زانایان بیست هه‌زار جۆری نوێی ڕه‌گه‌زه ئاوییه‌كان ده‌دۆزنه‌وه زانایان بیست هه‌زار جۆری نوێی ڕه‌گه‌زه ئاوییه‌كان ده‌دۆزنه‌وه دوای 10ساڵ له لێكۆڵینه‌وه، ئاماری ژیان له ئاوه‌كاندا، 20 هه‌زار جۆری نوێی ڕه‌گه‌زی ده‌ریایی دیاریكرد، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خستنهووی ئه‌وه‌ی پێنج به‌شی زه‌ریاكان تا ئێستا نهپشكنراون. ئه‌و زانایانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه، له ڕاپۆرتێكیاندا ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو ، كه ئه‌م ئاماره ژماره‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له چه‌شنی نوێی زینده‌وه‌رانی ده‌رخستووه. به‌م ئاماره جۆری ئهوگیاندارانه گه‌شته 250 هه‌زار جۆر، كه پێشتر 230 هه‌زار جۆر بوون. دوای ئه‌م كاره، كه 2700 زانا له 80 وڵاته‌وه به‌شدارییان تێداكرد، زۆر توخم ده‌مێننه‌وه كه پێویسته بدۆزرێنه‌وه له‌و ناوچانه‌دا كه نهپشكنراون ، ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌شدا كه پشكنراون. لێكۆڵنهوهكه ئه‌وه‌ی دڵنیاكرده‌وه، كه زانایان تا ئێستا هیچ داتایه‌كیان له‌سه‌ر پێنج به‌شی زه‌ریاكان نییه. زانایان به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌یانه، ده‌ڵێن ده‌كرێت ڕێژه‌ی ڕه‌گه‌زه ده‌ریاییه‌كان به نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن جۆر دیاریی بكرێت. ئه‌م ئاماره نه‌خشه‌یه‌كی بۆ ژیانی ناو زه‌ریاكان دانا، هه‌روه‌ها ڕێڕه‌وی كۆچی ئه‌م گیاندارانه‌ی به‌هۆی مانگه دهستكردهكانو ئامێری ئه‌لكترۆنی دیكه‌وه دیارییكرد، زانایان به تایبه‌تی جوڵه‌ی گیانداره ده‌ریاییه‌كانیان به‌ره‌و ناوچه له بهرفرتواوهكانیان دیارییكردووه. سه‌رچاوه:الوكالە العربیە Post Views: 354 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا