جیاوازى نێوان میزى كورِو كچى شیره خۆره لهرِووى ئیعجازه‌وه
جیاوازى نێوان میزى كورِو كچى شیره خۆره لهرِووى ئیعجازه‌وه
پێشه‌كى
ده‌ستوورى ئیسلام ده‌یه‌وێت خۆ پاریزى بكه‌یت له‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه هۆى نه‌خۆشى به‌هۆى پیسییه‌وه، له فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه و سلم) له‌به‌شى پاك و خاوێنى ئيشاره‌ت كراوه میزى كورِى (نێره‌ى) شیره‌خۆره هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه و سلم) باسى كردووه میزه‌كه‌ى پاكه‌و پێویستى به شۆردن ناكات (ئه‌گه‌ر بهرجلهكهت كه‌وت) تا ئه‌و كاته‌ى خواردنى نه‌خواردبێ به پێچه‌وانه‌ى كچ (مێینه)ى شیره‌خۆره كه ده‌فه‌رموێت میزه‌كه‌ى پیسه پێویسته بشۆرێت، و زۆرێك له توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌چه‌سپێنن كه به‌ده‌گمه‌ن ده‌گونجێت بوونى میكرۆب(به‌كتریا) له‌ناو میزى كورِ (نێرینه)دا. زانایان ئه‌وه‌یان رِوون كردۆته‌وه كه هه‌ندێك هۆكار هه‌ن له‌وانه كورتى بۆرى میزو نزیكى له میزهڵانهوهوه نزیكى ده‌رچه‌ى بۆرى میز له ده‌رچه‌ى شیرى دایك، تواناى رِێگرتن و كۆتایى هێنانى به‌میكرۆب (به‌كتریا) به‌تایبه‌تى به‌كتریاى قولون له میزى منداڵدا ههیهوههروهها له‌گه‌ڵ بوونى ماده‌ى شه‌كر كه رِێگرى گه‌شه‌ى به‌كتریا ده‌كات.
ئه‌و ئایه‌ته قورئانیانهو فه‌رموودانه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه و سلم) كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پيَويستى بوونى خۆپاك را‌گرتن و دووركه‌وتنه‌وه له پیسى.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً لِيُطَهِّرَكُمْ بِهِ وَيُذْهِبَ عَنْكُمْ رِجْزَ الشَّيْطَانِ وَلِيَرْبِطَ عَلَى قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ الْأَقْدَامَ) الأنفال/11 واته: (ئاوى بارانى له‌ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا باراندن تا خاوێنتان بكات و پیسى و پۆخڵى شه‌یتانتان لێ دووربخاته‌وه (تا لهرِووى جه‌سته‌و دڵ و ده‌روونه‌وه خاوێن بن) و دڵه‌كانتان به‌هێزو دامه‌زراو بكات وێنه‌كانیشیان پایه‌دارو قایم بكات.
خواى گه‌وره له ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ) البقرة/222 واته (خواى گه‌وره ئه‌وانه ى خۆش ده‌وێت كه په‌شیمان ده‌بنه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه).
خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى ده‌رباره‌ى پشتیوانه‌كان ( الأنصار ) نارده‌خواره‌وه كه به‌ئاو خۆیان پاك ده‌كرده‌وه. كه ده‌فه‌رموێت: (فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّرِينَ) التوبة/108.
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه و سلم) ده‌فه‌رموێت خۆتان بپارێزن له دوونهفرهت لێكراوه‌كه: یه‌كه‌میان ئه‌و كه‌سانه كه پیسایى له‌سه‌ر رِێگهى خه‌ڵكى ده‌كه‌ن یان له سێبه‌رو شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئیمامى موسلیم و ئه‌بو داودو ئه‌حمه‌د رِیوایهتیان كردووه… پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه و سلم) به‌لاى دوو گۆرِدا تێپهرِى كه خاوه‌نه‌كانیان سزا ده‌دران، فه‌رمووى بهرِاستى ئێستا ئه‌و دووگۆرِه سزا ده‌درێن، ئاى له‌چ سزایه‌كى گه‌وره‌دان؟! پاشان فه‌رمووى ئه‌وه یه‌كێكیان خۆى دانه‌پۆشیوه له رِیوایهتێكى تردا خۆى پاكنهدهكردهوه له پیساییهكهى (میز).
