ڕۆڵی با لە جووڵاندن و بڵاوكردنەوەی هەورە باراناوییەكاندا… ڕاستییە قورئانییەكان
ڕۆڵی با لە جووڵاندن و بڵاوكردنەوەی هەورە باراناوییەكاندا… ڕاستییە قورئانییەكان
اڵاستاذ الدكتور سلامة عبد الهادي عمید كلیة علوم الطاقة جامعة جنوب الوادي ـ أسوان
وێنەی هەوری كەڵەكەبوو
پوختەی لێكۆڵینەوەكە
لە پەرتووكی هەقی پەروەردگاردا دوو ئایەت لە دوو سورەتی جیاوازدا لە [فاطر] و[الروم] دا هاتوون، باسی ئەوەدەكەن، كە خوای گەورە با دەنێرێت، ئەم بایە هەورەكان دەجوڵێنێت و بڵاویان دەكاتەوە.
خوای گەورەدەفەرموێت : اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاءِ كَيْفَ يَشَاءُ وَيَجْعَلُهُ كِسَفًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ ۖ فَإِذَا أَصَابَ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ ﴿٤٨﴾
واتە: (خوا زاتێكە ئەو بایانە دەنێرێت، بۆ ئەوەی هەورەكان بجووڵێنن، ئینجا ئەو هەورە خوا چۆن بیەوێت بە ئاسماندا بڵاوی دەكاتەوە، ئەو هەورەدەكاتە پارچەیەك لەسەر یەكتركۆیان دەكاتەوە، ئینجا دەبینی دڵۆپ دڵۆپی باران لەنێوانی هەورەكەوەدەبارێت، كاتێك خوا ئەو بارانە ببارێنێت بۆ وڵات ـ زەوی ـ هەر كام لە بەندەكانی كە بیەوێت، كوتو پر بەو بارانە دڵخۆش و شادمان دەبن. ( پوختەی تەفسیری قورئان. مەلا محمد مەلا صالح).
هەروەها خوای گەورەلە سورەتی( فاطر)دا دەفەرموێت: ( والله الذي أرسل الرياح فتثير سحابا فسقناه إلى بلد ميت فأحيينا به الأرض بعد موتها كذلك النشور) فاطر9
واتە: (خوا زاتێكە باكانی ناردووە، بۆ ئەوەی هەورەكان بگەڕێنێت و بڵاویانبكەنەوە, ئینجا ئەو هەورانە دەنێرین بۆ سەر وڵاتێكی مردوو، جا بارانی لێ دەبارێت و زە وی پێی زیندوو دەكەینەوە، لە پاش وشكبوون و مردنی، زیندووكردنەوەی مردووانیش لە قیامەتدا هەر بەو شێوەیەیە).(پوختەی تەفسیری قورئان. مەلا محمد مەلا صالح) ئەم وشانە، كە لە تەفسیری دوو ئایەتەكەدا هاتوون مانای ئیعجازی زانستییان لە خۆگرتووە، ئەو كاتەش هەست بە ناوەرۆكی زانستیی دوو ئایەتەكەی سەرەوەدەكەین، كە بە یاساكانی داینامیكی گەرمی هەوای شێدار، یان ئاوێتەكانی هەواو باراندا (1) بچینەوە، هەورەها ئاشنابوون بە كردەی تێربوونی هەوا بە هەڵمی ئاو (2) لەكاتی تێپەڕبوونی بەسەر ڕووی ئاودا، ئەم كردەیەش بناغەی زۆربەی پرۆسەكانی هەواگۆڕكێ و ڕێگا نوێیەكانی خوێ لێلابردن و سازكردنی ئاوی دەریایە(تحلیة المیاه). لەم لێكۆڵینەوەیەدا دەبینین چۆن ئەم ئایەتە ئیعجازییانە ئاگادارماندەكەن، كە ناردن و جوڵەی با ڕۆڵی سەرەكیی دەگێرێت، تا دەریاكان هەڵمی ئاویان لێ دەربچێت و هەوری بەبارانیان لێ پێكبێت، هەروەها چۆن ئایەتەكان بە وردترین وشەو گوزارشت باس لەو مانا زانستییە ئیعجازییانە دەكەن.
