You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ساڵانە (50000) پەنجا هەزار تووش بووی تازە بە نەخۆشی ئایدز هەیە

ساڵانە (50000) پەنجا هەزار تووش بووی تازە بە نەخۆشی ئایدز هەیە

ساڵانە (50000) پەنجا هەزار تووش بووی تازە بە نەخۆشی ئایدز هەیە

 

بە پێی ناوەندی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان لە ئەمریكا (CDC)، نزیكەی (1,2) ملێۆن كەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشی ئایدز بوون. ساڵانەش (50000) حاڵەتی تووش بووی نوێ‌ بە ڤایروسی نەخۆشی ئایدز هەیە، و هەر لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشدا ساڵانە (16000) كەس بە ئایدز گیان لە دەست دەدەن. ە رۆژی جیهانی ئایدزدا (باراك ئۆباما) ی سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا لە (واشنتۆن) پەیمانی دا كە پارەی زیاتر بۆ چارەسەركردنی ئایدز تەرخان بكات، ئۆباما بڕیاریدا كە (50000000 $) (37 ملێۆن ئۆیرۆ) بۆ قەڵاچۆكردنی نەخۆشی ئایدز تەرخان بكات. ئۆباما وتی: پێویستە ئەو بڕە پارەیە بۆ چارەسەركردنی تووش بووان بە ڤایروسی نەخۆشی ئایدز لە ئەمریكادا چارەسەر بكرێت. هەروەها (ئۆباما) رایگەیاند هەوڵەكانیان زیاتر دەكەن تا لە وڵاتانی تریشدا هەڵمەتی قەڵاچۆكردنی ئایدز بكەن، بڕیاریشە تا كۆتایی (2013) وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (6 ملێۆن) نەخۆشی تووش بوو بە ئایدز لە وڵاتانی تر وەربگرێت بە مەبەستی چارەسەركردنیان لە ئەمریكا. ئۆباما مەترسی خۆی راگەیاند كە دە ساڵیش زیاترە رێژەی تووشبووان بە نەخۆشی ئایدز لە ئەمریكادا كەمی نەكردووە. وە وتی ” ئەم جەنگە هێشتا كۆتایی نەهاتووە”.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top