هه‌ر بۆیه ئێستا له جیهاندا نه‌خۆشییه‌كانى كۆئه‌ندامى میز به‌كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ته‌ندروستى هه‌ژمارده‌كرێت.
فهرمایشتهكانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه و سلم) ده‌رباره‌ى پاكى میزى كورِى شیره‌خۆره (لهرِووى بایۆلۆجییه‌وه):
له على كورِى ئه‌بو تالیبه‌وه رِهزاى خواى لێبێت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه و سلم) فه‌رموویه‌تى جێ میزى منداڵى شیره‌خۆره‌ى كورِ ئاوى لێدهپرِژێنرێت (ئه‌گه‌ر بهرجلهكانت كه‌وت) به‌ڵام جێ میزى كچۆڵه‌ى شیره‌خۆره ده‌شۆرێت، قه‌تاده‌ش ده‌فه‌رموێت: ئه‌مه ئه‌گه‌ر هاتوونانیان نه‌خواردبێ (تا ئه‌وكاته‌ى شیرهخۆرهبن) به‌ڵام كاتێك خواردنیان خوارد پێویسته هى هه‌ردووكیان بشۆرێت.
له دایكى ئیمانداران عائیشه خوا لێى رِازى بێت ده‌فه‌رموێت: منداڵێكى كورِى شیره‌خۆره‌یان هێنا بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا بۆ ئه‌وه‌ى شتێك بكات به‌ده‌میه‌وه له‌ده‌مى موباره‌كى خۆیه‌وه منداڵه‌كه میزى كرد به سهرجلهكانى پێغه‌مبه‌ردا ئه‌ویش ئاوى پیاپرِژاند، لهرِیوایهتى ئیمامى موسلیمدا زیاده‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌فه‌رموێت نهیشۆرى.
له‌دایكى كورِى خوزاعى ده‌فه‌رموێت منداڵێكى كورِى شیره خۆره‌یان هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ر میزى بهجلهكانیدا كرد، ئاوى بهشوێنهكهیدا پرژاند… وه منداڵێكى كچى شیره‌خۆره‌یان بۆ هێناو میزى پیاداكرد شوێن میزه‌كه‌ى شۆرد (ئیمامى ئه‌حمه‌د رِیوایهتى كردووه).
له سونهنى ئیبن ماجه له‌فه‌رمووده‌ى عمرو كورِى شعيب ئه‌ویش له‌باوكیه‌وه ئه‌ویش له‌باپیریه‌وه ئه‌ویش له دایكى كورزهوه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه و سلم) فهرمویهوتى( جێ میزى كورِى شیره خۆره ئاوى پیادا دهرِژێنرێت به‌ڵام جێ میزى كچى شیره‌خۆره ده‌شۆرێت).
له‌فه‌رمووده‌ى عبدالرحمن كورِى مهدی كه ده‌فه‌رموێت یحیى كورِى ولید بۆى گێرِاوینهوه ئه‌ویش له محل كورِى خلیفه ئه‌ویش له‌ئه‌بو السمع پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه و سلم) كه فه‌رمویه‌تى: (جێ میزى كچى شیره‌خۆره ده‌شۆرێت به‌ڵام كورِى شیره‌خۆره ئاوى پیادا دهپرِژێت) ئیمامى ئه‌بوداود و نسائى و ئیبن ماجه رِیوایهتیان كردووه.
لهعائیشهوه رِهزاى خواى لێبێت ده‌فه‌رموێت كورِێكیان هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ر وه میزى بهجلهكانیا كرد وه‌پاشان شوێن میزه‌كه‌ى به‌ئاو پرِژاند، موسلیم رِیوایهتى كردووه.
رِیوایهت كراوه له دایكى قيس كه كورِهكهى هێنا بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه و سلم) كه نه‌گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ى خواردن بخوات واته شیره‌خۆره بووه) عبالله كورِى عبدالله كورِى عتبه كورِى مه‌سعود ده‌فه‌رموێت منداڵه‌كه میزى كرد به جله‌كانى پێغه‌مبه‌رى خواداو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه و سلم) داواى ئاوى كرد‌و ئاوى بهشوێنهكهیدا پرِژاند به‌لام نه‌یشت.
