بەردەكان لەنێوان باسكردنی قورئانی و پۆلێنكردنی میكانیكیدا
بەردەكان لەنێوان باسكردنی قورئانی و پۆلێنكردنی میكانیكیدا
وەرگێڕانی: د. دارا گوڵ
قورئانی پیرۆز بۆ رێنمایی مرۆڤەكان هاتووە, تا تەنها خودای جیهانیان بپەرستن و لە پەرستنی غەیری ئەو خۆ دوور بگرن, هەروا نیشانەی جیاوازی هێناوە كە لەگەڵ هەموو سەردەمێكدا دەگونجێن تا ببن بە بەڵگە لە سەر ئەوانەی باوەڕ بەناوەرۆكەكەی ناكەن.
ڕاستیە گەردوونیەكان یەكێكن لەو هۆكارانەی كە قورئانی پیرۆز بەكاریان دەبات وەك نیشانەیەك بۆ پەرستنی ئەو زاتەی كە دابەزێنەری ئەو قورئانەیە كە هەموو لایەنەكانی عەقیدە, پەرستن, ڕێنمایی مرۆڤایەتی هەتا دیاردە گەردوونیەكانی لەخۆ گرتووە, كە دەتوانرێت بۆ ئاوەدانكردنەوە و چاكسازی زەوی سوودیان لێوەربگیرێت.
قورئانی پیرۆز كاتێك لە دیاردە گەردوونیەكان دەدوێت, تەنها ئاماژەیان پێدەدات و بەدرێژی لێیان نادوێت, چونكە ئامانجی گەورەی دابەزاندنی؛ ڕێنمایی خەڵكە بۆ پەرستنی خودای پەروەردگار, لەبەرئەوە كاتێك قورئانی پیرۆز باسی یەكێك لەو دیاردە بەچاو بینراوانە دەكات, لەگەڵیشیدا جگە لەو لایەنەی كە خەڵك دەتوانن بەچاو بیبینن, ڕاستیەك یان چەند ڕاستیەكیش باس دەكات, كە ڕەنگە بۆ بینەر, لەكاتی دابەزینی قورئاندا ئاشكرا نەبێت, بەڵكو دوای چەندین ساڵ مرۆڤ ئەو ڕاستیە شاراوانەی بۆ ئاشكرا دەبێت, ئەگەر بێتو بیربكاتەوە, تێبكۆشێت و تەواو لێیان وورد بێتەوە.
ڕەقێتی بەرد یەكێكە لەو دیاردە گەردوونیانەی كە مرۆڤ زۆر زوو دۆزیویەتەوە و بۆ دروستكردنی خانو, هەڵكەندنی بیر, هاڕینی دانەوێڵە و چەند شتێكی تری سەرەتایی بەكاری هێناوە. بەڵام مرۆڤ تا كۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیست ئەوەی نەزانیوە كەئەم دیاردەیە (ڕەقێتی بەردەكان) دەتوانرێت لەڕووی چەندێتیەوە لێی بكۆڵرێَتەوە و بەشێوەیەكی زۆر باشتر سوودی لێوەربگیرێت.
قورئانی پیرۆز دەرئەنجامی كۆتایی ئەو ژمێرە چەندیە (الحساب الكمی) باسدەكات, ئەویش دابەشكردنی بەردەكانە لەڕووی ڕەقێتیەوە بۆ دووبەشی سەرەكی:
یەكەم: ئەو بەردانەن كە لە زانستی میكانیكی بەردەكاندا بە بەردی قرچۆك (الحجارە التكسیریە Brittle rocks) ناسراون.
دووەم: ئەو بەردانەن كە بە بەردە جیڕەكان (الحجارە اللدائنیەDuctile rocks ) ناسراون.
لەم ووتارەدا لایەنی زانستی پەیوەندار بە ڕەقی بەردەكانەوە, لە ئایەتێكی سورەی (البقرە)دا دەخەینە ڕوو, كە تیایدا خوای پەروەردگار نەوەی ئیسرائیل دەدوێنێت: (( ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ فَهِىَ كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً وَإِنَّ مِنَ الْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ الأَنْهَارُ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَآءُ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ) البقرة (74).).
