆ بەدڵاچوونی ئەم بەرنامەیەو ئەم ڕێبازەو بۆچوونەكانی خۆی لە كۆڕە زانستییەكاندا لەشێوەی موحازەرەیەك بەناونیشانی (وەكیەكیی و لەیەكچوونی كۆرپەلەزانی لەگەڵ ئەوەی لە قورئان و سوننەتدا باسكراوە) پێشكەشكرد.
دكتۆر(عبدالله نصیف) بەڕێوەبەری پێشووی زانكۆی (مەلیك عبدالعزیز)و ئەمینداری گشتی ڕابیتەی ئیسلامی، بەم وتانە پڕۆفیسۆر (كیث ل. مور)ی ناساند، تاكو موحازەرەكەی پێشكەشبكات:
پێشكەشكاری كۆڕی ئەمڕۆ مامۆستا (كیپ مور)ە، مامۆستای زانستی توێكاریو كۆرپەلەزانییە لە زانكۆی تۆرنتۆ (Toronto) لە كەنەدا، ئەم زانایە بە هۆی زۆری هەوڵەكانی لەم زانستەدا لە چەندین زانكۆی جیهاندا كراوە بە مامۆستا، لەوانە زانكۆی (توینابك) لەخۆرئاوای كەنەدا، كە بۆماوەی (11) ساڵە لەوێیە، سەرۆكایەتی چەندین كۆمەڵەی نێودەوڵەتی كردووە بۆ نموونە، كۆمەڵەی زاناكانی توێكاریو كۆرپەلەزانی لەكەنەداو ئەمریكاو ئەنجومەنی یەكێتی زیندەزانستەكانی تر، هەروەها بە ئەندام هەڵبژێردرا لە كۆمەڵەی پزیشكی مەلەكی كەنەداو لە ئەكادیمیای نێودەوڵەتی خانەزانی، یەكێتی ئەمریكا بۆپزیشكانی توێكاری، هەروەها ئەندام لە یەكێتی هەردوو ئەمریكا لە بەشی توێكاریدا. ئەم كەڵە زانایە دانەری چەندین پەرتوكە، هەندێكی لە بواری توێكاری ئیكلینكیو كۆرپەلەزانیدایە، لەوانە هەشت پەرتوكی هەیە بەسەرچاوەیەك بۆ قوتابیانی كۆلێژە پزیشكییەكانی جیهان دادەنرێن،كە بۆ (شەش) زمان وەرگێڕدراون (ئیتاڵی – ئەڵمانی – پورتوگالی – ئیسپانی – یۆنانی – چینی).
لە پاشدا پڕۆفیسۆر (مور) بەمشێوەیە، دەست بە وتەكانی كرد:
“It has been a great pleasure for me to help clarify statements in the Qur’an about human development. It is clear to me that these statements must have come to Muhammad from God, or Allah, because most of this knowledge was not discovered until many centuries later. This proves to me that Muhammad must have been a messenger of God, or Allah.”
من زۆر بەختەوەرم، كە بەشداریی ڕوونكردنەوەی ئەوئایەتە قورئانیو فەرموودانە دەكەم، كە باس لە دروستبوونی مرۆڤ دەكەن، من زۆر لام ڕوونەو بێگومانم، كە ئەم بەڵگانە لە لایەن خودای پەروەرگارەوە بۆ (موحەممەد) هاتوون، چونكە ئەو زانیارییانە لەم دواییانەدا نەبێت نەزانرابوون، ئەمەش دەیسەلمێنێت كە (موحەممەد) پێغەمبەری خودایە.
بەدوایدا مامۆستا (عبدالمجید الزندانی) وتی:
تێڕامێنە لە وتەی ئەم مامۆستا گەورەیە، كە لە بە ناوبانگترینی زاناكانی كۆرپەلەزانییە لە جیهاندا, كاتێك لە بواری پسپۆڕییەكەی خۆیدا لە ئایەتە قورئانییەكانی كۆڵییەوە.
وتی: هیچ گومانێك لەوەدا نییە كە، موحەممەد پێغەمبەری خودایە.
