You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازی هەورە باراناویيەكان (بەشی دووەم)

ئیعجازی هەورە باراناویيەكان (بەشی دووەم)

ئیعجازی هەورە باراناویيەكان (بەشی دووەم)

ئامادە كردنی: جمال عەزیز- بەكالوریوس جوگرافیا

زانائه‌وروپىیه‌كان له‌ چاخه‌كانى ناوه‌راستدا وایان دانابوو كه‌ جیهانى سروشتى، له‌وانه‌ هه‌وره‌كان، بونه‌وه‌ریكى پیرۆزن، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى یۆنانیه‌كان له‌ رۆژگارى (ئه‌رسطو)دا هه‌ندىَ زانیاريیان له‌سه‌ر باران پىَ بووه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌وه‌ درووست ده‌بێت، و پاشان هه‌ڵمه‌كه‌ بۆ ئاو چرِده‌بێـته‌وه‌.

زانستى كه‌شناسیش هه‌تا سه‌ده‌ى (17) هیچ زانیارىیه‌كى ده‌رباره‌ى نه‌بوو، تا ئامێرى پێوانه‌ تایبه‌تىیه‌كانى به‌رگه‌ هه‌واى بۆ نه‌ره‌خسا، به‌ڵام تێگه‌یشتنى زانستىیانه‌ بۆ كرداره‌كانى دروستبوونى هه‌وره‌كان تا سه‌ده‌ى (19 و20) ته‌واو نه‌بوو.

له‌به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌م باسه‌دا یه‌كه‌م جۆرى هه‌وره‌ باراناوىیه‌كانمان خسته‌رِوو كه‌ بریتىبوون له‌ كه‌ڵه‌كه‌ هه‌ورى باراناوى, ئێستاش له‌ به‌شى دووه‌مدا دوو جۆرى كۆتایى هه‌وره‌ باراناوىیه‌كان باس ده‌كه‌ین.

جۆرى دووه‌م: چینه‌ هه‌ورئاده‌میزاد له‌م سه‌دانه‌ى دوایىدا ده‌ستیكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندى هه‌ور و با، زانيیان ده‌ریاكان به‌هه‌ڵمده‌بن به‌ڵام به‌چاو نابینرێت هه‌تا با دێت به‌رزى ده‌كاته‌وه‌ و پاڵى پێوه‌ ده‌نێت (باى ستوونى، باى ئاسۆیى).

با كاتێك هه‌ڵمى ئاو له‌ ناوچه‌یه‌كى گه‌رمه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كى سارد ده‌گوێزێـته‌وه‌، هه‌ڵمه‌كه‌ چرِ ده‌بێته‌وه‌ هه‌تا جۆرێك له‌ دڵۆپه‌ پێكدێت.

ئه‌و هه‌ڵمه‌ى سه‌ره‌تا نه‌ده‌بینرا ئێستا با بووه‌ هۆى ده‌ركه‌وتنى به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى له‌ شوێنه‌ گه‌رمه‌كه‌وه‌ بۆ شوێنه‌ سارده‌كه‌. پاشان به‌رده‌وامیى پاڵ پێوه‌نانى هه‌ڵمى ئاو بۆ ناو هه‌وره‌ كه‌ گه‌شه‌ى پێده‌كات، ئه‌و گه‌شه‌یه‌ش ده‌یهه‌ژێنێت، تاكه‌ ووشه‌ش كه‌ له‌ زمانى عه‌ره‌بیدا ئه‌و مانایه‌ بدات ووشه‌ى (إثارة) یه‌ كه‌ به‌واتاى (إظهار) ده‌رخستن و (تهيج) هه‌ژاندن دێت.

بۆیه‌ قورئانى پیرۆز ئه‌و وشه‌یه‌ى به‌كارهێناوه‌ بۆ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ور و با وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَاللَّهُ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَاباً فَسُقْنَاهُ إِلَى بَلَدٍ مَيِّتٍ فَأَحْيَيْنَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا كَذَلِكَ النُّشُورُ) (فاطر:9) واته‌: خواى گه‌وره‌ باى ناردووه‌ هه‌وره‌كان ده‌رده‌خات و ده‌یان هه‌ژێنێت.

باى گه‌رم به‌ره‌ و سه‌ره‌وه‌ هه‌وره‌كه‌ ده‌جوولێنێت پاشان بڵاویده‌كاته‌وه‌ و چین چینى لـىَ درووست ده‌كات هۆكارى بارانیش له‌م هه‌وره‌دا دروست بوونى ئه‌و چین چینه‌یه‌، بۆیه‌ زاناكان ناویان ناوه‌ چینه‌ هه‌ورى باراناوى كاتێك بارانى لـێده‌بارێت كه‌ پارچه‌ هه‌وره‌كان زۆر بێت (وێنه‌ى 1).

