عه‌رشه‌که‌ی به‌لقیس
عه‌رشه‌که‌ی به‌لقیس
ئاماده‌كردنى: م. جه‌مال محمد امین
Jamalli_59 @ yahoo.com
زۆرله چیرۆكه قورئانى یه‌كان, جگه له‌وه‌ى په‌ند و ئامۆژگارى زۆر و سه‌رگوزشته‌ى پێشینه‌كانى له‌خۆ گرتووه, جگه له‌وانه‌ش ئیعجازى زانستى له‌ئامێز ده‌گرن, هه‌روه‌ك له چیرۆكى سوله‌یمان (سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت) و په‌پووسوله‌یماندا به‌دى ده‌كرێت,خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
قال الذي عنده علم من الكتاب أنا آتيك به قبل أن يرتد اليك طرفك (النمل:39)
كاتێك په‌پووسوله‌یمان هه‌واڵى ئه‌وه‌ى هێنا بۆ سوله‌یمان كه له فه‌له‌ستیندا ده‌ژیا,كه شاژن(به‌ڵقیس)خۆى و گه‌له‌كه‌ى خۆر ده‌په‌رستن و له‌ووڵاتى(سه‌به‌ء) نیشته‌جێن, سوله‌یمانیش نامه‌یان بۆ ده‌نێرىَ كه موسوڵمان ببن ئه‌وانیش به‌رىَ ده‌كه‌ون به‌ره‌و لاى سوله‌یمان تا موسوڵمان ببن و پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وان بگه‌نه خزمه‌ت سوله‌یمان, سوله‌یمان داوا ده‌كات كه‌كىَ ده‌توانێت عه‌رشه‌كه‌ى به‌ڵقیسم بۆ بگه‌یه‌نێته لاى من,ئه‌و كه‌سه‌ى كه زانستى له‌كتابه‌وه وه‌رگرتووه ده‌ڵێت من عه‌رشه‌كه‌یت بۆ ده‌گه‌یه‌نم له‌ماوه‌ى چاو تروكاندنێكدا, زۆربه‌ى رِاڤه‌كارانى قورئانى پیرۆز له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌وكه‌سه مرۆڤێكى برِوادار بووه كه به‌و كاره هه‌ستاوه, به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت له‌وه ده‌چێت كه‌ئه‌و كردارى گواستنه‌وه‌یه جۆرێك بێت له ده‌رچوون له‌یاساو رِێسا سرووشتىیه‌كان, چۆن عه‌رشێك له‌ماوه‌ى چه‌ند به‌شێكى چركه‌یه‌كدا و له‌دوورایى هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه ده‌گوێزرێته‌وه؟! به‌ڵام زانستى نوێ ئه‌وه‌مان فێرده‌كات كه‌ئه‌و كاره شیاو و رِێتێچوو ده‌بێت, به‌لاى كه‌مه‌وه هه‌ر له‌رِووى تیۆرىیه‌وه ده‌كرێت ئه‌وه رووبدات له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌و زانیارى یانه‌ى كه‌مرۆڤى سه‌ده‌ى (21)هه‌م هه‌یه‌تى.
