تونێلە ڕەشەكان لە قورئاندا
تونێلە ڕەشەكان لە قورئاندا
ئامادەكردنی: خالد حسن
(فَڵا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ * الْجَۆاڕ الْكُنَّسِ) التكویر:15-16 ئەم ئایەتە كورتە چوار وەسفی وردی تونێلە ڕەشەكان(Black Hole) دەكات:(چونەوەیەك, خۆشاردنەوە,ڕۆشتن بە خێرایی, ماڵینی ئاسمان):
1- الخنس: لە زمانی عەرەبیدا بە واتای (الانقباض والاستخفاء)(لسان العرب) دێت, واتە: شتێك بچێتەوە یەك و خۆی بشارێتەوە.
بەكارهێنانی ئەم وشەیە دوو سیفەتی تونێلە ڕەشەكان لە خۆ دەگرێت:
أ- چونەوەیەك و پەستاوتن: زاناكان دەڵێن تونێلە ڕەشەكان لە ئەنجامی چونەوە یەك و پەستاوتنی ئەستێرەیەكی زەبەلاح دروستدەبێت.
ب- خۆشاردنەوە: لە ئەنجامی چونەوەیەكەكە ئەستێرەكە چڕیەكەی زیاد دەكات بە جۆرێك هەموو شتێك بە رووناكیشەوە كێش دەكات, بەوەیش دیار نامێنێت و خۆی دەشاریتەوە, چونكە ڕێ بە دەچونی فۆتۆناتی ڕوناكی نادات.
2- الجوار: واتە گەڕۆك و ڕۆشتن , زاناكان دەڵێن تونێلە ڕەشەكان لە ێی خۆیان ناوەستن بە ڵكو بە خێراییەكی زۆر لە جوڵەدان بە جۆرێك لە چركەیەكدا هەزاران كیلۆمەتر دەبڕن.
3– الكنس: واتە ماڵەر, یان گسكدەر, وەك پێشتر وتمان بە هۆی چڕبونەوەی ئەستێرەكە هەموو تەنەكانی دەورو بەری دەماڵێت و وەك گسكی كارەبایی هەڵیاندەلوشێت.
پاك بێگەردی بۆ پەروەردگار كاتێك بە كورتترین دەربڕین وردترین وەسفی زانستی ئەم كونە رەشانە دەكات, ئەمەیش دەیسەلمێنێت ئەم وشانە خاوەنەكەی دروستكەری ئەو دروستكاراوانەیە(سبحانە وتعالی).