له‌دایكى فضل ى لبابهى كچى حارس ده‌فه‌رموێت حسینى كورِى علی میزى به پێغه‌مبه‌ردا كردووه بهپێغهمبهرم فه‌رموو كه جله‌كانیم باتێ بۆى بشۆم و جلێكى تر له‌به‌ربكات تا بۆى ده‌شۆم پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه و سلم) پێى فه‌رمووم (جێ میزى كورِ ئاوى پیادا دهپرِژێت به‌ڵام جێ میزى كچ ده‌شۆرێت).
هه‌ندێ لهومیكرۆب (به‌كتریا) نهخۆشخهرانهى له‌ناو میزدا هه‌ن:
1) به‌كتریاى قۆلۆن(Escherochia coli) ئه‌م به‌كتریایه به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى (نه‌خۆشى لهخهر) لهرِیخۆڵهدا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ركاتێك گوازرایه‌وه بۆهه‌ر به‌شێك له‌به‌شه‌كانى له‌ش ده‌بێته هۆى هه‌وكردنێكى ترسناك، ئه‌م جۆره میكرۆبه یه‌كێكه له‌و میكرۆبانهى كه‌به‌رپرسن له هه‌وكردنى كۆئه‌ندامى میز به‌تایبه‌ت له مێينهدا به‌هۆى شێوه‌ى ههڵكهوتووى به‌شه‌كانى كۆئه‌ندامى میز.
وا داده نرێت كه به‌كتریاى ئیتیهر یشیا كۆلاى كه ترسناك ترین به‌كتریایه كه هێرش ده‌باته سه‌ر كۆئه‌ندامى میز هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى هه‌وكردنى په‌رده‌ى و سك چوونێكى خوێناوى، وه ئه‌م جۆره به‌كتریایه له‌ساڵى 1890 به‌كارهات بۆزانینى پاكى و پیسى ئاو له رووى بایۆلۆجییه‌وه و دووجۆر ژه‌هراوى بوونى هه‌یه به‌هۆى ئه‌م بهكتریایهوه ئه‌ویش هێواش و تونده كه ده‌بێته هۆى نه‌خۆشى شه‌كره‌و په‌ككه‌وتنى گورچیله‌كان.
2) به‌كتریاى هێشویى (stophylococcussp) به‌كتریاى هێشوویى كۆمه‌ڵێك جۆرى جیاوازى هه‌یه كه هێرش ده‌به‌نه ه‌سه‌ر كۆئه‌ندامى میزو كۆئه‌ندامى هه‌رس و ده‌بێته هۆى بریندار له‌جۆره باوه‌كانى (ستافیلۆكۆكس سابروفینكی)و (ستافلیكوس ئیپیدێدس) كه له بۆرى میزدا هه‌یه‌و كه ده‌بێته هۆى هه‌وكردنى كۆئه‌ندامى میز له مێیه‌دا و هه‌روه‌ها پیس بوونى (ژه‌هراوى بوونى) شله‌ى له‌ش وه‌ك (میز) و ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو خوێن كه پیس بوونى خوێن به‌م جۆره به‌كتریایه له‌وانه‌یه ببێته هۆى مردن له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا.
3) دفتیریا (Corynebacterian) به‌كتریاى دفتیریا ده‌گوازرێته‌وه بهرِێگهیهكى رِاستهوخۆ لهرِێگهى میزو ئاوى پیس و قابوقاچاغى نه‌خۆش هه‌روه‌ها لهرِێگهى پێدانى شتى پیس بووه‌وه.
نه‌خۆشى دفتیریا نه‌خۆشییه‌كى كوشنده‌یه كه تووشى لووت و تيَبهرِدهبێت بهرِێرِهوهكانى هه‌ناسه وهه‌ندێك جار پێستیش تووش ده‌بێت.
