You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » پزیشکی و زیندەوەرزانی » ئیعجازی زانستیی لە فەرموودەی جومگەكاندا

ئیعجازی زانستیی لە فەرموودەی جومگەكاندا

 

ئیعجازی زانستیی لە فەرموودەی جومگەكاندا

 

ئامادەكردنی:
(پرۆفیسۆری یاریدەدەر مصطفی محمد عبد المنعم و هەردوو پرۆفیسۆر شریف أحمد جلال وأحمد عبد المنعم العیاط) لە كۆلیجی پزیشكی زانكۆی (شا عبدالعزیز) لە (مەدینەی مونەوەرە).

پێداچوونەوەی: پ. د/ خلیل ابراهیم ملا خاطر.

وەرگێڕانی: د. كاوە فەرەج سەعدون- پزیشكی شارەزای نەخۆشییەكانی سنگ.
drkawa_sadoon@yahoo.com

پێشەكی وەرگێڕ:
   ئەم بابەتە بریتییە لە دەرخستنی ئیعجازی زانستی فەرموودەیەكی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كە ئاماژەی داوە بە بوونی (360) جومگە لە لەشی مرۆڤدا, لەبەرئەوەی بابەتێكی نوێیەو چەند پزیشكێكی تایبەتمەندو مامۆستای زانكۆ پێی هەستاون بە گەڕانەوە بۆ راستییە زانستییەكان و سەرچاوە پزیشكییەكان و پاش ژماردنێكی وردی جومگەكان لە لەشی مرۆڤدا راستی ئەم ژمارەیەیان سەلماندووە, كە بۆمان دەسەلمێنێت بەشێوەیەك كە گومانی تێدانییە, پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەخۆیەوە قسەی نەكردووە بەڵكو هەموو وتەكانی نیگای خودایین و لە هەمان كاتیشدا پڕن لە موعجیزەی پرشنگدار و ئاشكرا (و ما ینطق عن الهوی ان هو الا وحی یوحی).

فەرموودەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم):