پوختەی ڕاڤەی ئایەتە پیرۆزەكە: خوای پەروەردگار ڕەقیی دڵیان بیری نەوەی ئیسرائیل دەخاتەوە, لەگەڵ بینینی زۆر نیشانە كەچی ڕەقیی دڵیان ڕەقیی بەردی تێپەڕاندوە, كە بەرد لەگەڵ ڕەقێتێكەشیدا شتێكی باشتری بۆ مرۆڤ لێدێتە دەرەوە.
گوتراوە ئەو (أو)ی (أشد قسوە)كە, بە واتای (و) دێت و واتاكەی دەبێتە (وأشد قسوە), وە گوتراویشە واتای (بل)ەو واتاكەی دەبێتە (بل أشد قسوە). واتاكەی هەرچییەك بێت (و) یان (بل), لە ئایەتەكەدا قورئانی پیرۆز ڕەقیی مەعنەوی دڵەكان بە ڕەقیی ماددی بەردەكان, بەراوورد دەكات.
لەمیانەی ئایەتەكەشەوە بەهۆی واتا بەرهەستەكانەوە (وا) واتا نا بەرهەستەكان لە عەقڵ نزیك دەخاتەوە. (ما)ی (لما) واتای (ال)یە و واتاكەی دەبێتە (وان من الحجارە الدی ) واتە (سەیری تەفسیر بكە), لە فەرهەنگی (المحیط)ی فەیروز ئابادیدا هاتووە ( المو), راغبی اصفهانیش دەڵێت هەندێك ڕاڤەكاران (تفجر) بۆ(الحجارە) دەگێڕنەوە, واتە بەردەكانن كە دەتەقن (تتفجر) واتا بەفراوانی دەكرێنەوە و, ئاو بەهێندی زۆر و وەك ڕووبار لیێان دێتە دەر, وە هەندێكی تر لە ڕاڤەكاران (تفجر) بۆ ڕووبارەكان دەگێڕنەوە, ئەو كات واتاكە وای لێدێت: ئاوەكە دەتە قێت بە هێندی زۆر و بە خێرایی لە بەردەكان دێتە دەرەوە, كە بە هۆی ئەو پاڵنانە زۆرەی ئاوەكەی ناویان دەكرێنەوە.
خوا خۆی زاناترینە بە مەبەستی ئایەتەكە, بەڵام هەردوو ڕاڤەكە ڕاستن چونكە؛ ئەگەر تەقینەكە (انفحار) كاری بەردەكە بێت ئەوا ئاو كردارە پەرچەكرداری ئەو پەستانە ناوخۆییەیە كە ئاوەكە لە ناو بەردەكەدا دروستی دەكات و بەردەكە دەكرێتەوە.
خۆ ئەگەر تەقینەكە (انفجار) كاری ئاوەكە بێت, ئەوا ئاوەكە خۆی لە بەردەكەوە دەتە قێت, واتە؛ لە بەردەكە دێتە دەر دوای ئەوەی بووەتە هۆی كردنەوەی.
(وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَآء) واتە: بنچینەی (يتشقق)ە, (ن)كە گۆڕاوە بۆ (ش) و لەگەڵ (ش)ی دووەمدا یەكی گرتووە, وەزنەكەی (یفّعّل)ەو بنچینەكەشی (ێتَفَعّل) كە دەمی ڕانەبردووی(تفعل)ه.
ئیبن حەییانی ئەندەلووسی لە واتای تەواوی ئەم بەشەی ئایەتە پیرۆزەكەی هێناوەو وای لێك داوەتەوە (هەندێك لە بەردەكان درزی گەورەیان تێدایە, ئاوی زۆریان لێدێتەدەرەوە التشقق: واتە درز تێدا بوون بە درێژی یا بە پانی, ئاوەكە بە كەمی دێتەدەرەوە هەتا دەبێتە ڕووبار).
