You Are Here: Home » بابەتەكانمان » حیكمەتەكانی زیندووكردنەوەی شەوی قەدر

حیكمەتەكانی زیندووكردنەوەی شەوی قەدر

حیكمەتەكانی زیندووكردنەوەی شەوی قەدر

شوان رابەر

 

ئایا ئیسلام وەك بەرنامەی ژیانی ئینسان بۆئەوەندە گرنگی بەزیندوكردنەوەی شەوی قەدر دەداو داكۆكی دەكاتە سەر؟ حیكمەت وئامانج لەزیندوكردنەوەی ئەم شەوە چییە لەژیانی بڕوادار؟چ سوود وقازانجێكی هەیە…؟

1-جێ‌ بەجێ‌ كردنی فرمانی خواوپێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم): خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز وپێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەفەرموودەبەپێزەكانی دا هێندە بەگەورەوگرنگ باسی

 خێروپاداشت وحیكمەت ونهێنی یەكانی ئەم شەوەدەكەن ، دیارەشەوێكی زۆرگەورەوگرنگ وپیرۆزو بەنرخەو ، حیكمەتی زۆری تیان كە لە ئێمە نادیارو شاراوەن ، بۆیەدەبێ‌ ئێمەیش هەمیشە بەرزی

رابگرین و ، لەژیانماندا گرنگی زۆروبێ وێنەی پێ بدەین تا ئەو خێرو فەزلە بەدەست بێنین كە باسی دەكەن.

2-ئەنجامدانی خواپەرستی: لەبەرئەوەی خواپەرستی ئەمشەوە بەقەد هەزارمانگە، واتە هەشتا وسێ‌ ساڵ وچوارمانگ، بەڕاستی ئەو دەسكەوت و سەرمایەیەكی زۆرەو بەهەوەنتەبەدست ناێ‌ و،

خواگەورە بەهەموو كەسێكی نادا، بۆیە پێویستە ئەم شەوە هەمیشە زیندوبكرێتەوەو دوعاو خێرو نزاو چاكەو پارانەوەو خواپەرستی زۆری تێدا ئەنجام بدرێ، تاخێرو فەزڵێكی زۆرمان بەنەسیب

بێت.

3پەروەردەكردنی رۆح ولاشە: دانیشتن لەشەوانی قەدرو خواپەرستی ئەنجامدان تیایاندا ،واتە: پەروەردەكردنی دڵ و دەروون و گیان ولاشەی ئینسان ، بەهێزبوونی ئینسان لەڕووی ماددی و

مانەوی، بەهۆی نەخەوتن ئینسان لە زۆر شت رادێ، بەهۆی ئەنجامدانی خواپەرستی تەقواو ڕۆحی ئینسان بەرز دەبێتەوەو دەگاتە ئاستێكی بەرزو باش وپاك.

4- پێشوازی كردن لەخوای كردار: وەك لە فەرمودەی قودسی دا هاتووە : خوای گەورە هەموو شەو لە سێ‌ یەكی شەو دا دەبەزێتە ئاسمانی دونیاو دەفەرموێ : ئەی بەندەكانم كێ‌ داوای شتێكم لێی دەكا

تاپێی بدەم..هتد . كەواتە: ئەگەر ئینسان لەم كات و شەوانەدا بەخەبەربێ‌ و نەخەوێ‌ و بەخواپەرستیەوە خەریك بێ‌ و، لەبەر خوا بپاڕێتەوە و، داوای ئاتاج و پێداویستیەكانی لەخوای كردگار بكا،

خوای گەورە لێی گیرادەكاو پێ ی پدەدات، بەخەبەربون وئەنجامدانی خواپەرستی لەوكاتانەدا واتە: پێشوازی كردن لەخوای گەورە و میهرەبان، ڕێزگرتن لەخوای گەورە و…هتد لەچاكەو پاكە

دەگەیەنێت.

