You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ساڵانه‌ دوو ملیۆن‌و نیو به‌ كحول گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

ساڵانه‌ دوو ملیۆن‌و نیو به‌ كحول گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

ساڵانه‌ دوو ملیۆن‌و نیو به‌ كحول گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

 

ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان هۆكاری4 %ی مردنن له‌ جیهاندا، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ ڕێژه‌ی مردن به‌ نه‌خۆشی ئایدز‌و سیل‌و ڕووداوه‌ توندوتیژییه‌كان زیاتره‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ هه‌موو ساڵێك دوو ملیۆن‌و نیو كه‌س به‌هۆكانی په‌وه‌یست به‌ مادده‌ كحولییه‌كانه‌وه‌ ده‌مرن، له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌: به‌كارهێنانی زیانبه‌خشی كحول ده‌بێته‌ هۆی مردن به‌تایبه‌ت له‌ نێوان ئه‌وانه‌دا كه‌ ته‌مه‌نیان كه‌مه‌، هه‌روه‌ها مادده‌ كحولییه‌كان هۆكارێكی ترسناكی سه‌ره‌كیین بۆ مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15- 59 ساڵه‌ له‌ توخمی نێرینه)‌. هه‌روه‌ها ڕێكخراوى‌ نه‌ته‌وه‌كان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ له‌و وڵاتانه‌ی دانیشتوانیان چڕه‌ وه‌ك ئاسیا‌و ئه‌فریقا‌و هند‌و باشووی ئه‌فریقا به‌كارهێنانی مادده‌ كحولییه‌كان ڕوو له‌زیادبوونه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ئیدمانبوون له‌سه‌ر كحول بووته‌ كێشه‌ له‌ زۆر له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا، ڕێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاستییانه‌شدا سیاسه‌تی سنووردانان بۆ به‌كارهێنانی كحول هێشتا لاوازه‌‌و لای زۆر له‌ حكومه‌ته‌كان گرنگیی پێنه‌دراوه، ‌ هه‌رچه‌نده‌ زیانه‌كانی خووگرتن له‌ مادده‌ كحولییه‌كانه‌وه‌ زۆر كاریگه‌رن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، وه‌ك ڕووداوه‌كانی ڕێگاوبان‌و نه‌خۆشییه‌كان‌و پشتگوێخستنی مناڵ‌و ئاماده‌نه‌بوون له‌كارسوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ی زۆر به‌توندیی ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه‌له‌ زیانه‌كانی ئه‌م مادده‌یه‌‌و له‌سه‌ر موسڵمانانی حه‌رامكردووه‌:

(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلاَم..رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ. إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن

 يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاء فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ اللّهِ وَعَنِ الصَّلاَةِ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ ) المائدة91-90

سه‌رچاوه‌: الجزیره‌

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top