پێشەكی:
زەریاكان ئاویان سوێرەو نزیكەی 3/4 ی ڕووی گۆی زەوی دادەپۆشن، واتە نزیكەی 361 ملیون كیلۆمەتر چوارگۆشە، لە هەندێك جێگەدا دووری قوڵایی ئەم ئاوانە دەگەنەزیاتر لە 11521مەتر (دەمی ماریا لە زەریای ئارام)،لە كاتێكدا ڕێژەی خوێ لە ئاوی زەریاكاندا دەگاتە (35 )بەش لە هەزار، لە ئاوی دەریاكانیشدا 31ـ 38 بەش لە هەزار پێكدەهێنێت، خوێكان لە قوڵاییەدوورەكانی نێو زەریاكاندا دەبنە هۆی پاراستنی ئاو لە خراپبوون، چونكە ئاو لە قوڵاییەكاندا بۆ ماوەی درێژ خایان بە وەستاویی دەمێنێتەوە، ئەم ڕێژەبەرزەی خوێش لە زەریاكاندا نەبووایە، كە چرییەكەی بەشێوەی پلەبەند لە ڕووی ئاوەوە بۆ قوڵاییەكەی زیاد دەكات، ئەوا ئاوی دەریاكان خراپدەبوون، بەم شێوەیە خوای گەورە بە خوێكان دەریاكان لە بۆنكردن و خراپبوون دەپارێزێت، ئەگەر نا بەو ملیونەها ساڵەی كە لە تەمەنی زەوی تێپەری كردووە، یان ئەو ماوەیەی، كە لە تەمەنی زەوی ماوە، ئاوی دەریاكان خراپ و بۆگەن دەبوون.
خوای كردگار دەریا سوێرەكانی كردووە بە عەمباری هەمیشەیی بۆ ئاوی شیرینی پێویست بۆ مرۆڤەكان و هەموو زیندەوەرانی سەر ڕووی زەوی، چونكە ناكرێت و ناتوانرێت ئاوی شیرین بۆ ماوەی درێژخایان هەڵبگیرێت، واتە بەم شێوەیە نەبووایە، كە باسمان كرد، ئەوا ئاو بۆگەنی دەكردو بەكتیریاو مشەخۆرە جۆراو جۆرەكان ئاویان خراپ دەكرد.
پرۆسەكانی تێڕبوونی هەوا بە هەڵمی ئاو:
بەپێی بیردۆزە تازەكانی داینامیكای گەرمی، لەكاتی تێپەربوونی هەوای وشك بەسەر ڕووی ئاوە سوێرەكاندا (شێوەی ژمارە(1))، هەوا وشكەكە ئاوەكان دەخرۆشێنێت و دەیانجوڵێنێت، تاكو بڕێك لە هەڵمی ئاوی شیرینیان لێ دەربچێت، ئەو هەڵمەش سەر ڕووی ئاو دەكەوێت و هەوا وشكەكە بەسەر ئاوەكەدا تێپەردەبێت بە هەڵمەكە تەڕ دەبێت و پر ئاو و شێدار دەبێت و پێی دەگوترێت بای بە هەڵم تێربوو، یان پێی دەگوترێت شێ، شێ بریتییە لە هەڵمی ئاوی شیرین. كاتێكیش هەوا بە هەڵمی ئاو تێردەبێت، دەگاتە پلەیەك لە هاوسەنگیی، كە پێی دەگوترێت (هاوسەنگیی داینامیكی)، ئیتر ئەو كاتە هەوا توانای هەڵگرتنی چەندێكی تر لە هەڵمی نامێنێت، بەشێوەیەك لەو حاڵەتە هاوسەنگییەدا ڕێژەی ئەوەی لە دەریا بە هەڵم دەبێت بەرامبەر دەبێت بە ڕێژەی ئەو هەڵمەی لە هەوادا چڕ دەبێتەوە، بۆنموونە لەشێوەی(1)دا هەوا وشكەكە بەئاڕاستەی تیرەكە بەسەر ئاوەكەدا تێپەردەبێت و ئاوەكە دەخرۆشێنێت و هەڵمی ئاوی لێ دەردەچێت، تاوەكو هەوای دەرەوەی سەر رووی ئاوەكەدەگاتە حاڵەتی بە ئاو تێربوون(شێداریی). لە نەخشەی شێوەی ژمارە(2)شدا تیرەكە ئاراستەی تێربوونی هەوایە بە هەڵمی ئاو، تاوەكو دەگاتە رێژەی 100% لە شێ، ئەو كاتەش ڕووی دەریا ئیتر توانای دەركردنی بڕێكی تری هەڵمی ئاوی نامێنێت. بێگومان هەلێكی تر بۆ دووبارەبوونەوەی ئەم كردارە نەدەبوو، ئەگەر بایەكی وشكی تازە تێنەپەرێت، تا ئاوەكە بجوڵێنێت و بڕێكی تر لە هەڵمی ئاوی لێ دەربچێت.
