You Are Here: Home » بابەتەكانمان » خه‌مڵاندنی زانایان بۆ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كان له‌ گه‌ردووندا، به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت

خه‌مڵاندنی زانایان بۆ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كان له‌ گه‌ردووندا، به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت

 خه‌مڵاندنی زانایان بۆ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كان له‌ گه‌ردووندا، به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت

 

لێكۆڵینه‌یه‌كی گه‌ردوونیی نوێ گه‌شته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له‌گه‌ردووندا هه‌ڵدێن، ڕه‌نگه‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ بێت كه‌ زانایانی پێشوو پێی گه‌شتوون.

ئه‌م لێكۆڵینه‌یه‌ كه‌ گۆڤاری ( نیتشر) له‌ سه‌ر پێگه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت خه‌مڵاندنه‌ نوێیه‌كان بۆ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كان له‌گه‌ردووندا( ئه‌وه‌ی تائێستا زانراوه‌) 300 سیكستیلیون ئه‌ستێره‌یه‌،  له‌ كاتێكدا خه‌مڵاندنه‌ پێشینه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرد، كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌  ته‌نها 100 سیكستیلیونه‌، (سیكستلیون: ژماره‌یه‌كه‌ پێكدێت له‌ یه‌ك‌و لای ڕاستییه‌وه‌ بیست‌و یه‌ك سفر هه‌یه‌)

ئه‌م لێكۆڵینه‌یه‌ هه‌ردوو زانای گه‌ردوونیی ( بیتر فان دوكوم) له‌ زانكۆی (یال)‌و (شارلی كونروی) له‌ زانكۆی (هافارد)  ئه‌نجمیانداوه‌،

لایه‌نێكی دیكه‌ی نوێی ئه‌م لێكۆڵینه‌یه‌ جیاوازیی پێكهاته‌ی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ لوولپێچییه‌كان‌و پێكهاته‌ی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ هێلكه‌ییه‌كانه‌، له‌ ڕووی ژماره‌ی ئه‌سێره‌ی هه‌ر یه‌كێكیان، وه‌ك زانراوه‌  گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان له‌ ڕووی شێوه‌ی گشتییه‌وه‌ دوو شێوه‌ن:

گه‌له‌ ئه‌ستێره‌ لوولپێچییه‌كان، وه‌ك گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌ی خۆمان ( درب التبانه‌)، گه‌له‌ئه‌ستێره‌ هێلكه‌ییه‌كان، كه‌ سێ به‌شی گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كان پێكده‌هێنن.

ئه‌و جیاوازییه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ دۆزیویه‌تیه‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێكهاته‌و بنیاتی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ هێلكه‌ییه‌كان به‌ته‌واوی له‌ پێكهاته‌‌و بنیاتی گه‌له‌ ئه‌ستێره‌ لوولپێچییه‌كان جیاوازه‌، له‌ ڕووی ڕێژه‌ی ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كان‌و قه‌باره‌ی گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌وه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كانی گه‌له‌ ئه‌ستێره‌ هێلكه‌ییه‌كان بیست ئه‌وه‌نده‌ زیاتره‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ی پێشتر دیاریكرابوو.

ئه‌مه‌ش  چونكه‌ خه‌مڵاندنه‌كانی پێشووی زانا گه‌ردوونییه‌كان  به‌و جۆره‌ بوو كه‌ بنیاتی هه‌موو گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان وه‌ك یه‌ك وایه‌‌و ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كانیشیان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌.

ئه‌م دوو زانایه‌  توانیان ئه‌م بۆچوونه‌ بگۆڕن دوای دۆزینه‌وه‌ی جیاوازیی نێوان هه‌ردوو جۆری گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یان له‌ پێگه‌یه‌كی گه‌ردوونیی گه‌وره‌ له‌ دوورگه‌ی هاوایدا ئه‌نجامداوه‌.

پێویسته‌ ئه‌و ڕاستییه‌ش بخه‌ینه‌ ڕوو، كه‌ كه‌مترین خه‌مڵاندن بۆ ژماره‌ی گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان له‌ گه‌ردووندا سه‌د بلێون گه‌له‌ ئه‌سێره‌یه‌، ئه‌م ژماره‌یه‌ش جێی زیاتر بوون ‌و چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ بوونه‌، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زیاتری پێگه‌ گه‌ردوونییه‌كاندا.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top