فراوانبوونی گەردوون
فراوانبوونی گەردوون
ن: عبدالدائم الكحيل
و: نەرمین عومەر
زانایان گومانیان وابوو، كە گەردوون جێگیرەو ناگۆڕێت، بەڵام دەركەوت، كە گەردوون بە خێراییەكی گەورە فراواندەبێت، قورئانی پیرۆز ئیشارەتی بۆ ئەم ڕاستییە زانستییە كردووە، كە زانایان تەنها لە سەدەی بیستەمدا توانیان بیدۆزنەوە. خوای گەورە دەفەرموێت:
(والسماء بنیناها بأید وإنا لموسعون) [الذاریات: 47].
(ئێمە ئاسمانەكانمان بە دەستی قودرەتی خۆمان دروستكردووەو بەردەوام فراوانی دەكەین)، یاسایەكی تۆكمەیەو بەڵگەیە بۆ گەورەیی خوای بەدیهێنەر و بەڵگەیە بۆ ڕاستگۆیی قورئان.
ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژ (26) دا بڵاوكراوەتەوە