شێوەی ژمارە(1)
شێوەی ژمارە(2)
پێكهاتنی هەور:
لە كاتی ئەو سوڕەدا، كە زانایان بە (سووڕی ئاولە زەویدا) ناوی دەبەن، تیشكی خۆر دەریا سوێرەكان دادەگرێت، هەڵمی ئاوی شیرینیش بەهۆی باوە سەر ڕووی دەریا دەكەوێت، ئەو كاتە ئەو چینەهەوا وشكەی بەر ڕووی دەریا دەكەوێت پێشوازی لەهەڵمە سەرئاوكەوتووەكە دەكاتو ڕێژەو بڕێكی دیاریكراو لە هەڵمە سەر ئاو كەوتووەكە وەردەگرێت، هەتا هەواكە دەگاتە ڕادەی بە ئاو تێربوون یان بە ئاو پڕبوون یان هەڵم، یان حاڵەتی هاوسەنگی داینامیكی، ئەو حاڵەتەی، كە بڕی هەڵمی سەر ئاو كەوتوو لە ڕووی ئاو، یان زەریا سوێرەكان بەرامبەر دەبێت بە بڕی چڕبوونەوەی هەڵمی ئاو لە هەوای سەر ڕووی دەریاكاندا، لە پلەی بە ئاو تێربوونی هەواشدا توانای هەوا بۆ مژینی بڕی هەڵمی ئاو زیاد دەكات بە زیادبوونی پلەی گەرما، هەر بۆیە لەكاتی درەخشانی تیشكی خۆردا بەهەڵمبوون زیاد دەكات.
كاتێك بە فەرمانی خوای پەروەردگار با بەسەر ڕووی زەریاكاندا دەگەرێت, ئەوكات با ئەو چینە لە هەوای بە هەڵم تێربووی سەر ڕووی دەریاكان لادەبات و لەگەڵ خۆیدا هەڵیدەگرێت, لەبەرئەوەی چڕیی هەوای بە هەڵم تێربوو كەمترە لە چڕیی هەوای وشك(3), بۆیە هەوا بە هەڵم تێربووەكە بە هۆی كاریگەری باوە سەردەكەوێت بۆ چینە بەرزەكانی هەوا، كە لەوێش پلەكانی گەرما كەم دەبێتەوە, لەو بەرزاییانەشدا هەڵمی ئاو چردەبێتەوە(4), ولە شێوەی دڵپۆپە دڵۆپەی ئاودا كۆدەبێتەوە و هەوری بە باران لەنێوان زەوی و ئاسماندا درووستدەكات, كاتێكیش با بۆ ماوەیەكی فراوان پاڵ بەچینەهەوا تێر ئاوبووەكانەوە بەسەر پانتایی دەریا و زەریاكاندا دەنێت, بە هۆكاری با هەوای وشك جێی هەوا شێدارەكەدەگرێتەوە, لێرەدا بۆ جارێكی تر ڕووی دەریا و زەریاكان بەهۆی ئەو هەوا وشكەوە بەگەڕ دەكەونەوەو بڕێكی زۆری تر لە ئاو لە شێوەی هەڵمدا لێدەردەچێت و بەوەش ئەو هەوایەی بەر ڕووی دەریاكان دەكەوێت جارێكی تر شێدارو پر ئاو دەبێتەوە، تا بۆ جارێكی تر بە حاڵەتی هاوسەنگی داینامیكی دەگاتەوە، ئەم هەڵمەش بەهۆی كاری باوە دووبارە بەرزدەبێتەوەو بەوشێوەیە بەردەوام هەور درووست دەبێت و سووڕی ئاو لە زەویدا جارلە دوای جار دووبارەدەبێتەوە, ئەم هەڵمەش بەهۆی جوڵانی بەردەوامی باوە هەورە بارانییە قورسەكان درووستدەكات و دەبێتەهۆی بارانبارین، لە هەموو جارێكدا هەوا ڕووی دەریاكان دەخرۆشێنێت تاوەكو هەورەبارانییەكان درووستببن, بڕی ئەو هەڵمەش، كە ساڵانە هەوا لە دەریاكانی هەڵدەگرێت بە بری 361000 كم3 دەخەمڵێنرێت، بڕی هەڵمی ئاو كە بەرگەهەوا لە هەر كاتێكدا عەمباری دەكات، ساڵانە بە 135000 كم3 دەخەمڵێنرێت، بەڵام بڕی هەڵمی عەمبارەكراو لە دەریاو زەریاكاندا بە بری 1400000000 كم3 دەخەمڵێنرێت.