4) به‌كتریاى ستریپتوكۆكاى (ئه‌لفا و بێتا هیمۆلایتیك) (Streptoceccicalpha and beta – hemo lightic) دهبیَته هۆى هه‌ندێك له تاى رِۆمتیزمى كه ئه‌ویش یه‌كێكه له هۆكارى ترسناك كه ده‌بێته هۆى هه‌وكردنى لهوهكان( Tonsillitis) وه‌هه‌روه‌ها به‌رپرسه لهههوكردنى رِهگهكانى موو و هه‌وكردنى برینه‌كان و پیس بوونى خوێن… ترسناكى ئه‌م جۆره به‌كتریایه كاتێك ده‌بیت كه گه‌شه ده‌كات و ده‌بینرێت له كۆئه‌ندامى میز يان له رِیخۆڵهدا یان له‌سه‌ر پێست و هێرش ده‌باته سه‌ر به‌شه‌كانى تر‌ى له‌ش و هه‌روه‌ها پیس بوونى (ژه‌هراوى) بوونى خوێن یان شانه‌كانى له‌ش… ئه‌م جۆره به‌كتریایه كۆمه‌ڵێك جۆرى هه‌یه له‌وانه A,B,C,D كه ده‌بنه هۆى نه‌خۆشى له مرۆڤدا و ترسناك ترینیان ئه‌وه‌یانه كه ده‌بێته هۆى تهنیتهوى شانه‌كانى له‌ش له‌وانه‌ش چاو و ئێسقان و گوێ و رِیخۆڵه كه ئه‌ویش دوو جۆره هێواش و توند كه لهشانهكانى گه‌ده‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ غودده لیمفاوییه‌كان یان بۆ هه‌موو به‌شه‌كانى تر له له‌ش له رِێگهى خوێنه‌وه.
5) كهرووى كاندیدا (Condida sp) ئه‌م جۆره كهرِووه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى هه‌یه له‌له‌شى دا به‌ڵام هه‌ركاتێك لهرِووى ژماره‌وه زیادیكرد (لهرِێژه دیاریكراوهكهى خۆى زیاتر) زیانى لاوه‌كى دهبیَت بۆسه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌رس و میز وه ده‌گوازرێته‌وه بۆناو خوێن لهرِێگهى دیوارى خانه‌كانى له‌وانه‌شه بۆناو ده‌ماغ بگوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێـته هۆى هه‌وكردنى گورچیله‌كان و میزه‌ڵان… هه‌روه‌ها هه‌وكردنى به‌ردى قۆلۆن و بریندار بوونى رِیخۆڵهكان و ئازاره بۆرى هه‌وا و لاوازكردنى گشتى كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش به‌تایبه‌تى ئه‌و جۆره‌یان كه تووشى كۆئه‌ندامى میز ده‌بێت كه ئه‌ویش ناو ده‌برێت به condida olbicans كه ده‌بێته هۆى هه‌وكردنى كۆئه‌ندامى زاووزێ له مێیینهداو و هه‌روه‌ها هه‌وكردنى ناوده‌م به‌هۆى كه‌مى به‌رگرى له‌ش كه به‌مه‌ش ته شه‌نه ده‌ستێنێ بۆ زۆربه‌ى ئه‌ندامه‌كانى له‌ش.
6) به‌كتریاى لیستریا Listeria momocytogenes ئه‌م جۆره به‌كتریایه دهبیَتههۆى هه‌وكردنى په‌رده‌ى ده‌ماغ و مردنى كۆرپه‌له و ژه‌هراوى بوونى خوێن، ئه‌م جۆره به‌كتریایه نهدۆزرابووه تاساڵى 1968 ز كه‌له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ى نه‌زانراو بوونه هۆى مردن له‌دانیمارك و هۆڵه‌ندا، دواى توێژینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌م جۆره به‌كتریایه هۆكار بووه… ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه كه ئه‌م جۆره به‌كتریایه زۆر كوشنده‌یه بۆ مرۆڤ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو تووشى هه‌وكردنى په‌رده‌ى ده‌ماغ هات، پاشانيش ده‌بێته هۆى ژه‌هراوى بوونى خوێنى تووش بووه‌كه.
7) به‌كتریاى كلوستریدیۆم (Clostridium species) دوو جۆر به‌كتریاى كلوستریدیوم هه‌ن كه تووشى مرۆڤ ده‌بن ئه‌وانیش (C.perferings) وه (C.botulinum) ئه‌م دووجۆره ده‌بنه هۆى ژه‌هراوى بوونى خواردن و جۆرێكى تریش هه‌یه كه ناو ده‌برێت به (C.tetani) ئه‌م جۆره‌ش ده‌بێته هۆى نه‌خۆشى تیتانۆس.
ئه‌و جۆره به‌كتریایانه ( میكرۆباتى) له میزدا هه‌ن له‌كاتى له‌دایك بووندا:
میز له‌وكاته‌دا پاكه لهرِووى بایۆلۆجییه‌وه كه هیچ جۆره میكرۆبێكى نهخۆشخهرى تیادا نییه.
به‌ڵام ئه‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه هۆى نه‌هێشتنى به‌كتریا (میكرۆب نه‌خۆشخه‌ر له میزى منداڵى شیره‌خۆره‌دا ئه‌مانه‌ن به‌گشتى).
