له سه‌رده‌مى زێرِینى ئیسلامدا واته ئه‌وكاتانه‌ى ئیسلام پیاده‌كراو بوو، موسڵمانه‌كان گوژمێكى باشیاندا به هه‌موو بواره‌كانى زانست، به جۆرێكى وا هه‌رگیز رِۆڵى زانا موسڵمانه‌كان له به‌ره‌و پێشچوونى زانست و شارستانى سه‌رده‌م له بیرناكرێت، چونكه ئه‌و زانا موسڵمانانه خاوه‌نى كه‌لتورێكى گه‌وره‌ى زانستین و چه‌ندین په‌رِتووكیان پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تى كردووه‌و زۆربه‌ى ئه‌و نوسراوانه وه‌رگێررِاونه‌ته سه‌ر زمانه بیانيیه‌كان كه تا ئێستاش سوودیان لێوه‌رده‌گیررێت، به‌ڵىَ هه‌ڵكه‌وتنى ئه‌و هه‌موو زانا موسڵمانانه دیارده‌یه‌كى سه‌یر و نامۆ نیيه به‌ڵكو زۆر سروشتیيه چونكه ئاینى ئیسلام بۆ خۆى ئاینى زانست و زانیاریيه .
ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه پسپۆر بووه له بوارى زینده‌وه‌رزانیداو خاوه‌نى كتێبى (حیاه الحیوان الكبرى)و ناوى ته‌واوى شێخ كه‌ماله‌دینى كورِى موحه‌مه‌د كورِى موساى كورِى عه‌لى ده‌میریه له میسر له‌دایك بووه كتیبى ناوبراوى ئه‌م زانایه (حیاه الحیوان الكبرى ) له نایابترین و گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و كه‌ڵه زانایه‌یه كه له دوو به‌رگى گه‌وره‌دا چاپكراوه‌و هه‌ریه‌كه‌یان زیاد له 400 لاپه‌رِه‌ى گرتۆته خۆ، له كتێبه‌كه‌دا زۆر به ووردى باس له گیانداره‌كان ده‌كات كه به شێوه‌ى فه‌رهه‌نگێكى زمانه‌وانى و زینده‌وه‌رزانیش رِیزكراوه له‌سه‌ر بنچینه‌ى پیته ئه‌بجه‌دیيه‌كان رِیكخراون. ئیتر به‌و جۆره زیاتر له 1069 زینده‌وه‌ر پۆلێن كراوه كه زۆر به ووردى و درێژى له سیفه‌ت و جیاكه‌ره‌وه‌كانى هه‌ریه‌كه‌یان دوواوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زانا ده‌میرى زیاتر شێوازى بینین و زانیاریيه كۆبووه‌وه‌كانى لاى خۆى لێكداوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش شێوازى نوىَى لێكۆڵینه‌وه‌و تۆژینه‌وه‌ى زانستیيه، هه‌روه‌ها له‌و كتێبه‌دا بیر‌و رِاى زاناكانى پێش خۆى پشت گوىَ نه‌خستووه به‌ڵكو ئاماژه‌ى پێداون بۆ نموونه باسى له زانا جاحیڤ و قه‌زوینى كردووه‌و سوودى له زانیاریه‌كانیان وه‌رگرتووه‌و زۆر رِووداوى مێژوویى تایبه‌ت به‌و گیانله‌به‌رانه باس ده‌كات، ئه‌مه جگه له حوكمى شه‌رعى ئه‌و گیان له‌به‌رانه كه كامیان گۆشتى حه‌لاَڵه‌و كامیان گۆشتى حه‌رامه كه هه‌موو ئه‌وانه به شێوازێكى زۆر جوان ده‌خاته به‌ر ده‌ست خوێنه‌رو هه‌ندێك جار شێوازى نوكته ئامێز ده‌گرێته خۆ له خستنه رِووى زانیاریه‌كاندا.
زانا ده‌میرى له دانانى كتێبه‌كه‌یدا سوودى له كتێبى (الجامع) كه دانراوى ئیبن به‌یتاره وه‌رگرتووه بۆ نموونه ده‌میرى له كتێبه‌كه‌یدا باس له مار ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مار كلكى برِرا ئه‌وا دروست ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر ددانى ده‌رهێنرا دواى سىَ رِۆژ دروست ده‌بێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رى برِرا ئه‌وا تا سىَ رِۆژ جوڵه‌ى تیا ده‌مێنێت و ماریش گه‌وره‌ترین دوژمنى مرۆڤه خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت ئه‌وا گه‌لاَ زه‌یتون ده‌خوات و چاك ده‌بێته‌وه‌و هه‌رگیز مار كون بۆ خۆى دروست ناكات به‌ڵكو هه‌میشه خۆى ده‌خاته كونى حازرو ئاماده‌كراوه بۆیـــه ده‌وترێت (له مار زۆردارتره) وه‌ك نموونه بۆ زۆردارى كه‌سێك .