ڕازی لە تەفسیرەكەیدا ڕاڤەیەكی زانستی ئایەتە پیرۆزەكە دەكات و دەڵێت: (دانایان دەڵێن: ڕووبارەكان لە هەڵمی كۆبووەوەی ناو زەوی درووست دەبن, ئەگەر هاتوو ڕووی زەوی نەرم(ڕخو) بوو ئەوا هەڵمەكە لێك دەترازێت وجیا دەبێتەوە, بەڵام ئەر ڕووی زەوی ڕەق و بەردین بوو ئەوا ئەو هەڵمانە كۆدەبنەوەو بەردەوام هەڵمی تریان دێتە سەرو زۆر زیاد دەبن و لەبەر زۆریان زەویەكە دەتەقێنن )
ئەم ڕاڤەیە, ڕاڤەیەكی زانستی بەردەكانی لە خۆ گرتووە, لە ئایەتە پیرۆزەكەوە پۆلێنی زانستی ڕەقی بەردەكان دەكات, كاتێك دەڵێت: (ئەگەر هاتوو ڕووی زەویەكە نەرم بوو) یاخوود (ئەگەر هاتوو زەویەكە نەرم بوو) ئەم ڕایەی پێشەوا ڕازی لە ڕا پێشەنگە زانستیەكانە كە هەڵێنجراوی ئایەتەكەیە.
ڕەقی بەرد لە زانستی میكانیكی بەردەكاندا
لێكۆڵینەوە لە بەردەكان لە زانستی میكانیكی بەردەكاندا(Rock Mechanics), گرنگیەكی گەورەی هەیە ئەمەش لە جێبەجێكردنی پڕۆژە گەورەكانی وەك: كارگەكان, پردەكان, بەنداوەكان و باڵەخانە گەورەكاندا دەردەكەوێت.
ڕەقی بەردەكانیش بە هاوكێشەی بیركاریانەو وێنەی بەیانی كە زۆرێك لە دەر دەبڕێت.
ڕەنگە باشترین دەربڕینێك بۆ ڕەقی بەردەكان لەڕووی چەندێتیەوە, ئەوە بێت كە لە زانستی میكانیكی بەردەكاندا بە (پێوەندی پەستاوتن و ماندووكردن )
ئەم پێوەندیە مەوداو چۆنیەتی وەڵام دانەوەی بەردەكان بۆو پەستانەی سەریان ڕوون دەكاتەوە, لە كاتێكدا بەردەكان لە سروشتدا تووشی چەندین جۆر پەستاوتن دەبنەوە ئەویش لە ئەنجامی ئەو یەستان و ڕاكێشانەی كە سەرچاوەكەیان یان دەرەكیە وەك: قورسایی ئەو بەردانەی كە دەكەوێتە سەریان یا ئەو ڕاكێشانەی كە بەهۆی جووڵەی توێكڵی زەویەوە دروست دەبێت.
یاخود پەستاوتنەكە ناوەكیە وەك: ئەو پەستانەی لە ئەنجامی چوونە ژوورەوەی ئاو یا ڕۆن یا گاز بۆ ناو ئەو كونیلانەی لە بەردەكاندا هەن دروست دەبێت.
وە ئەو پەستاوتنەش كە بەردەكان دووچاری دەبن بەهێزن یا لاوازن, خێران یا هێواشن, یەك ئاڕاستەن یاخود چەند ئاڕاستەن.
ئەنجامی كۆتایی ئەو پەستاوتنەش وەڵامدانەوەی بەردەكانە بە ڕوودانی گۆڕانكاری لە قەبارە یان شێوەیاندا كە ڕەنگە بە درز بردن یا شكانیان كۆتایی بێت, وە وەڵامدانەوەی بەردەكانیش بۆ پەستاوتنی سەریان لەكەڵ جۆری بەردەكەو ئەو دۆخەی تێیدایە دەگۆڕێت. پلەی گەرمی, بڕی پەستانی سەر بەردەكان و بڕی پەستانی شلەمەنیەكانی ناویان گرنگترین ئەو دۆخە فیزیاویانەن.
زانایان لە لایەنی میكانیكیەوە بە پێی وەڵامدانەوەیان بۆ ئەو پەستانەی دەكەوێتە سەریان بەردەكان بۆ دوو جۆری نموونەیی دابەشدەكەن.
1. جۆری یەكەم كە تیایدا پێوەندی پەستاوتن و وەڵامدانەوەی بەردەكان پێوەندیەكی ڕاستەوانە دەبێت, بە جۆرێك لەگەڵ زیاد بوونی پەساوتندا, وەڵامدانەوەی بەردەكانیش بۆو پەستانە بە گۆڕانی قەبارە و شێوەیان , زیاد دەكات. لەگەڵ نەمانی پەستاوتنەكەشدا گۆڕانی قەبارە و شێوەی بەردەكانیش نامێنێت.