مادده‌و ووزه دوو رِووى یه‌ك دراون و به‌هه‌ردووكیان گه‌ردوونیان پێكهێناوه و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌گۆرِدرێت بۆ ئه‌وى تریان (تێبینى: ئه‌م كرداره به‌پێى زاراوه‌ى فیزیایى ئه‌مرِۆ پێى ده‌ووترێت كردارى Perproduction & Annihilation
ئه‌وه‌ش به‌پێى هاوكێشه به‌ناوبانگه‌كه‌ى زانا (ئه‌لبرت ئه‌نیشتاین) كه‌ئه‌مه شێوه بیركارى یه‌كه‌یه‌تى:
ووزه= بارستایى×(خێرایى رِووناكى)2
تا ئێستا مرۆڤ توانیویه‌تى كه مادده بگۆرِێت بۆ ووزه له سنوورێكى دیاریكراودا, ئه‌وه‌ش له كارپێكه‌ره ناووكى یه‌كاندا كه ووزه‌ى كاره‌با له‌ورِێگایه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه,هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه ناووكى یه‌كانیش نموونه‌یه‌كى دیكه‌ى گۆرِانى مادده‌ن بۆ ووزه,به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌گۆرِینى ووزه بۆ مادده ئه‌وه ئێستا زۆر به‌كه‌مى و له‌سنوورێكى زۆرته‌سكدا له‌تاوده‌رى ته‌نۆلكه سه‌ره‌تایى یه‌كاندا (Particle Accelerator)دا ئه‌نجامدراوه, گرنگ ئه‌وه‌یه كه گۆرِینى مادده بۆووزه و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه كارێكى شیاوه و ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت,ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه‌كاره‌كه هه‌روا سانا‌و ئاسان نى یه و پێویستى به‌پێشكه‌وتنى زۆرى هه‌ردوو بوارى زانست و هونه‌رى ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌رِۆژان مرۆڤ توانى بگاته ئه‌و ئاسته ئه‌وا شۆرِشێكى گه‌وره رووده‌دات له‌شێوه و شێوازى ژیانى مرۆڤایه‌تى دا,بۆنموونه ئه‌و كاته مرۆڤ ده‌یتوانى كه‌ووزه بنێرێت له‌سه‌ر پشتى شه‌پۆله مایكرۆیى یه‌كان و به‌خێرایى رِووناكى بۆ هه‌ر جێگایه‌ك كه بخوازێت و ئینجا له‌وێدا ووزه‌كه بكرێته‌وه به مادده و ئه‌وكاته‌ش ده‌توانرا ئامێرێك یان هه‌تا ماڵێك به‌ته‌واوى كه‌لوپه‌له‌كانى یه‌وه له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا بگوازرێته‌وه بۆ هه‌رجێگایه‌ك له‌سه‌ر زه‌وى یان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانى دیكه‌دا,به‌ڵام گرانى و قورسى ئه‌و كاره له‌به‌رده‌م زاناكانى فیزیادا ئه‌وه‌یه كه‌چۆن ئه‌و گه‌ردو گه‌ردیلانه‌ى مادده‌كه جارێكى دیكه وه‌ك خۆى رِیزیان بكه‌نه‌وه و گه‌ردیله‌كان له‌شوێنه‌كانى خۆیان دابنێنه‌وه پاش ئه‌وه‌ى له‌مادده‌وه گۆرِى یانه‌وه بۆ ووزه,جگه له‌وه‌ش گرفتێكى دیكه‌ى به‌رده‌م زانایان ئه‌وه‌یه كه شه‌پۆله كارۆموگناتیسى یه‌كان چوستى گواستنه‌وه‌ى ووزه‌یان زۆر نزمه و به‌شێكى ووزه گوازراوه‌كه له‌رِێگاى گواستنه‌وه‌یدا به‌فیرِۆ ده‌رِوات.
بائێستا بگه‌رِێینه‌وه لاى چۆنیه‌تى گوێزانه‌وه‌ى عه‌رشى شاژن به‌ڵقیس له وو‌ڵاتى سه‌به‌ئه‌وه بۆ فه‌له‌ستین تابزانین چۆن ئه‌و كرداره موعجیزه‌یه ئه‌نجام دراوه له‌ماوه‌ى چاوتروكاندنێكدا (قبل أن يرتد إليك طرفك), میكانیزمه‌ى كرداره‌كه به‌م جۆره‌یه: له‌هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا عه‌رشه‌كه ده‌گۆرِدرێت بۆ ووزه ئیتر ئایا ووزه‌ى گه‌رمى بێت یان هه‌ر جۆرێكى دیكه‌ى ووزه بێت وه‌ك ووزه‌ى رووناكى و ووزه‌كه‌ش به‌خێرایى رووناكى كه ده‌گاته (300,000 كم/چركه)دا ووزه ده‌گوێزرێته‌وه به‌چوستى ته‌واو و (100%), ئه‌وه‌ش هه‌نگاوى دووه‌م بوو, له‌هه‌نگاوى سيَيه‌مدا ووزه‌كه جارێكى دى ده‌گۆرِدرێته‌وه بۆ مادده و به‌بێ به‌فیرِۆ چوونى هیچ له‌و ووزه‌یه, ئه‌و كردارانه‌ش هه‌مووى له‌ماوه‌ى به‌شێكى زۆركه‌مى چركه‌یه‌كدابوو واته چاوتروكاندنێك!!
