(ولقد خلقنا الانسان من سلالة من طين، ثم جعلنه نطفة في قرار مكين، ثم خلقنا النطفة علقة فخلقنا العلقة مضغة فخلقنا المضغة عظاما فكسونا العظام لحما ثم أنشأناه خلقا ءاخر فتبارك الله أحسن الخالقين) المۆمنون 12ـ14.
(فلم نزل قياما ننتظره حتى خرج إلينا وقد إغتسل ينطف رأسه بالماء). واتە: راوەستابووین چاوەڕێی پێغەمبەرمان(صلى الله عليه وسلم) دەكرد، هەتا بۆ لامان هاتە دەرەوە و خۆی شۆردبوو دڵۆپە ئاو لە سەری دەتكایە خوارەوە.
هەروەها ئیمام ئەحمەد لە (مسند)دا لە (ب3، ل166)دا لەئەنەسی كوڕی مالیكەوە (خوا لێیان ڕازی بێت) گێڕاوێتییەوە دەفەرموێت: (كنا جلوسا مع رسول الله(صلى الله عليه وسلم) فقال: يطلع عليكم الآن رجل من أهل الجنة، فطلع رجل من الأنصار تنطف لحيته من وضوئه). واتە: دانیشتبووین لەگەڵ پێغەمبەری خوادا(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ئێستا پیاوێكتان لە ئەهلی بەهەشت لێ دەردەكەوێت، پاش ئەوە پیاوێكی (ئەنسار) دەركەوت و بەهۆی دەستنوێژەكەیەوە ئاو لە ڕیشی دەتكایە خوارەوە.
لە فەرمودەیەكی دیكەدا:
(مرّ يهودي برسول الله(صلى الله عليه وسلم) وهو يحدث أصحابه، فقالت قريش: يايهودي إن هذا يزعم أنه نبي، فقالت: لأسألنه عن شيءٍ لايعلمه إلاّ نبي، فجاء حتى جلس ثم قال: يا محمد(صلى الله عليه وسلم) مم يخلق الإنسان؟ فقال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): يا يهودي من كلٍ يخلق من نطفة الرجل ومن نطفة المرأة).
واتە: جولەكەیەك بەلای پێغەمبەری خوادا(صلى الله عليه وسلم) رۆیشت كە قسەی بۆ هاوەڵەكانی دەكرد، قوڕەیشییەكان بە جولەكەكەیان وت: ئەو پیاوە دەڵێت: من پێغەمبەرم، جولەكەكەیش وتی: ئێستا من پرسیارێكی لێدەكەم، پێغەمبەر نەبێت كەسی دیكە نایزانێت، پاشان هات دانیشت، پاشان وتی: ئەی موحەممەد(صلى الله عليه وسلم) مرۆڤ لە چی بەدی دەهێنرێت؟ پێغەمبەریش(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ئەی جولەكە، مرۆڤ لە هەردووكیانەوە بەدی دەهێنرێت، لە نوتفەی پیاو و لە نوتفەی ئافرەتەوە.
زاراوەی (نطفة) لە گیانداری مەنەوی و هێلكۆكە دەستپێدەكات و بەقۆناغی چاندن (الإنغراس) یان كێڵان (الحرث)، كۆتایی پێدێت. (نطفة)یش لە ماوەی دروستبوونیدا بەم قۆناغانەدا دەڕوات:
(أو لم ير الانسان أنا خلقناه من نطفة فاذا هو خصيم مبين، وضرب لنا مثلا ونسي خلقه قال من يحي العظام وهي رميم، قل يحيها الذي أنشأها أول مرة وهو بكل خلق عليم) یس 77ـ79.