1- الجنس (رِهگهز):
رِێرِهوى میز كورت تره له مێیه‌دا وه‌ك له نێرینه‌دا هه‌روه‌ها بوونى رِژێنى پرِۆستات كه شله‌یه‌كى تیادایه ده‌ورێكى گرنگ ده‌بینێ له‌ناوبردنى میكرۆب (به‌كتریا) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه میزى منداڵى شیره‌خۆره‌ى نێره دووره له و جۆره به‌كتریا نهخۆشخهرانه.
ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش كه له شیكارى جیاوازى نێوان كۆ ئه‌ندامى میزى نێر‌و مێ ده‌ست كه‌وتوون ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه مێیه زیاتر نیشانه گیراوه بۆ پیس بوون و تووشبوون به به‌كتریا زیان به‌خشه‌كان له‌چاو نێرینه‌دا. لێره‌وه ئه‌وه به‌جوانى رِوون ده‌بێته‌وه كه كۆئه‌ندامى مێیه زیاتر نیشانه گیراوه بۆ تووش بوون به به‌كتریاو میكرۆب وه‌ك له نێرینه.
2 – الإطعام ( خواردن پێدان):
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى له‌خواردن پێدان به منداڵ گه شهكردنیهتى به‌ڵام خواردن پێدانى به‌و خواردنانه‌ى وه‌ك شیرى وشك (درووست كرا‌و) یان هه‌ر جۆره شیرێكى ئاژه‌ڵى درووست كرا‌و(ئاماده‌كراو) ئه‌وه ده‌بینین كه خواردن پێدانى جگه له شیرى دایكى هۆكارێكى سه‌ره‌كييه به تووشبوونى به‌نه‌خۆشى وپیس بوونى (ژه‌هراوى) بوونى ميزى منداڵ له‌كاتێكدا كه شیرى دایك رِێگرى ده‌كات له‌بوونى به‌كتریاى زیان به‌خش به‌تایبه‌تى به‌كتریاى قولون E.col,… سه‌رنجى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بده كه ده‌فه‌رموێت ( لم يأكل الطعام) مه‌به‌ست لێره‌دا خواردن پێدانیهتى بێجگه له شیرى دایكى كه سودمه‌نده بۆى.
له‌وشته به‌سوودانه‌ى كه له‌شیرى دایكدا هه‌یه:
هه‌ندێ جۆرى شه‌كر كه رِێگرى ده‌كه‌ن له‌گه‌شه‌كردنى به‌كتریا به‌تایبه‌تى به‌كتریاى قولون و ناو خانه‌كانى رِێرِهوى میز.
كۆتایى:
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى میز هه‌ڵگرى به‌كتریاى نه‌خۆشخه‌ر نییه به‌ڵام هۆى تووش بوونى دهگهرِێتهوه بۆ گواستنه‌وه‌ى له كۆئه‌ندامى هه‌رس كه له رِێگهى گورچیله‌كانه‌وه ده‌بێت… به‌تایبه‌تى به‌كتریاى قولون، وه بهتێرِوانین له رِێرِهوهكانى میز لهمێینهدا كورتتره بۆ پیس بوون و ژه‌هراوى بوونى به‌م به‌كتریایانه گه‌ر جارێكيتر سه‌یرێكى فهرموودهكهى پێغه‌مبه‌رى خوا بكه‌ین كه ده‌فه‌رموێت پێویسته ئه‌و شوێنه بشۆرێت كه میزى مێیینهى به‌ر كه‌وتووه له‌كاتێكدا بۆ میزى نێرینه ده‌فه‌رموێت پێویست به‌شوشتن ناكات، ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه پهیوهندیيهكى به‌هێز هه‌یه له نێوان كۆئه‌ندامى هه‌رس و ژه‌هراوى بوونى میز كه ژه‌هراوى بوونى میز به‌هۆى بوونى به‌كتریا به‌تایبه‌تى به‌كتریاى كوڵون به‌ڵام له‌كاتێكدا شیردانى منداڵ به‌شیرى دایكى ده‌بێته رِێگریيهكى باش بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له‌م جۆره نهخۆشيیانه به‌تایبه‌تى به‌كتریاى قولون له‌كاتێكدا منداڵى تازه له‌دایك بوو میزه‌كه‌ى دووره له‌م جۆره به‌كتریا نهخۆشخهرانه.