لەم جۆرەدا, ئەگەر بێتو گۆڕانەكان بگەنە 3-5% ی قەبارە و شێوەی بنچینەیی بەردەكان, ئەوا پێوەندیەكە (پەستاوتن و وەڵامدانەوەی بەردەكان) بە درزبردن یا شكانی بەردەكان كۆتایی دێت, بەمجۆرە بەردانەش دەوترێت بەردە قەچۆكەكان (Brittle rocks).
ئەم دابەشكردنەش دابەشكردنێكی گشتی بەردەكانە لە ڕووی ڕقێتیەوە (Rock stiffness), بەڵام ئەمەش كۆتا دابەشكردن نیە لەبەر ئەوەی ئاستێكی(حد فاصل) جیاكەرەوە ئەو دوو جۆرەدا نییە و بەردێك ڕەقێتیەكەی دەگۆڕێت بە گوێرەی ئەو دۆخانەی كە بەردێكی تێدایە لە كاتی ماندووكردن یا پەستان خستنە سەریدا
جۆرج ئێچ. دیفز دەڵێت: (پێوانی هێزی بەردێك هیچ گرنگ نیە, ئەگەر ئەو بارانەی كە تیایاندا پەستان دەخرێتە سەر بەردەكە نەزانراو بن. هەروا دابەشكردنی بەردەكان بۆ قرچۆك و جیڕەكان, هیچ گرنگیەكی ئەوتۆی نیە, ئەگەر ئەو دۆخانەی كە تیایاندا پەستان دەخرێتە سەریان نەزانراو بن).
لایەنە زانستیە ئیعجازیەكان لە قورئانی پیرۆزدا
كاتێك پەروەردگار لە ئایەتی(ثُمَّ قَسَتْقُلُوبُكُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ فَهِىَ كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةًوَإِنَّ مِنَ الْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ الأَنْهَارُ وَإِنَّ مِنْهَالَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَآءُ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْخَشْيَةِ اللهَِّ وَمَا اللهَُّ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ)ڕەقیی دڵی نەوەی ئیسرائیل بەشتێكی بەرجەستە دەچوێنێت, ئەویش بەردە, ئینجا باسكردنی ئەوەی ئەوان لە بەردەكان دڵرەقترن, ئاماژە بۆ جیاوازی بەردەكان لەڕووی ڕەقیەوە دەكات, تا بزانرێت دڵەكانیان لە ڕەقترین بەرد ڕەقترن. هەروەها لە كاتی دووان لەو شتە بەرجەستانە, هەندێك لایەنی ئیعجازی دەردەكەوێت, تا ببێتە پێشدەستی قورئانی پیرۆز لە ئاماژەدان بەو دیاردە زانستیە.
هەموو ئەو لایەنە ئیعجازیانەش پێكەوەو بێ جیاكردنەوە هاتوون تا بواری بیركەدنەوە بەكراوەیی بمێنێتەوەو هەلی دەرخستنی ڕاستیەكان بۆ هەموو كەس یەكسان بێت.
لایەنی ئیعجازی یەكەم لە ئایەتە پیرۆزەكەدا)( لە گەڵ باسكردنی ڕەقی بەردەكاندا, ئایەتە پیرۆزەكە, یەكێك لەو دۆخە زۆر كاریگەریەكانی سەریشی لە لە گەڵدا یاس دەكات, ئەویش بوونی ئاو, بڕی ڕێژەیی پەستانەكەی لە ناو بەردەكەدا و پێدا ڕۆیشتنی بەردەكەن (نفا).
