تونێلە رەشەكان
تونێلە رەشەكان
عبد الدائم الكحیل
لەو نیشانە گەورانەی كە خوای گەورە لە قورئاندا باسی كردووە و سوێندی پێ خواردووە (الخُنّس) (فَڵا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ * الْجَۆاڕ الْكُنَّسِ * ۆاللَّیْلِ إِذا عَسْعَسَ * ۆالصُّبْحِ إِذا تَنَفَّسَ * إِنَّهُ ڵقَوْلُ رَسُولٍ كَڕیمٍ) [التكویر: 15-19].
ئەم ئایەتە باس لە چەند بونەوەرێكی گەردونی دەكات كە بە “الخنس” ناوی بردووە، بەڵام ئەو بونەوەرانە چین؟ پێشینانی ئێمە چۆن لە واتای ئەو ئایەتە گەیشتوون؟ وە ئێمە چۆن لەم چەرخەدا لەدوای پێشكەوتنی زانستی گەردوونی لێی تێدەگەین؟
بۆ ئەوەی لە گەورەیی ئەم بونەوەرانە بگەین بیهێنە خەیاڵی خۆت ئەگەر زەوی تیرەكەی نزیكەی 12.5 هەزار كیلۆمەتر بێت و ببێتە تونێلێكی ڕەش ئەوا تیرەكەی دەبێتە كەمتر لە یەك سانتیمەتر! بەڵام چیرۆكی ئەم تونێلە ڕەشانە چییە؟ چۆن دروست دەبن، لە كوێ هەیە؟ ئایا قورئان باسی كردوون؟
ڕاڤەی ئایەتەكە:
زۆربەی ڕاڤەكارانی قورئان دەڵێن (فَڵا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ * الْجَۆاڕ الْكُنَّسِ) بریتییە لە ئەستێرەكان، كە لە ڕۆژدا دیارنامێنن و لە شەودا دەردەكەون، ووشەی (الخُنّس) لە كرداری “خنس” هاتووە كە بەمانای شاردنەوە ودیارنەمان دێت، ئەمە لە زمانەوانیدا، بۆیە ووتویانە ئەم ئەستێرانە لەڕۆژدا دیارنامێنن بۆیە ئەمە “الخنس”ە، “الجوار” واتە دەڕوات، بەمانای دەبینربێت لەكاتێكدا دەڕوات (الكُنَّس) واتە ڕووی ئاسمان پاك دەكاتەوە كاتێك دیار نامێنێت.
بەڵام هەست بە كەموكورتی دەكەیت دوای ئەوەی سەرنجی ئەم لێكدانەوەیە دەدەیت، چونكە كاتێك خوای گەورە دەفەموێت (فَڵا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ) باسی بونەوەرێكمان بۆ دەكات كە نابینرێت، بۆیە شەیتانی بە”الخناس” ناوبردووە مِنْ شَرِّ الْۆسْۆاسِ الْخَنَّاسِ ووشەی “الخناس” واتە نابینرێت (إِنَّهُ ێرَاكُمْ هُۆ ۆقَبِیلُهُ مِنْ حَیْث ڵا تَرَوْنَهُمْ..) [اڵاعراف: 27].
لەبەر ئەوە مەبەست لە “الخنس” ئەستێرەكان نییە چونكە خوای گەورە ڕاستیەكی گەورەمان دەداتێ كە تەنها بۆ ئەهلی زەوی نییە، چونكە ئەم قورئانە بۆ هەموو رۆژگار و شوێنێك دەبێـت، (فلا أقسم بالخنس) لەبەر ئەوە خوای گەورە لەم ئایەتەدا باس لە چەند بونەوەرێك دەكات كە هەرگیز نابینرێـت بەڵام “الجوار” واتە ڕۆیشتن، “كنّس” واتە هەرشتێك بێتە سەر ڕێگای و بەردەمی ئەوا لایدەبات و هەڵیدەگرێت، ئەمە سێ سیفەتە بۆ ئەم بونەوەرانە كە خوای گەورە لە قورئاندا بۆی باس كردووین.