روی الإمام مسلم فی صحیحه قال: إِنَّ رَسُوڵ اللَّهِ صلی الله علیه وسلم قَاڵ: [ «إِنَّهُ خُلِقَ كُلُّ إِنْسَانٍ مِنْ بَنِی ا‌دَمَ عَڵی سِتِّینَ ۆثڵاثمَائَەِ مَفْصِلٍ فَمَنْ كَبَّرَ اللَّهَ ۆحَمِدَ اللَّهَ ۆهَلَّڵ اللَّهَ ۆسَبَّحَ اللَّهَ ۆاسْتَغْفَرَ اللَّهَ ۆعَزَڵ حَجَراً عَنْ طڕیقِ النَّاسِ أَوْ شَوْكَەً أَوْ عَظماً عَنْ طڕیقِ النَّاسِ ۆأَمَرَ بِمَعْرُوفٍ أَوْ نَهَی عَنْ مُنْكَرٍ عَدَدَ تِلْكَ السِّتِّینَ ۆالثڵاثمِائَەِ السُّڵامَی فَإِنَّهُ ێمْشِی ێوْمَئِذ ۆقَدْ زَحْزَحَ نَفْسَهُ عَنِ النَّاڕ ». قَاڵ أَبُو تَوْبَە ۆرُبَّمَا قَاڵ: «یُمْسِی» ]. (صحیح الإمام مسلم ¬- كتاب الزكاە).
+ واتە: ئیمامی (موسلیم) لە (صحیح)ەكەیدا لە (عائیشە)ی خێزانی پێغەمبەرەوە بۆمان دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: [هەموو مرۆڤێكی نەوەی ئادەم لەسەر (360) جومگە درووستكراوە, هەر كەسێك (الله أكبر), و (الحمد لله), و (لا إلە إلا الله), و (سبحان الله), و (أستغفر الله) بكات, و بەردێك لە رێگەی خەڵكی لا ببات, یان دڕكێك یان ئێسقانێك لەرێی خەڵكی لاببات, و فەرمان بە چاكەیەك بكات, یان رێگریی لە خراپەیەك بكات, بە ئەندازەی ژمارەی ئەو (360) جومگەیە, ئەوا ئەو رۆژە بەڕێ‌ دەكات بەشێوەیەك كە خۆی لە ئاگری دۆزەخ دوور خستۆتەوە], لە گێڕانەوەیەكی تردا هاتووە: (ئەوا كە ئێوارەی كردەوە خۆی لە ئاگری دۆزەخ دوور خستۆتەوە).
روی الإمام البخاری  فی صحیحه عَنْ النَّبِی صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ قَاڵ: [ عَڵی كُلِّ مُسْلِمٍ صَدَقَەٌ, فَقَالُوا: ێا نَبِی اللَّهِ فَمَنْ ڵمْ ێجِدْ؟ قَاڵ: ێعْمَلُ بِێدِهِ فَێنْفَعُ نَفْسَهُ ۆێتَصَدَّقُ, قَالُوا: فَإِنْ ڵمْ ێجِدْ, قَاڵ: یُعِینُ ذا الْحَاجَەِ الْمَلْهُوفَ, قَالُوا: فَإِنْ ڵمْ ێجِدْ, قَاڵ: فَلْێعْمَلْ بِالْمَعْرُوفِ ۆلْیُمْسِكْ عَنْ الشَّرِّ فَإِنَّهَا ڵهُ صَدَقَەٌ] (صحیح البخاری – كتاب الزكاة.
+ واتە: ئیمامی (بوخاری) لە (صحیح)ەكەیدا بۆمان دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: [لەسەر شانی هەموو موسوڵمانێك صەدەقە و چاكە پێویستكراوە كە بیكات, ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئەی ئەو كەسەی كە سامانی نەبوو چی بكات؟ فەرمووی: با بە دەستی خۆی كاربكات, كە سوود بەخۆی دەگەیەنێت و چاكەش دەكات, وتیان: ئەی ئەگەر ئەمەشی دەست نەكەوت چی بكات؟ فەرمووی: با یارمەتی ئەوانە بدات كە پێویستییان هەیە و تامەزرۆی یارمەتی خەڵكن, وتیان: ئەی ئەگەر ئەمەشی دەست نەكەوت چیبكات؟ فەرمووی: با كاری چاك بكات و خۆی بگرێتەوە لە خراپە, كە ئەمەش چاكەیە بۆی].
+ لە كتێبی (فتح الباری شرح صحیح البخاری)دا ئیمامی (ئیبنو حەجەری عەسقەلانی) لە راڤەی ئەم فەرموودەیەدا دەڵێت: ووتەی پێغەمبەر (عَڵی كُلِّ مُسْلِمٍ صَدَقَەٌ) مەبەست پێی هاندانە بە تەئكیدی, یان لەوانەیە لەوەش فراوانتر بێت, كە ئەم دەستەواژەیە بۆ پێویستكردن (إیجاب) و هاندان (إستحباب)یش دەبێت, وەك ئەو ووتەیەی تری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وایە كە دەفەرموێت: (لەسەر موسوڵمان 6 سیفەت پێویستە), كە تێیدا شتی وا هاتووە كە بە یەكڕایی زانایان خوازراو و هان بۆدراوە و واجب نییە, (ئەبو هورەیرە)ش لە ریوایەتەكەیدا بۆ فەرموودەكە ئەوەی هێناوە كە بەستوویەتییەوە بە هەموو رۆژێكەوە, هەروەها ئیمامی (موسلیم)یش لە (ئەبو زەر)ەوە ریوایەتی كردووە: [یصبح علی كل سلامی من أحدكم صدقە] واتە: لەسەر هەموو جومگەیەكی ئێوە كە هەموو رۆژێك بەیانی دەكەنەوە چاكەیەك هەیە كە دەبێت بیكەن, (سلامی) بریتییە لە جومگە.
– روی الإمام أحمد  فی مسنده قال: حَدَّثنَا عَبْدُ اللَّهِ حَدَّثنِی أَبِی حَدَّثنَا زَیْدٌ حَدَّثنِی حُسَیْنٌ حَدَّثنِی عَبْدُ اللَّهِ بْنُ بُرَیْدَەَ قَاڵ سَمِعْتُ أَبِی بُرَیْدَەَ ێقُولُ سَمِعْتُ رَسُوڵ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) ێقُولُ: [ « فِی الإِنْسَانِ سِتُّونَ ۆثڵاثمِائَەِ مَفْصِلٍ فَعَڵیْهِ أَنْ ێتَصَدَّقَ عَنْ كُلِّ مَفْصِلٍ مِنْهَا صَدَقَەً ». قَالُوا: فَمَنِ الّذی یُطیقُ ذلِكَ ێا رَسُوڵ اللَّهِ؟ قَاڵ: « النُّخَاعَەُ فِی الْمَسْجِدِ تَدْفِنُهَا أَوِ الشَّیْ‌ء تُنَحِّیهِ عَنِ الطڕیقِ فَإِنْ ڵمْ تَقْدِرْ فَرَكْعَتَا الضحَی تُجْزِئُ عَنْكَ »] (مسند الإمام أحمد:23700).
+ واتە: ئیمامی (ئەحمەد) لە (موسنەد)ەكەیدا بۆمان دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: لە لەشی مرۆڤدا (360) جومگە هەیە, كە پێویستە لەسەری بۆ هەموو جومگەیەك چاكەیەك بكات, وتیان: ئەی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) كێ‌ دەتوانێت كە بەمە هەستێت؟ فەرمووی: تەنانەت بەڵغەم كە لە مزگەوتدا فڕێ‌ درابێت و تۆ بیشاریتەوە, یان هەر شتێك كە لەسەر رێگا لای ببەیت چاكەیە, ئەگەر هەر نەتتوانی ئەوا دوو ركات نوێژی (چێشتەنگاو) لەسەرت لادەبات.