ئەم شێوەیەسووڕی درووستبوونی باران لە زەریاكاندا ڕووندەكاتەوە
وێنەی ئەو هەورانەی، هەڵمی ئاویان هەڵگرتوو.
فەرهەنگ:
لە فەرهەنگیشدا وشەی (تپیر) بەو واتایە هاتووە، كە ئایەتە پیرۆزەكە هێناویەتی, ئەوەتا خوای گەورە لە بارەی نیشانەی مانگاكەی بەنی ئیسرائیلەوەدەفەرموێت: ( تثیر الارض و لاتسقی الحرث)، لە فەرهەنگدا وشەی (أثار الارض ): بە مانای كێڵانی زەوی هاتووە، كێڵانیش واتە جوڵاندنی زەوی، كە كردارێكیشە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە.
ئایەتەپیرۆزەكان:
هەر دوو وشەی (تپیر سحابا) لە دوو ئایەتی پیرۆزدا دووبارەبوونەتەوە: یەكەم:(الله الذى یرسل الریاح فتثیر سحابا) ( الروم / 48) .. دووەمیش : ( الله الذی أرسل الریاح فتثیر سحابا) (فاطر / 9) … لەم باسەشماندا ڕوونبووەوە ،كە درووستبوونی هەورە باراناوییەكان لە ئەنجامی كرداری جوڵاندن و خرۆشاندنی بەردەوامی زەریاو دەریا ئاوە سوێرەكانەوە دەبێت، ئەم كردارەش بە لابردنی چینی هەوای بە هەڵم تێربووی سەر ڕووی ئاو دەست پێدەكات، بۆیەدەریاكان ناچار دەبن بڕێكی تر لە ئاوی شیرین لە شێوەی هەڵمی ئاودا دەربكەن، كە ئەویش سەردەكەوێت و بەهۆیەوە هەوا پڕ ئاو دەبێت و بەو شێوەیە بایەكی تر دێت و ئەم جوڵاندن و خرۆشانەی ئاو بەردەوام دەبێت، ئەگەر وامادانا، مەترێكی چوارگۆشە لە ڕۆژێكدا لە بەر تیشكی خۆردا دەكرێت لانی كەم یەك كیلۆگرامی لێ ببێتە هەڵم. ئەوكاتەدەكرێت هەموو ئەوەی ڕۆژانە، كە با لەگەڵ خۆی هەڵیدەگرێت بەهۆی جوڵانی بەردەوامی دەریاو زەریاكانەوە بگاتە ملێۆنەها تەن.
پاڵپشتی فەرهەنگی:
لە زمانی عەرەبیدا كاتێك با لەسەر زەوییەكی بیابانی هەڵدەكات, دەگوترێت با تۆزی لە زەوی هەستاندو بڵاویكردەوە. ڕووەكانی ئیعجاز(پووختەی لێكۆڵینەوەكە): ئایا كێ لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە و سلم) ئەم ڕاستییەی سەرەوەی دەزانی؟ كێ دەیزانی خوای گەورە با دەنێرێت وهەورەكان بڵاودەكاتەوە؟واتە ئاوی شیرین لە ئاوی سوێری دەریاكان درووستدەكات!!، كێ دەیزانی ئەو ئاوە شیرینەی باران، كە لە ئاسمان دێتەخوارەوە لە ئاوی سوێری دەریاكان درووستدەبێت؟ كێ دەیزانی با بەم شێوەیەی لەم باسەماندا ڕوونمان كردەوە ڕۆڵ و كاریگەری لە درووستبوونی هەورەبارانییەكاندا هەیە؟ كەواتە پاك و بێگەردیی بۆ خوای زانای كاربەجێ، كە چۆن لە ئایەتەكانیدا ئەم ڕاستییە زانستییانەمان بۆ ڕووندەكاتەوە.
سەرچاوەكانی نوسەر:
1. K. WARK: THERMODYNAMICS, PP: 415 – 417, MCGRAW-HILL, NEW YORK (2006) 2. K. WARK: THERMODYNAMICS, PP:418 – 422, MCGRAW-HILL, NEW YORK (2006) 3. K. WARK: THERMODYNAMICS, PP: 461 – 464, MCGRAW-HILL, NEW YORK (2006) 4. K. WARK: THERMODYNAMICS, PP: 474 – 478, MCGRAW-HILL, NEW YORK (2006) 5. PEIXOTO AND KETTANI, 1973, THE CONTROL OF THE WATER CYCLE SCIENTIFIC AMERICAN – VOL. 228 –