5- بەشداری كردن لەرێوڕەسمی دابەزینی فریشتەكان : بەخەبەربوونی بڕوادان لەم كاتەدا هاوكات وهاوئا هەنگەلەگەڵ دابەزینی فریشتەكان بەگشتی وجبریلی پەیامنێر بەتایبەتی، وەك خوای گەورە

دەفەرموێ‌: (تنزل الملائكة والروح فیها بإذن ربهم من كل أمر،سلام هی حتی مطلع الفجر) لەم شەوە داكەشەوی قەدرە، فریشتەكانی خواو جبریل سەلامی خواگەورەی لەسەربێ‌ تاسپێدەی بەیان

بەفەرمانی خوای كردگاردادەبەزنە سەرگۆی زەوی و، ئاشتی وسەلامەتی بەرپادەبێ‌، خێروبەرەكەت دادەبارێ‌، ئەوەش بۆئیماندار كەم نی یەلەوكاتە گرنگ وهەستیارە بەخەبەر وخواپەرستبێت.

6-كۆبونەوەی موسڵمانان ڵەماڵی خوا: هەرچەندە زیندوكردنەوەی شەوی قەدر لەمالەوەش دروستە، وەلێ‌ ئەسڵ ئەوەیە لەمزگەوت بكرێ، چونكە پێغەمبەر(صلی الله عليه وسلم) وای كردوە،

خواپەرستیش لەمزگەوت خێری زیاترە، كەواتە:ئەم پڕۆسەیە دەبێتەمایەی كۆبونەوە و یەكتردیتنی موسڵمانان وبەرپاكردنی هاوكاری وخۆشەویستی و كۆمەڵی شتی چاك لەنێوان یاندا، ئەوەش

ئامانجێكی گەورە لەژیان و ئیسلامداتاقیق دەكاودەپێكێ، بەرهەم ودەسكەوتێكی زۆری دەبێت، كۆبەنەوەی موسڵمانان ئەسڵێكی دینی یە.

7-بەدەستهێنانی خێروپاداشتی زۆر: هەروەك خوای گەورە دەفەرموێ‌: (لیلة القدر خیر من ألف شهر) خێری شەوی قەدر لەهەزارمانگ خێرو پاداشتی زیاترە،كەواتە بەزیندوكردنەوەی ئەمشەوەو

خواپەرستی تێدائەنجامدان وخێرو چاكە تێداكردنی، ئینسان خێروپاداشتێكی زۆروزەوەند بەدەست د ێنێت.

8هەماهەنگی كردنە لەگەل نەخەوتوان: كاتێ‌ ئینسان بۆخۆی لەم شەوا نەداناخەوێ‌، باشتر قەدری كاروپاسەوان وئێشكگروشەكەت ونەخەوتوان دەزانێ، دەزانێ‌ ئەوكەسانەی ناخەون چۆنن.

9-خواحافیزی كردنە لەرەمەزان: لەبەرئەوەی شەوانی قەدردەكەونە كۆتایی مانگی ڕەمەزان، زیندوكردنەوەیان واتە: خواحافێزی و ماڵئاوایی كردن لەمانگی رەمەزان، كۆتای هێنان بەمانگی

 رەمەزان، بەسەرچون و لەدەست چونی مانگی رەمەزان.

10-ئەمانەو چەندان حیكمەت وفەلسەفەی تری یان،وەك: وەرزش وڕاهینانی بەدەنی وڕۆحی، ڕاهاتن لە سەرماوگەرما وشەوڕ ۆیی، تەرك كردنی مال وخیزان وخۆشی، ڕاهاتن لەسەر نە خەوتن بۆ

كاتی پێویست ، ئەنجامدانی عیبادەت بەكۆمەل لەشوێنێكی پیرۆز كە مزگەوتە ، ئەنجامدانی نوێژی بەیانی بەكۆمەل لەمزگەوت ، گوێگرتن لەوتارو ئامۆژگاری مامۆستایانی ئاینی ، جێ هێشتنی تاوان و

تەلەفزیۆن و شتی خراپ ، خوێندن و دەوركردنەوەی كۆمەڵێ‌ حیكمەت وفەلسەفەوسودوقازانج و ئامانج لەزیندوكردنەوەی ئەم شەوەپیرۆزوبەڕێزەداهەن ، بۆیەئیسلام  هێندە گرنگی وئەرزشی پێ‌

دەدا.

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top