مانای زمانەوانی:
(مفصل) جومگە: بریتییە لە شوێنی بەیەك گەشتنی ئێسكەكان لە لەشدا.
(السلامی): بریتییە لە جومگە, و كۆكەی بریتییە لە (سلامیات), لە (القاموس)دا هاتووە: (السلامی) بریتین لەو ئێسكە ووردانەی كە بەدرێژایی پەنجەكانی دەست و پێ‌دا هەن.
ئەم پێناسەیەش كە لەلایەن زانایانەوە كراوە (خوا پاداشتیان بداتەوە) پێویستی بە رێكخستن و روونكردنەوەی زیاتر هەیە لەژێر رۆشنایی زانستە نوێكاندا.
رێگرەكان لەبەردەم یەكگرتنەوەی راستییە گەردوونییەكان لەگەڵ دەقە شەرعییەكەدا:
1- كورتكردنەوەی ئاماژەكان لە تێگەیشتنی فەرموودەكەدا لە جومگەكانی نێوان ئێسكەكاندا و پشتگوێ‌ خستنی جومگەكانی نێوان كڕكڕاگەكان.
2- جیاوازی پێناسەی زانستی بۆ جومگەكان كە بریتییە لە بەیەك گەشتنی ئێسكەكان یان كڕكڕاگەكان بەبێ‌ بوونی بەربەست, لە تێگەیشتنی زمانەوانی كە ئاماژە دەدات بەبوونی بەربەست یان جیكەرەوە (فاصل) لەنێوان دوو شتدا.
3- پێویستی دانانی یاسایەك بۆ حاڵەتە دووبارە بووەكان لەناو لەشدا, كە لەوانەیە دوو ئێسك لە زیاتر لەیەك شوێندا بەیەك بگەن و جومگە دروست بكەن, كە ئایا ئەمانە بە یەك جومگە یان زیاتر دادەنرێن.

