You Are Here: Home » بابەتەكانمان » سەرنجدان و بیركردنەوە

سەرنجدان و بیركردنەوە

 

سەرنجدان و بیركردنەوە

 


قورئانی پیرۆزو فەرموودەكانی حەزرەت صلی الله عليه‌ وسلم گرنگیەكی زۆر دەدەن بەهاندانی مرۆڤ لەسەر سەرنجدان و بیركردنەوە، پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت و كار لەكار بترازێ‌و لە حزوری خوادا بڵێن : 

[ ولوترى اذ المجرمون ناكسوا رؤوسهم عند ربهم، ربنا أبصرناو سمعنا فارجعنا نعمل صالحاً انا موقنون   ] السجدە : 12واتە : ئەگەر دەبینی تاوانباران چۆن بەسەر شۆڕیەوە لە حزوری خوادا دەوەستن و دەڵێن : پەروەردگارا ! بینیمان و بیستمان، بمانگێڕەوە كردەوەی چاكە دەكەین، ئێمە ئێستا دڵنیاین . یان دەڵێن : [ وقالوا : لوكنا نسمع أو نعقل ما كنا في أصحاب السعير فاعترفوا بذنبهم فسحقاً لأصحاب السعير ] الملك : واتە : ئەگەر هەقمان ببیستایەو ژیر بووینایە ئاوا لەناو هاوەڵانی دۆزەخ دا نەدەبووین، دانیان نا بەتاوانەكانیاندا، دەبا لەوەلاتر چن و لەناو بچن هاوەڵانی دۆزەخ .
بەڵێ‌ …قورئانی پیرۆز سەرنجی مرۆڤ ڕادەكێشێ‌ بۆ سەرنج دانو ووردبوونەوە سا بەڵكو بەهۆیەوە بگاتە ڕێگای هیدایەت بۆ نمونە :
[ حم، تنـزل الكتاب من الله العزيز الحكيم، ان في السماواتو الارض لآيات للمؤمنينوفي خلقكم ما يبث من دابة ايات لقوم يوقنون، و اختلاف الليلو النهاروما أنزل الله من السماء من رزق فأحيا به الارض بعد موتهاو تصريف الرياح ايات لقوم يعقلون، تلك ايات الله نتلوها عليك بالحق، فبأي حديث بعد اللهواياته يؤمنون، ويل لك أفاك أثيم، يسمع ايات الله تتلى عليه ثم يصر مستكبراً كأن لم يسمعها فبشره بعذاب اليم  ] الجاثية : 1 ــ 8   واتە حامیم ( كە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم قورئانە لەم پیتانە بەفەرمانی خوا پێك هاتووە، ئەگەر دەتوانن ئێوەش شتێكی ئاوابێنن، بەڵام دیارە خۆ هەرگیز ناتوانن و بۆیان ناكرێ‌، هاتننە خوارەوەی قورئان لەلایەن خوای باڵا دەست و داناوەیە، بەراستی لەئاسمانەكان و زەویدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ بڕواداران، هەروەها لەدروستكردنی ئێوەو ئەو هەموو زیندەوەرەی كە بڵاوی كردۆتەوە لەزەویدا، نیشانەی هەمە جۆرن بۆ كەسانی دڵنیاو بڕوادار .
هەروەها لەجیاوازی شەو و ڕۆژدا، لەو ڕزق و رۆزیەی كەلەئاسمانەوە خوا دەیبارێنێت، وە بەهۆیەوە زەوی زیندودەكاتەوە پاش مردنی، وە هەوەها لەهاتوچۆو جووڵەی هەوادا، بەڵگەو نیشانە هەن بۆ كەسانێك كە عەقڵ و بیرو هۆشیان بخەنە كار
ئا ئەوانە بەڵگەو نیشانەی دەسەڵاتەكانی خوان، كە دەیخوێنینەوە بەسەر تۆدا، كە سەر تاسەری حەق و راستییە، ئاخۆ دوای ئەو هەموو نیشانەو بەڵگانە بەچ گوفتارێكی تر دوای و تارو گوفتاری خوا، وە بەچ بەڵگەو نیشانەیەك باوەڕ دەكەن . هاوارو قوڕ بەسەری و ڕەنجەڕۆیی بۆ هەموو ئەوانەی كە بوختانچی وتاوانبارن
ئەوەی گوێ‌ دەگرێ‌ بۆ ئایەتەكانی خوا كاتێ‌ بەسەریدا دەخوێنرێ‌، لەوەو دوا سوور دەبێت لەسەر بێ‌ دینی و خۆی بەزل دەزانێ‌، هەروەك نەیبیستێت، جا مژدەی سزاو ئازارێكی پڕ ئێش بدە بەوانە …
بەڵێ‌ مرۆڤ بەهۆی سەرنجدان و بیركردنەوە لە بوونەوەرو دروست كراوەكانی خوا، ڕەنگدانەوەی ڕەحمەتی خواو سیفاتەكانی خوا دەبینێت، دەسەڵات و زانین و قودرەتی خوای بۆ دەردەكەوێت، بۆیە قورئان دەفەرموێت : [ فانظر الى اثار رحمت الله كيف يحي الارض بعد موتها، ان ذلك لمحي الموتىوهو على كل شئ قدير  ] الروم : 50واتە : سەرنج بدەو تەماشای ئاسەواری رەحمەتی خوا بكە، چۆن بەباران زەوی زیندوودەكاتەوە، وە هەر ئەو خوایە دەسەڵاتی هەیە بەسەر هەمووشتێكدا …
ئەگەر مرۆڤ سەیری سۆزو میهرەبانی دایك و باوك بكات بۆ بێچوەكانیان، لەوەوە ئاسەواری سۆزو میهرەبانی خوای بۆ دەردەكەوێ كەلەسەد پلە سۆزو میهرەبانی و رەحم تەنها یەك بەشی لەسەر زەوی لەناو گیانلەبەراندا داناوە، بۆیە پیاو باشێك دەڵێت، ئەگەر پێم بڵێن حەز دەكەی خوای گەورە دادگایت بكات یان دایك و باوكت لەقیامەتدا، دەڵێم دادگایی كردنی خوام پێ خۆشترە چونكە خوای گەورە ( 99 ) ئەوەندەی دایك و باوكم دڵسۆزترو میهرەبانترە بۆم …
سەرچاوە:
http://www.angelfire.com/ex/bahar/7.htm#189

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top