كاتێك پڕۆفیسۆر (كیث مور)، (العلقە- كرمی زەروو)ی ناو زۆنگاوەكانی بینی و بەراوردی كرد لەگەڵ كۆرپەلە لە قۆناغی (علقە)دا، لێكچونێكی پڕاوپڕی لە نێوانیاندا بینی. بۆیە لە پاشدا وتی: كۆرپەلە لە قۆناغی (علقە)دا بە تەواوەتی لە (كرمی زەروو)دەچێت، پاشان وێنەیەكی كرمی زەرووی هێنا، كە لە زۆنگاوەكاندا دەژیو لە تەنیشت وێنەی كۆرپەلەیەكەوە، كە لە قۆناغی (علقە) بوو داینا، هەردوو وێنەكەی خستە تەنیشت یەكو لەچەندین كۆنگرەدا پیشانی پزیشكەكانی دەدا.
-هەروەها (علقە) لە زمانی عەرەبیدا بە واتای خوێنی مەییو دێت. پڕۆفیسۆر مور باسی ئەوەی كرد، كە كۆرپەلە لە قۆناغی (علقە)دا خوێن لە دەمارە خوێنینەكانیدا بەندبووە چونكە سوڕی خوێن لە نێوان كۆرپەلەو وێڵاشدا تەواو نەبووە، بۆیە شێوەی كۆرپەلەكە لەخوێنی مەییو دەچێت.
هەروەها لە زمانی عەرەبیدا (علقە) بە واتای هەڵواسراو دێت، ڕوونی كردەوە كە كۆرپەلە لەم قۆناغەشدا لە بۆشایی منداڵداندا هەڵواسراوە.
هەر بەو جۆرە وشەی (العلقە) هەموو وەسفەكانی كۆرپەلە لەو قۆناغەدا لە خۆدەگرێت.
لێرەدا دەپرسین ئایا كێ ئەم زانیاریانەی بە محمد (صلی الله علیه وسلم) دا؟
پاشان پڕۆفیسۆر (كیپ مور) باسی (مچغە)ی كرد، كە بە واتای شتی جوراو دێت، پارچەیەك قوڕە سوورەی پاكی هێناو بە دەمی خۆی تۆزێكی جووی, لەگەڵ وێنەی كۆرپەلەی لەم قۆناغەدا بەراودی پێكردنو وتی : كۆرپەلە كتومت لە (مچغە) واتە شتی جوراو دەچێت.
لەو كاتەدا هەندی لە ڕۆژنامەكانی كەنەدا زۆرێك لەوتەكانی پڕۆفیسۆر (كیث مور)یان بڵاوكردەوە، لە ئەنجامدا (كیث مور) سێ ئەڵقەی لە تەلەفزیۆنی كەنەدیدا سەبارەت بە لێكچوونی زانیارییەكانی (1400) ساڵەی قورئانو زانستەكانی سەردەم پێشكەش كرد.
لەو بەرنامە تەلەفزیۆنییەدا ئەم پرسیارەی بەرەو ڕوو كرایەوە:
– مامۆستا مور ئەمەی، كە تۆ دەیڵێی ئەوە دەگەیەنێت تۆ باوەڕت هێنابێت بە قورئان، كە وتەی خودایە؟
ڕاشكاوانە وتی: من هیچ قورسییەك نابینم لە پەسەندكردنی ئەم باوەڕهێنانە.
ئنجا پێی وترا: تۆ چۆن باوەڕ بە (موحەممەد) دەهێنیت لە كاتێكدا، كە تۆ باوەڕت بە (مەسیح) هەیە؟ لەوەڵامدا وتی: من باوەڕم وایە هەردووكیان دەرچووی یەك قوتابخانەن.
بەم شێوەیە زاناكانی جیهان لەم سەردەمەدا, دەیسەلمێنن ئەم پەرتووكە بەزانستی خودایی دابەزیوە.
وەك پەروەردگار دەفەرموێت: (لكن الله یشهد بما أنزل الیك أنزلە بعلمە ) سورة النساء ، اڵایە (166)
بەوەش دەسەلمێت، (موحەممەد) (صلی الله علیە وسلم) پێغەمبەری خودایە.
بۆ بینینی وتەكانی ئەم زانایە بە ڤیدیۆیی سەیری ئەم لینكانە بكە:
http://www.youtube.com/watch?v=sg5aVgwN_2E
http://www.youtube.com/watch?v=hihpKrcBvrg