چارەسەر كردنی ئەم دژایەتییە رووكەشییە بە وردیی و دانانی پێناسەی زانستی بۆ جومگەكان و جێبەجێ‌ كردنیشی لە ژماردنی جومگەكانی لەشی مرۆڤدا:
یەكەم: دانانی پێناسەیەكی ورد و تەواوی جومگەكان:
هەستاین بە دانانی ژمارەیەك لە یاسای زانستی پێش دەستكردن بە كرداری ژماردنەكە و پاشان هەستاین بە ژماردن بە ووردیی, ئەویش لەبەر ئەوەیە كە هەر خەلەل و نوقسانییەك لە دانانی و یاساكاندا دەبێتە هۆی روودانی خەلەل لە دەرخستنی راستییە گەردوونییەكەدا كە خۆی لە ژمارەی راستەقینەی جومگەكانی لەشدا دەبینێتەوە كە لە فەرموودە پیرۆزەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە, پاپەند نەبوون بە چەند یاسایەكی وورد و راستیش لەرووی زانستییەوە دەبێتە هۆی كردنەوەی دەرگای رەخنەگرتن و تانەلێدان لە بواری ئیعجاز بە گشتی, ئەویش لەسەر ئەو بنەمایەی كە ئەو كەسانەی بەم كارە هەڵدەستن دێن دەقە شەرعییەكان و راستییە زانستییەكان بە ئارەزووی خۆیان دەستكاریی دەكەن بۆ ئەوەی لەگەڵا هەوا و ئارەزووی خۆیاندا یەكبگرێتەوە.

ئەوەی كە ئێمە لەم لێكۆڵینەوەیەماندا پشتی پێدەبەستین ئەوەیە كە:
جومگە بریتییە لە شوێنی بەیەك گەشتنی هەموو دوو ئێسكێك یان ئێسك و كڕكڕاگەیەك یان دوو كڕكڕاگە لە هەر شوێنێكی لەشی مرۆڤدا كە جیاكەرەوە لەنێوانیاندا بێت.
ئەم پێناسەیەش پێچەوانە نییە لەگەڵ زانستەكانی زماندا و لەهەمان كاتیشدا مانای وشەی (مفصل) وورد و جێگیر دەكات بە بنەما زانستییەكان كە هەموو ئەو جومگانە دەگرێتەوە كە كڕكڕاگەكان تێیدا بەشدارن, و هەروەها لەگەڵ سەرچاوە زانستییەكانیشدا پێچەوانە نییە, بەڵكو مانای زمانەوانی وشەی (مفصل)یش جێگیر دەكات كە مەبەست پێ‌ی بریتییە لە بوونی جیاكەرەوەیەك لەنێوان دوو شتدا, هەروەها بەیەك گەیشتنی دوو ئێسكیش هەمیشە بەیەك جومگە دادەنرێت تەنانەت ئەگەر لە شوێنێكی زیاتریشدا بەیەك بگەن, بەم شێوەیە بنەما و زابیتە هاوپێچەكانی پێناسەكەش ئەمانە دەبن:
لەم سەرژمێرییەدا جومگە كڕكڕاگەییە سەرەتاییەكان داخڵ نابن, كە لە ئێسكێك پێكهاتوون و بە كڕكڕاگە دەورە دراون لەبەرئەوەی ئەم كڕكڕاگانە لە تەمەنێكی زوودا دەبن بە ئێسك و ئەو ئێسكە بەتەواوەتی یەكدەگرێت هیچ نێوانێكی نامێنێت.
نموونەكان:
أ- بەیەك گەشتنی كۆتاییەكانی ئێسكە درێژەكانی پەلەكان لەگەڵ ناوەڕاستەكانیاندا.
ب- بەیەكگەشتنی ئێسكی (وەتەد) لە كەللەی سەردا لەگەڵ ئێسكی پشتە سەردا.
1- لەم سەرژمێرییەدا بەیەكگەیشتنی گڕكڕاگە و ئێسكەكان داخڵا نەكراوە كاتێك كە نێوانیان نەبێت و تەنها پێكەوە نووسابن بە یەكگرتنی پەردەی كڕكڕاگەكە لەگەڵ پەردەی ئێسكەكەدا, بۆ نموونە: بەیەك گەیشتنی كڕكڕاگەكانی پەراسووەكان لەگەڵ پەراسووەكاندا.
2- بەیەك گەیشتنی هەموو دوو ئێسكێك بە یەك جومگە دانراوە تەنانەت ئەگەر لە زیاتر لە یەك شوێنیشدا بەیەك گەیشتبن, بۆ نموونە: 1- بەیەك گەیشتنی ئێسكی پێشەوەی كەللەی سەر لەگەڵ ئێسكی (وەتەد)دا. 2- بەیەك گەیشتنی ئێسكی (وەتەد) لەگەڵ ئێسكی (میكعە) لە كەللەی سەردا.