لە پەرتووكی (مدخل الی تركیب الار ) Edgar W.Spencer دەڵێت:(هەتا پەستانی ناو بەرداكان زیاتە بێت ئەوا بەرداكان لاوازتر دەبن زۆرتر دووچاری شكان دەبن, سپنسەر یێدا ڕۆیشتنی زۆری ڕێژایی بەردەكان بۆ ئاو, بەمەرج دادەنێت, بەجۆرێك كە ئەو پێداڕۆیشتنە, ڕێ بە دابەشبوونێكی وەك یەكی پەستان, لەسەر بەشە جیاوازەكانی بەردەكان بدات. ئەو مەرجەش واتە؛ دەبێت بەردەكە بە ئاسانی ڕێ بە پێدا ڕۆیشتنی ئاوەكەی ناوی بدات, بە جۆرێك ئاوەكە بتوانێت بەبەردەكەدا گوزەر بكات یاخود بە تێكڕایەكی ڕێژەیی زۆر لێوەی دەرپەڕێت یا هەڵقوڵێت.
كەواتە لێرەدا پێوەندیەك لە نێوان پەستانی ئاوی بەدەستهاتوو لەو ئاوەی كە لەوانەیە لە بەردەكەوە هەڵقوڵێت و توانای بەردەكە بۆ شكان هەیە, وە ئەم ڕاستیەش كە لێكۆڵراوەتەوە و سەلماوە لە تاقیگەكاندا, قورئانی پیرۆز ئە ڕوونی باسی كردووە كاتێك دەفەرمووێت
(وَإِنَّمِنَ الْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ الأَنْهَارُ) البقرة: ٧٤لە ووتەی (یتفجر) دا دوو ئاماژە هەیە؟؟؟
• بوونی ئاوە لەژێر پەستانی بەرزو لە ناو بەردەكاندا.
• دووچار بوونی بەردەكان بە شكان نەك درزبردن, ئەوەش بەهۆی پەستانە بەرزەكەوە, لە كاتێكدا ووشەی (تفجر) بەنیسبەت (تحجر)وە واتە هەڵوەشانێكی كتوپڕی بەهێز, بەڵام ووشەی (الانهار) ئاماژەیە بۆ زۆری ئەو ئاوەی لەم جۆرە بەردانە دەردەچن هەروا بۆ پێداڕۆیی بەردەكان, لەم لایەنە ئیعجازیەشدا پێوەندیەكی پتەوی نێوان توانای بەردەكان بۆ شكان پەستانی بەرزی ئاوەكەی ناویان و پێداڕۆیی بەردەكان دەردەكەوێت.
لایەنی ئیعجازی دووەم: وەسفێكی ووردی جۆری بەردەكانە لە فەرموودەی پەروەردگاردا(وَإِنَّ مِنْهَالَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَآءُ), ئەم وەسفەش لەسەر بنەمای جیاوازی بەردەكانە لە ڕەقیاندا, بەهۆكاری تری وەك پێكهاتەی كیمیاوی بەردەكانەوە پەیوەستە, لەم بارەشدا پێوەندیەك لەنێوەن ڕەقی بەردەكان و ئەو پەستانە كەمەی ئاوەكەی ناویانەوە هەیە.
سپنسر وەسفی ئەو پێوەندیە دەكات و دەڵێت: لە ژێر كاریگەری ئەو پەستانە كەمەی ئاوی ناو بەردەكەدا, هێزی یەكتر ڕاكێشانی دەنكۆڵە بچوكەكانی بەردەكە زۆر كەمدەبێتەوەو ووردە ووردە بەردەكە دەست دەكات بە درز بردن لەو شوێنانەدا كە پێوەندی نێوان دەنكۆڵەی پێكهێنەری كەمە, دەنكۆڵەكان جیا دەبنەوەو لە یەكتر دوور دەكەونەوە, بێئەوەی دەنكۆڵەكان خۆیان بشكێن, لەگەڵ ئەو درز بردنەشدا زیادەیەكی بەردەوام لە قەبارەی بەردەكەدا درووست دەبێت, لەمبارەشدا دەیكات بە جۆری Ductile rocks ,ئاوەكە لە نێوان درزەكانەوە بە هێواشی دێتە دەرەوە چونكە پەستانی نێو بەردەكە بەهێز نیە, هاتنە دەرەوەكەش بە بڕی كەم دەبێت ئەمەش لەبەر بچوكی درزەكان.