ئێستاش با سه‌یرێكى ئه‌و وه‌سفه‌ قورئانىیه‌ بكه‌ین كه‌ ده‌فه‌رموێت: (اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَاباً فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاءِ كَيْفَ يَشَاءُ وَيَجْعَلُهُ كِسَفاً فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلالِهِ فَإِذَا أَصَابَ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ) (الروم:48) واته‌: خواى گه‌وره‌ با ده‌نێرێت هه‌وره‌كان ده‌رده‌خات و ده‌هه‌ژێنێت پاشان چۆن ویستى بێت له‌ ئاسماندا بڵاویده‌كاته‌وه‌ و به‌شبه‌شى ده‌كات و باران له‌ كه‌لێنه‌كانیانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

وه‌ك له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م جۆره‌ هه‌وره‌ پاش ئه‌وه‌ى با ده‌رى ده‌خات و ده‌یهه‌ ژێنێت پێویسته‌ به‌شبه‌ش بێت تا ببێته‌ هۆى بارانبارین، ئه‌م هه‌وره‌ بروسكه‌ و چه‌خماخه‌ و شتى ترسناكى له‌گه‌ڵدا نيیه‌ وه‌ك له‌ كه‌ڵه‌كه‌ هه‌وردا هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خه‌ڵكى پێى دڵخۆشده‌بن وه‌ك ئایه‌ته‌كه‌ ده‌فه‌رموێت:  (اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَاباً فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاءِ كَيْفَ يَشَاءُ وَيَجْعَلُهُ كِسَفاً فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلالِهِ فَإِذَا أَصَابَ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ) (الروم:48).

جۆرى سێهه‌م: گه‌رده‌لووله‌ هه‌ورى باراناوى ئه‌م جۆره‌ له‌ نێوان دووبه‌ره‌ هه‌ور كه‌ ته‌وژمه‌ هه‌واى دژبه‌یه‌ك به‌یه‌كیان ده‌گه‌یه‌نێت دروستده‌بێت، كه‌ جووڵه‌ى هه‌وره‌كان به‌ده‌وری یه‌كدا ده‌خولێنێـته‌وه‌ له‌ شێوه‌ى گوشین یان گه‌رده‌لوول (عصارة) ، بۆ نمونه‌ كاتێك بایه‌كى گه‌رم و شیدار له‌گه‌ڵ بایه‌كى ساردو ووشكدا به‌یه‌ك بگه‌ن, بایه‌گه‌رم و شێداره‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سوكتره‌ به‌رز ده‌بێـته‌وه‌ بۆ سه‌روه‌، بۆ دروست كردنى هه‌ور (برِوانه‌ وێنه‌ى2)

پاشان پله‌ى گه‌رماكه‌ى نزمده‌بێـته‌وه‌ و هه‌ڵمه‌كه‌ چرِده‌بێـته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌بێـته‌ هۆى پێكهاتنى دڵۆپى قورس، كه‌ به‌رده‌وام زیاد ده‌كه‌ن تا هه‌وره‌كه‌ به‌هۆى قورسىیان تواناى هه‌ڵگرتنیانى نامێنێت و له‌ شێوه‌ى باراندا دێـته‌ خواره‌وه‌.

پاشان برِێكىتر له‌ گه‌رده‌لوولێكى نوىَ بۆ هه‌مان شوێن به‌رزده‌بنه‌وه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ تاوێكىتر ده‌بارێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ بارانه‌ به‌ به‌رده‌وامى نابارێت وه‌ك دوو جۆره‌كه‌ى تر به‌ڵكو ئه‌م تاو تاو ده‌بارێت، ئه‌م جۆره‌ش قورئانى پیرۆز وه‌ێفێكى جیاوازى بۆ داناوه‌ وه‌ك ده‌فه‌رموێت: وَأَنزَلْنَا مِنَ الْمُعْصِرَاتِ مَاء ثَجَّاجًا النبأ 14,

واته‌: له‌ هه‌وره‌ گوشراوه‌كانه‌وه‌ بارانى تاو تاو ده‌بارێنین .

ده‌بینین ئایه‌ته‌كه‌ كه‌ بارانى تاوتاوى نه‌به‌سته‌وه‌ به‌ كه‌ڵه‌كه‌ هه‌ور یان چینه‌ هه‌ور چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ بارانه‌ ته‌نها به‌رهه‌مى گه‌رده‌لووله‌ هه‌وره‌.
ئه‌وه‌ى سه‌لماوه‌ ئه‌نجامى ئه‌م بارانه‌ تاو تاوه‌ باخ و باخان و دارستانى چوون به‌یه‌ك و چرِوپرِه‌، به‌جۆرێك كه‌ لقى داره‌كان به‌یه‌كدا ئاڵاون بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (لِنُخْرِجَ بِهِ حَبّاً وَنَبَاتاً) (النبأ:15) (وَجَنَّاتٍ أَلْفَافاً) (النبأ:16) . واته‌: به‌هۆى ئه‌و بارانه‌وه‌ دانه‌وێڵه‌و رووه‌ك و دارستانى له‌یه‌ك ئاڵاو ده‌ردێت.\

سه‌رچاوه‌كان:

1-قورئانى پیرۆز.
2-گۆڤارى (الإعجاز العلمي) ژماره‌ (4).
3-كتێبى (إعجاز القرآن الكريم في وصف أنواع الرياح).
4-whipple A. C., and the Editors of time (1982) – Life Books, storm, time – Life Books, Alexandria, VِِِِA5-Mason, B. J. (1971), physics of clouds,, clarendon press, Oxford, U.K

ئەم بابەتە لە ژمارە (4) و ژمارە (25) ژمارە نایابی گۆڤاری هەیڤ دا بڵاوكراوەتەوە

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top