واته:سوێند به ئه‌ستێره کاتێك له شوێنى خۆى ده‌ترازێت و به خێرایی به‌رده‌بێته‌وه و ئاوا ده‌بێت, هاوه‌ڵ و هاورِيَى ئێوه (محمد صلى الله عليه وسلم) گومرِا و سه‌ر لێشێواو نه‌بووه و له رێگه‌ى راست نه‌ترازاوه.
قسه و گوفتاریشى به گشتى (و ئه‌وه‌ى كه قورئانه) له ئاره‌زوو و هه‌وا و هه‌وه‌سه‌وه نایڵێت, ئه‌وه‌ى كه راى ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا و وه‌حى خودایى یه, جوبرائیلى فریشته خاوه‌نى هێز و توانایی زۆر قورئانى فێر كردووه, ئه‌و جوبرائیلهى كه خاوه‌نى بیر و هۆشێكى زۆر به‌هێز و دیمهنێكى جوان بوو و ئینجا له‌سه‌ر شێوه راسته‌قینه‌كه‌ى خۆى وه‌ستا, له کێتێكدا له ئاسۆى هه‌ره به‌رز و بڵنده‌وه سه‌رى هه‌ڵدا بوو و ئاسۆى پرِ كردبوو,له‌وه‌ودوا (جوبرائیل) تا ده‌هات نزیك ده‌بووه‌وه و سه‌ره‌نجام هاته خواره‌وه بۆلاى پێغه‌مبه‌ر (علیه الصلاه والسلام), ئه‌وه‌نده لێى نزیك بووه‌وه نێوانیان به قه‌ده‌ر دوو كه‌وان یان كه‌متریش بوو. ئینجا خوا له رێگه‌ى ئه‌وه‌وه نیگاى كرد بۆ به‌نده‌ى خۆى و ئاى چ نیگایه‌ك بوو!؟, ئه‌وسا ئه‌وه‌ى كه به چاوى سه‌رى بینى له ناخ و ده‌روونى یه‌وه برِواى پێى هه‌بوو و ناخ و ده‌روونى راستى یه‌کانى به درۆ نه‌ده‌زانى, جا ئایا راسته؟ ئێوه موجادهلهى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شتێك كه ئه‌و دڵنیایه له دیتنى؟ سوێند به‌خوا بێگومان جارێكى تریش له دابه‌زینێكى تردا جوبره‌ئیلى بینیوه (کاتێك هاتووه بیبات بۆ شهورِهوى), ئه‌ویش له کاتێكدا له ( سدرة المنتهى )دا بوو, كه له‌وێدا به‌هه‌شتى (مڕوى) هه‌یه (به واتاى لانه و جێگه‌ى حه‌وانه‌وه), کێتێك ئه‌وه‌ى (سدره)ى داپۆشى مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆى بزانێت كێن و چین و کاریان چى یه..؟, جا بینینى ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له پێغه‌مبه‌ر كرابێت و چاوى لێى لادا بێت به راست و چه‌پدا, بێگومان پێغه‌مبه‌ر ( عليه الصلاة والسلام ) له‌و شه‌وه‌دا له به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گهورهکێنى په‌روه‌ردگارى بینیوه به چاوى سه‌رى, به هه‌موو هه‌ستى ….