ئه‌وه‌شتواناى ئه‌وكه‌سه بوو كه (الذی عنده علم من الكتاب), ده‌با بزانین تواناى مرۆڤى سه‌ده‌ى (21)هه‌م له‌و بواره‌دا چه‌نده؟توانایى مرۆڤى ئه‌م سه‌ده‌یه نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه‌بتوانێت ئه‌و جۆره گواستنه‌وانه جێبه‌جێ بكات چونكه ئه‌وه موعجیزه بووه‌و له‌تواناى دا نى یه,به‌ڵكو تێگه‌یشتن و لێك دانه‌وه‌یشى بۆ دیارده‌كه هێشتا هه‌ر له‌سه‌ره‌تايدایه و زۆرى ماوه به‌ته‌واوه‌تى له‌و میكانیزمه تێبگات!
هه‌موو توانایى مرۆڤى سه‌ده‌ى (21)هه‌م له‌وه‌دایه كه توانیویه‌تى برِێكى كه‌م له‌توخمى تیشكده‌رى یۆرانیۆم بگۆرِێت بۆ ووزه له‌رِێگاى كه‌رت بوونى ناووكى یه‌وه,هه‌رچى یه‌كبوونى ناووكى یه كه‌سه‌رچاوه‌ى ووزه‌ى ناوخۆر و ئه‌ستێره‌كانه و بنچینه‌ى بۆمباى هایدرۆجینیه ئه‌وه زۆر كه‌مى ده‌رباره ده‌زانرێت و ناشتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كرداره‌دا بگرێت,ئه‌و ووزه‌یه‌ى كه‌له‌ئه‌نجامى كه‌رتبوونى ناووكى یه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنرێت زۆر به‌گران و قورسى یه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه, چونكه به‌شێكى زۆرى ووزه‌كه له‌كاتى گواستنه‌وه‌دا له‌ناو ده‌چێت,هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى گواستنه‌وه‌كه‌ش زۆر سه‌ره‌تایى یه,چوستى گۆرِینى مادده‌كه بۆ ووزه له(20%)تێڵه‌رِناكات واته ته‌نها(20%)ى ئه‌و یۆرانیۆمه ده‌بێته ووزه‌و ئه‌وى دیكه‌ى هه‌روا ده‌مێنێته‌وه و تا هه‌زاران ساڵ تیشك ده‌دات تاده‌بێته قورقوشم,ئینجا ده‌بێت ئه‌و ووزه‌یه‌ش به‌هۆى شه‌ڵۆلێكى كارۆموگناتیسى وه‌ك مایكرۆ وه‌یڤ بگوێزرێته‌وه كه‌له رِێگادا به‌شێكى ووزه‌كه له‌ناو ده‌چێت و له‌و سه‌ره‌وه ته‌نها(50%)ى ووزه‌كه ده‌توانرێت بكرێته‌وه به‌مادده,به‌م پێیه‌ش ته‌نها(50%)ى مادده‌كه گوێزرایه‌وه,واته ئه‌گه‌ر مرۆڤى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌م به‌شێوه‌ى بروسكه ئاسا عه‌رشه‌كه‌ى به‌ڵقیس بگوێزێته‌وه ئه‌وا ته‌نها ژوورێكى ئه‌و عه‌رشه‌ى بۆ ده‌گوێزرایه‌وه!به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌زانیارى له(كتاب)ه‌وه وه‌رگرتووه كه هه‌ندێك ده‌ڵێن ناوى (آیف بن برخیاء) بووه له‌ماوه‌ى چاو ترووكاندنێكدا هه‌موو عه‌رشه‌كه له‌ووڵاتى سه‌به‌ئه‌وه ده‌باته به‌رده‌م حه‌زره‌تى سوله‌یمان(سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت)له‌ووڵاتى فه‌له‌ستین!
له‌كۆتایى دا پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین كه‌ئه‌و چیرۆكانه و ئه‌و دیاردانه‌ى تیایاندا رِوویداوه موعجیزه‌ن و له‌تواناى مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه و سه‌رده‌مه‌كانى داهاتووشدا نى یه به‌ڵام زانستى ئه‌م سه‌رده‌مه پشتگیرى ده‌كات له‌و دیاردانه و بۆمان ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌لى رِوودانى هه‌یه و جه‌خت له‌سه‌ر رِاستێتى قورئان ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه
پێگه‌ى tasabeeh له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت له په‌رتووكى (آيات قرآنية في مشكاة العلم) – د.يحيى المحجري.
ئەم بابەتە لە ژمارە (2،3) ی گۆڤاری هەیڤ دا بڵاوبۆتەوە