دووەم: كۆكردنەوە و ژماردنی جومگەكانی لەشی مرۆڤ بە جێبەجێ‌ كردنی ئەو یاسایەی لەسەرەوە دانراوە:
أ) كۆكردنەوە و ژماردن بە درێژی:

(كەللەی سەر)                1-SKULL
ناوی جومگەكان ژمارەیان
1. FRONTO PARIETAL JOINT (CORONAL SUTURE)                           1
2. FRONTO –ETHMOID JOINT                                                                   1
3. FRONTO MAXILLARY JOINTS                                                              2
4. FRONTOZYGOMATIC JOINTS                                                              2
5. FRONTONASAL JOINT                                                                            1
6. FRONTOSPHENOID (LESSER WING) JOINT                                     1
7. FRONTO-LACRIMAL JOINTS                                                                2
8. PARIETOOCCIPITAL JOINT                                                                  1
9. INTERPARIETAL JOINT (SAGITTAL SUTURE)                                1
10. TEMPRO-PARIETAL JOINTS                                                                 2
11. TEMPRO-SPENOID JOINTS (GREATER WING)                                2
12. OCCIPITO-TEMPORAL JOINTS                                                            2
13. TEMPRO-SPHENOID JOINTS (GREATER WING)                              2
14. TEMPRO-ZYGOMATIC JOINTS (ZYGOMATIC ARCH)                    2
15. TEMPRO-MANDIBULAR JOINTS                                                           2
16. INTER OSSICULAR JOINTS                                                                     4
17. INTERMAXILLARY JOINT                                                                       1
18. ZYGOMATICO-MAXILLARY JOINT                                                      2
19. MAXILLO-PALATINE JOINT                                                                   1
20. NAZOMAXILLARY JOINTS                                                                      2
21. MAXILLO-ETHMOID JOINTS                                                                  2
22. MAXILLO- LACRIMAL JOINTS                                                                2
23. MAXILLO-SPHENOID JOINTS (PTERYGOID PROCESS)                  2
24. MAXILLO-CONCHAL JOINTS (INFERIOR CHONCHA)                     2
25. DENTAL GOMPHOSIS                                                                               32
26. SPHENO-ETHMOIDAL JOINT                                                                  1
27. VERMO-SPENOID JOINT (PTERYGOID PROCESS)                            1
28. PALATO-SPHENOID JOINTS (PTERYGOID PROCESS)                      2
29. ZYGOMATICO-SPHENOID JOINT (GREATER WING)                        2
30. VERMO-ETHMOIDAL JOINT (PERPINDICULAR PLATE)                 1
31. LACRIMO-ETHMOIDAL JOINT (LABYRINTH)                                     2
32. JOINT BETWEEN VOMER AND HARD PALATE                                   1
33. INTERNASAL JOINT                                                                                     1
34. JOINT BETWEEN HORIZONTAL PLATES OF PALATINE BONES                                                              1
كۆ 86

