بخوێنه.. بهناوی خودا ههنگاوی فێربوون بنێ
بخوێنه.. بهناوی خودا ههنگاوی فێربوون بنێ
نهشئهت غهفور
بێگومان نوسینی قورئانی پیرۆز بەشێكی گرنگی ئیعجازە … مانەوەی دەقی قورئانی پیرۆز خۆی لەخۆیدا گەورەترین ئیعجازە … وەك خۆی ماوەتەوە بە نوسینو دەنگ … خۆشبەختانە لەم شەوانەدا مامۆستای پایەبەرز (د.محمد زغلول النجار)، باسی لەو ئاسەوارە دەكرد كە لە كۆتایی سەدەی بیستدا لە (یەمەن) دۆزرایەوە … كۆمەڵێك پێستە بوون شتیان لەسەر نوسرابوو، لەدوای ڕەوانەكردنی بۆ دەزگایەكی ئاسەوارانی ئەڵمانیا لەساڵی (1999)ز، ئاشكرا بوو ئەو نوسینانەی ماوەتەوە لەسەر پێستەكان دەقی نوسینی قورئانی پیرۆزە…
ئەم نوسینەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (705- 720)ز بەرامبەر سەدەی یەكەمی كۆچی. وە لەگەڵ تێكچونی هەندێ لە پیتەكانیشی هەر بە بەڵگەیەكی گرنگ دادەنرێت بۆ ڕاستی دەقی قورئانی پیرۆزو ئەم دەقەش بە تەواوی ئەو دەقەیە كە ئێستا موسڵمانان دەیخوێنن لە قورئانی چاپ كراو.. ئەمەش بەڵێنی خوای گەورەیە كە دەفەرموێت :
{إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ}. الحجر/9
ئەم دەزگا ئەڵمانیەش لە ساڵی (2001)ز وە دەستی كردوە بە بڵاوكردنەوەی دەستەكەوتەكانی لە ڕاگەیاندنەكانی جیهانیدا(ئەنتەرنێت).
ئەمەش چوارەم بەڵگەیە كە ڕاستی دەقی قورئانی پیرۆز دەپارێزێت لە جیهاندا لە(سەمەرقەندو ئیستانبوڵ ومۆزەخانەی بەریتانیا وقاهیرە).
برایانی خۆشەویست.. ئێمە دەزانین كە وشەی(العلم) زیاتر لە (900) جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتوە بەدڵنیایشەوە دەڵێین ئیسلام تەنها ئاینێكە بە وشەی (بخوێنە) دەستی پێكردوە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئیسلام ئایینی زانست خوازە، وە بڕوا لە ڕێگای زانستەوە دەست پێدەكات:
﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ* خَلَقَ الإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ* اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ* الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ* عَلَّمَ الإنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ) العلق/1-5
بخوێنە.. فێربە.. بە پێنوس.. بەناوی خوداوە هەنگاوی فێر بوون بنێ.. ئەگەر تەماشای وشەی(إقرأ) بكەین لە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز بۆمان دەردەكەوێت.
وشەی (قرأنا – قرأه – لتقرأه – نقرؤه – سنقرئك) 1 جار دووبارەبوونەتەوە.
وشەی (يقرؤن – قريء – قرانه) 2 جار دووبارەبوونەتەوە.
وشەی (اقرأ – اقرءوا) 3جار دووبارەبوونەتەوە.
وشەی (قرانا) 10 جار دووبارەبوونەتەوە.
وشەی (قران) 58 جار دووبارەبوونەتەوە.
ئەوەی سەرنج راكێشە لە ئایەتەكانی خوێندنی قورئانی پیرۆز ئەم دوو ئایەتەیە:
{وَقُرْآناً فَرَقْنَاهُ لِتَقْرَأَهُ عَلَى النَّاسِ عَلَى مُكْثٍ وَنَزَّلْنَاهُ تَنزِيلاً} الإسراء/106
( وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُواْ لَهُ وَأَنصِتُواْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ) الأعراف/204
ڕونترین ڕاڤەی وشەی(علی مكث) لەسەر خۆییو هێواشی یە كە بگەیتە ئەنجامی تێگەیشتنی باشتر.
لەكاتی قورئان خوێندنیشدا دەبێ گوێی لێ بگرن و بێ دەنگیش بن بۆ ئەوەی خوای گەورە میهرەبانیتان لەگەڵدا بكات، ئەمەش جۆرێكە لە ئارام گرتن لە فێربونی خوێندنی قورئان و ژیان بەسەر بردن لەگەڵیدا.
هەروەها لە قورئانی پیرۆزدا جەخت لەسەر ئەوە دەكرێت كە زاناكان نزیكترن لە تێگەیشتن..وەك:-