كە ئەستێرەیەك ووزەی پێ نامێنێت ئەوا بەرەو تەواو بوون دەچێت، واتە بەرەو لەناوچوون و مردن دەچێت، لێرەدا یەكێك لە ئایەتە جوانەكانی قورئان ئەم دیاردەیەمان بۆ باس دەكات كە ئەویش كەوتن و لەناوچونی ئەستێرەیە (ۆالنَّجْمِ إذاهَۆی، مَا ضلَّ صَاحِبُكُمْ ۆمَا غَۆی) [النجم: 1-2]، هەموو ئەستێرەیەك لە بونەوەردا كۆتاییەكی هەیە بەڵام ئەم ئایەتە تایبەت نییە بە یەك ئەستێرەوە بەڵكو هەموو ئەستێرەكانی ناو گەردوون دەگریـَتەوە.
كەواتە تونێلە ڕەشەكان “كونە ڕەشەكان” نابینرێت، لێرەوە لە واتای ئەم ئایەتە دەگەین (فَڵا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ) بۆ هەموو ڕۆژگار و شوێنێك دەبێت، بەڵام ئەم تەنانە نابینرێن، هەروەك زانایان دەڵێن ئەم تەنانە وەك ئەستێرەكان دەڕۆن و لە جوڵەدان (ۆكُلٌّ فِی فَڵكٍ ێسْبَحُونَ) [یس: 40] هیچ ئەستێرەیەك جێگیر نییە لە بونەوەردا، هەموو دەجوڵین و دێن و دەچن تەنانەت تۆز و هەڵمی گەردوونی ، هەمویان بە سستمێكی دیاریكراو جوڵە دەكەن .
لێرەدا گرنتگرتین سیفاتی كونە ڕەشەكانمان بۆ دەردەكەوێت كە نابینرێن و بەخێراییەكی زۆر دەڕۆن و هەرشتێك بێتە سەرڕێيان قوتی دەدەن.
قورئان راستيیەكان دەپێكێ
ئەو ووشانەی كە قورئان لەم بابەتەدا بەكاریهێناوە ڕوونتر و ئاشكراترە لە وانەی كە زانایانی رۆژئاوا بەكاریدەهێنن، ئەوان بە كونە رەشەكان ناوی دەبەن، ئەم ناونانە لەسەر زمانی یەكێك لە زانایانەوە هات كەوا گومانی برد لە ئاسماندا كون هەیە (واتە شوێنی بۆش) بۆیە ناوی نا “كونی ڕەش” بەڵام دوایی دەركەوت كە كێشی ئەو تونێلانە زۆر زۆرە بە ئەندازەیەك كە بەلاین بەلاین بەلاین تەن دەكات، ئەم كێشە زۆرە لە بازنەیەكی تەسكدا كۆدەبێتەوە كە بە تونێلی ڕەش ناسراوە، بەڵام قورئان بە تونێلی ڕەش ناوی نەبردووە چونكە كون واتە بۆشایی بە پێچەوانەوە ئەم تەنانە بۆشایی تێدا نییە بەڵكو كێشی زۆر و هێزی كێش كردنیان لە لوتكەدایە زۆربەهێزە.
بە دەركەوتنی ئەم دیاردەیە ناونرا بە ئەستێرەی ڕەش، بەڵام ئەم ناونانە هەڵەیە چونكە هیچ كام لەو تونێلانە نابینرێت كە گەورە زانایانی بواری گەردونزانی باسی دەكەن، ئایا تونێلی ڕەش بەراستی ڕەشە، لە ئەنجامی توێژینەوەی زنایان ئەوە دەركەوت كە ئەم كونانە هیچ ڕەنگێكیان نییە چونكە نابینرێت .