(قوڕقوڕاگە)    2- LARYNEX

1- CRICOTHYROID JOINTS                                                          2
2-CRICOARYTENOID JOINTS                                                      2
3- ARYTENOI-CORNICULATE JOINTS                                      2
كۆ 6

(بڕبڕەی پشت و حەوز)  3- VERTEBRAL COLUMN AND PELVIS

1- ATLANTO-OCCIPITAL JOINTS                                               2
2- INTERVERTEBRAL JOINTS                                                     69
3- LUBOSACRAL JOINTS                                                               3
4- SACRO-COCCYGEAL JOINT                                                    1
5- SYMPHYSIS PUBIS                                                                      1
كۆ 76
                    
(پەلەكانی سەرەوە)  4-UPPER LIMBS

1- STERNOCLAVICULAR JOINT                                       1X2= 2
2- ACROMIOCLAVICULAR JOINT                                    1X2= 2
3- SHOLDER JOINT                                                                1X2=2
4- ELBO JOINT                                                                        1X2=2
5- SUPERIOR RADIO-ULNAR JOINT                                 1X2=2
6- INFERIOR RADIO-ULNAR JOINT                                  1X2=2
7- WRIST JOINT                                                                      1X2=2
8- INTERCARPAL JOINTS                                                   6X2=12
9- MID CARPAL JOINT                                                         1X2=2
10- CARPOMETACARPAL JOINTS                                   4X2=8
11-METACARPOPHALANGEAL JOINTS                        5X2=10
12- INTERPHALANGEAL JOINTS                                    9X2=18
كۆ 64

(قەفەزی سنگ)  5- THORACIC CAGE

1- MANUBRIO STERNAL JOINT                                                1
2- XIPHISTERNAL JOINT                                                          1
3- STERNOCOSTAL JOINTS                                                 14
4- INTERCHONDRAL JOINTS                                                  6
5- COSTO-VERTEBRAL JOINTS                                  12X2= 24
6- COSTO-TRANSVERSE JOINTS                                 10X2=20
كۆ 66

(پەلەكانی خوارەوە)  6-LOWER LIMBS

1- SACROILIAC JOINT                                                       1X2=2
2-HIP JOINT                                                                          1X2=2
3-KNEE JOINT                                                                     1X2=2
4- SUPERIOR TIBIO- FIBULAR JOINT        1X2=2
5- INFERIOR TIBUO FIBULAR JOINT                            1X2=2
6-ANKLE JOINT                                                                    1X2=2
7- INTERTARSAL JOINTS                                                  7X2=14
8- TARSOMETATARSAL JOINTS                                     4X2=8
9- METATARSOPHALANGEAL JOINTS                         5X2=10
10- INTERPHALANGEAL JOINTS                                    9X2=18
كۆ 62
 
ب) ژمارەی گشتی جومگەكان بەپێی یاسا دانراوەكان:

1- جومگەكانی ئێسكی كەللەی سەر 86
2- جومگەكانی قوڕگ 6
3-  جومگەكانی قەفەزی سنگ 66
4-  جومگەكانی بڕبڕەی پشت و حەوز 76
5-  جومگەكانی پەلەكانی سەرەوە     32 × 2 = 64
6-  جومگەكانی پەلەكانی خوارەوە    31 × 2 = 62
كۆی گشتی 360

ئالێرەوە بەڵگەیەكی نوێی ئیعجازی زانستی لە قورئانی پیرۆزو سوننەتی خاوێندا ئاشكرا دەبێت, كە هیچ مرۆڤێك لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) نەیدەتوانی زانیاری ئەمەی دەست بكەوێت و بیزانێت مەگەر بە نیگای خودایی نەبێت, پەروەردگاریش زۆر جوانی فەرمووە: (سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ).  فصلت: 53

سەرچاوە: سایتی (www.eajaz.org).

 ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژ (12) و ژ (25) ژمارە نایاب دا بڵاوكراوەتەوە

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top