ئەو وەسفە زانستیەی ڕەقی بەردەكان و پێوەندیان بە بڕی ڕێژەیی پەستانی ئاوەكەی ناویان و تێكڕای هاتنەدەرەوەیان لە بەردەكانەوە, قورئان هەمووی بەشێوەیەكی تەواوو زۆر وورد لە چەند ووشەیەكدا باسكردوون(وَإِنَّ مِنْهَا لَمَايَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَآءُ)). بەووتەی(وَإِنَّ مِنْهَا) دەست پێدەكات, واتە:بەردەكان جودا لەوجۆرەی لەبەشی یەكەمی ئایەتەكەدا باس كراوە جۆری تریشیان ههیه , (لَمَا يَشَّقَّقُ) واتە كاتێك دەتەقێت و درزی تێ دەبێت, لێرەدا (یشقق) (گوێڕایەڵی بەردەكە دەگەیەنێت), واتە بەردەكە شكا بەهۆی پەستانی ئاوەكەی ناویەوە (فیخرج) واتە دێتە دەر بەهێواشی, چونكە (یخرج) لە ئایەتەكەدا بەرانبەر ووشەی (یتفجر) هاتووە لەبەشی پێشووی ئایەتەكەدا, كە ئەویش ئاماژەیە لە هاتنە دەرەوە بە گوڕو هێز. ئنجا ووتەی (الما) ئاماژەیە بۆ ئەو ئاوەی كە لەمجۆرە بەردانە دێتە دەرەوە, بڕێكی كەمە, ئەوەش لە لەرانبەر ووشەی (الانهار)وە لە بەشە پێشوەكەی ئایەتەكەدا دێت, ئەویش ئاماژەیە بۆ ئاوێكی زۆر.
سێهەم ڕووی ئیعجازی ئایەتەكە, لایەنێكی زانستیە, وە لە هەمانكاتدا ئاماژەیەكی ئیعجازی زمانەوانیشی تێدایە و ئەویش لە ووتەی (وَإِنَّ مِنَ الْحِجَارَةِ)(وَإِنَّ مِنْهَا)دا دەردەكەوێت لە كاتێكدا لەو دوو بڕگەیەی ئایەتەكەدا ئاماژە بۆ هەندێتی (تبعيض) كراوە, واتە ئەو دوو جۆرە لە بەرد كە بەسكران, تەنها نموونەن و هیچی تر
لێرەوە دەتوانرێت ئەوە هەڵبهێنجرێت كە دەتوانرێت بووترێت كە بەردەكان چەندین جۆرن, بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە جیاوازانەی كە بەردەكان تیایاندا دووچاری اجهاد دابن.
پوختە
ئەم ئایەتە پیرۆ كە لە نێو چەند ئایەتێكدا دێت لە حاڵی نەوەی ئیسڕئیل و دڵڕەقیان دەدوێت, هەرچەند خودای گەورە یادی نیعمەتەكانیان دەخاتەوە, ئینجا ئایەتەكە پێوەندی لە نێوان ڕەقی دڵەكان و بڕی ئەو ئیمانەی كە تێیاندایە و چواندنیان بە نموونەیەكی مادی كە مرۆڤ دەتوانێت لە هەموو كات و شوێنیكدا بیبینێت و تێبینی بكات, لە بەر ئەوەش بە چواندنی دڵەكان بەو بەردانەی كە پلەی ڕقێتیەكانیان جیاوازن بەگوێرەی بڕی ئەو ئاوەی تێیاندایە, دڵ وە بەرد وایەو ئیمان باشترین شتێكە كە دڵ تێیدابێت و بەهۆیەوە نەرم بێت, لەم وەسفە تەواوو وردەدا بانگەوازێك بۆ هەموو ئەوانە تێدایە كە گوێبیستی ئایەتەكە دەبن تا لە دڵەكانیان بڕوانن و پلەی ئیمان تێیدا بپێون بە بڕی ئەو ڕقیەی كەلە دڵەكانیاندایە, ئینجا كار بۆ زیادكردنی ئیمان تێیدا بكات و هەركاتێك تێبینی زیاد بوونی ڕەقی دڵی كرد, هەروەها بانگەوازیشی بۆ بێ ئیمانان تێدایە تا لەو دیاردە گەردوونیە بڕوانن و بیری لێبكەنەوە كە بانگەوازی ئیمان هێنان بەخوای پەروەردگاری بێهاوتا دەكات
ئهم بابهته له ژمارهی 16 ی گۆڤاری ههیڤ بڵاوكراوهتهوه