لێرەوە لەوە دەگەین كاتێك قورئان ووشەی “الخنس”ی بە كۆ بەكارهێناوە لەڕووی زانستیەوە ئەم ووشەیە لە سەدا سەد تەواوە، كاتێك زانایان زاراوەیەك دەردەكەن و پاشان و دوای ماوەیەك دەیانەوێت ئەو زاراوەیە بگۆڕن ناتوانن، چونكە هەروەك خۆی دەمێنیتەوە هەرچەندە زاراوەیەكەش هەڵەیە ، بەڵام لە قورئاندا دەستەواژەیەكی جوان و گونجاو هاتووە واتە بەر لە هەزار وچوارسەد ساڵ خوای گەورە ووشەی “الخنس” بەكارهێناوە لە ڕۆژگارێكدا كە هیچ كەس گومانی نەدەبرد و نەیدەزانی ئەم تەنانە یان ئەم تونێلانە هەیە؟
تونیلی ڕەش قسە دەكات:
زانایان ئەوەیان بۆدەركەوتووە كە ئەم تەنانە لەكاتی ئیشكردنیاندا بەردەوام شەپۆلێك دەردەكەن وەك ئەوەی یادی خوا بكەن! لێرەدا دەڵێم پێدەچێت ئەم دەنگانە كە ئێمە ناتوانین بیبیستین بەڵام ئامێرە ووردەكان بە بەردەوامی وەریدەگرین، لەوانەیە ئەم دەنگانە یادی خوا بێت چونكە هەموو گەردوون پێكەوە یادی خوای گەورە دەكەن ، وەك دەفەرموێت (تُسَبِّحُ ڵهُ السَّمَۆاتُ السَّبْعُ ۆالْأَرْض ۆمَنْ فِیهِنَّ ۆإِنْ مِنْ شَیْوٍ إِلَّا یُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ ۆڵكِنْ ڵا تَفْقَهُونَ تَسْبِیحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِیمًا غَفُورًا) [الإسراء: 44].
خوای گەورە بوارێكی گەورەی كێشكردنی داوە بەم ئەستێرانە بەڵام سنوردارە چونكە بەڵام پشتێنەیك بە دەوریدا دێت و توانای ئەو لە سنوری ئەو پشتێنەدایە، لە دەرەوەی ئەم بوارە ناتوانێ هیچ بكات بەڵام هەر تەنێك بچێتە ناو ئەو بوارەوە نامێنێت و دەبێتە شەبەنگی تیشكی و جارێكی تر نابینرێتەوە ئەگەر ئەم شەبەنگە نەبوایە هەموو شتێكی لە بونەوەردا قوت دەدا!
مەبەست لەم باسە ئەوەیە كاتێك ئایەتی (فَڵا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ، الْجَۆاڕ الْكُنَّسِ) دەخوێنین، وەك ئەوەی خوای گەورە پێمان بڵێت: ئێوە كاتێك هەستتان بە بونی ئەم دیاردەیە كرد لە رێگەی ئامێرەكانتانەوە و بەدرێژایی زیاتر لە دەیان ساڵ توانیتان بگەنە ئەو ڕاستیە، بەڵام خوای گەورە بەر لە هەزار و چوارسەد ساڵ ئەم هەواڵەی لە قورئاندا گەیاند بە پێغەمبەری خوا “صلی الله علیە وسلم” كاتێك كەس لەسەر زەویدا هەستی بە بونی ئەوە نەدەكرد ، ئەمەش ئەوە دەگەبەیەنێت كە ئەم قورئانە لەلایەن خوای باڵادەستەوە دابەزیووە و لەتوانای مرۆڤدا نییە ئەوە بزانێت، هەر لەبەر گرنگی دیاردەكەیە كە خوای گەروە سوێندی پێ خواردووە (قُلْ أَنْزَڵهُ الَّذی ێعْڵمُ السِّرَّ فِی السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْض إِنَّهُ كَانَ غَفُورًا رَحِیمًا) [الفرقان: 6]
سەرچاوەكان:
|
|
|