ڕێك دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌ڵگه‌ی هاتنی ڕوژی دواییه!
له به‌ڵگه ژیرییه‌كانی هه‌قیقه‌تی ڕۆژی دوایی – به‌شی دووه‌م –
ڕێك دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌ڵگه‌ی هاتنی ڕوژی دواییه!
خالد حسن
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[أًمْ حَسِبَ الَّذِينَ اجْتَرَحُوا السَّيِّئَاتِ أّن نَّجْعَلَهُمْ كَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَوَاء مَّحْيَاهُم وَمَمَاتُهُمْ سَاء مَا يَحْكُمُونَ(21) وَخَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ وَلِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ(22) ] سورة الجاثية
له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره ئه‌وه وه‌بیر خراپه‌كاران دێنێته‌وه, نه‌كه‌ن گومانی ئه‌وه به‌رن كه هه‌رچه‌ند خراپه‌كار بن، به‌ڵام سه‌رئه‌نجامیان وه‌ك باوه‌ڕدارانی چاكه‌كار ده‌بێت, واته وابزانن له دوای مردن زیندوو بوونه‌وه نییه‌و باوه‌ڕدارو بێباوه‌ر یه‌كسان ده‌كرێنه‌وه، به‌وه‌ی كه هه‌ردوو لا دهمرنو بۆ لێپرسینه‌وه زیندووناكرێنهوه ، لێره‌دا خوای گه‌وره به‌ڵگه‌یه‌كی ژیری ده‌خاته به‌رده‌ممان تا گومانمان نه‌مێنێت كه زیندوو بونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و وه‌رگرتنی پاداشت‌و سزا حه‌تمییه‌و دێته پێشه‌وه, ئه‌ویش به هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی دروستكردنی ئاسمانهكانو زه‌وی كه به یاسایه‌كی تۆكمه‌و له‌وپه‌ڕی وڕێكو پێكیدا دروستیكردوونو بچوكترین هه‌ڵه‌و ناڕێكییان تێدا نییه, واته پێمان ده‌فه‌رموێت له‌م گه‌ردونه فراوانه‌دا كه دوورییه‌كانی به ملیاران ساڵی ڕوناكییه ناڕێكییه‌ك نییه, ئیدی چۆن ئه‌و ناڕێكییه ده‌ده‌نه پاڵ په‌روه‌ردگار به‌وه‌ی، كه باوه‌ڕدارو چاكه‌كاران هه‌مان سه‌رئه‌نجامی بێباوه‌ڕو سته‌مكارانیان ده‌بێت. بۆیه ده‌فه‌رموێت: (سَاء مَا يَحْكُمُونَ) واته ئه‌مه حوكمدانێكی زۆر ناشایسته‌و خراپه, پاشان ده‌فه‌رمووێت: ئاسمانه‌كان و زه‌وی زۆر به ڕێكی دروستكراون وه‌ك پێمان بفه‌رموێت ئه‌ی ئه‌وه نییه ئه‌و ئاسمانه فراوانه‌و زه‌وی به‌و هه‌موو ورده‌كارییه‌وه ڕێك‌و ته‌واوه, چۆن ده‌گونجێت كاری چاكهكارانو خراپه‌كاران وه‌كیه‌ك سه‌یربكرێت، چۆن ده‌كرێت چاكه‌كار به پاداشتی خۆی نهگاتو سته‌مكاریش به سزای خۆی نه‌گات؟ بێگومان له‌و لایه‌نه‌شدا به‌هه‌مانشێوه‌ی دروستكردنی زهویوئاسمانهكان، كاری خوا ڕێك‌و بێخه‌وشه، پاكوبێگهردیی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌موو كارهكانیوو دروستكراوه‌كانی له‌وپه‌ری ئه‌ندازه‌و ڕێكییو دروستیدان, پاك‌و بێگه‌ردیی بۆ ئه‌و زاته، كه به‌نده‌كانی هه‌روا په‌راوێز ناكات‌و چاكه‌كار به پاداشتی خۆی و خراپه‌كاریش به سزای خۆی ده‌گه‌یه‌نێت, گه‌ر سه‌رنجبده‌ین له هه‌موو دروستكراوه‌كانی په‌روه‌ردگار له گه‌ردیله‌یه‌كه‌وه تا گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌ك و گه‌وره‌تر، بێگومان بچوكترین كه‌موكورتیی نادۆزینه‌وه…
هه‌موو دروستكراوه‌كان به سیسته‌مێكی تۆكمه‌و ههماههنگانهو له‌وپه‌ڕی ڕێكی و ئهندازهگیریدان, تاكه ناڕێكییه‌ك كه له‌م گه‌ردوونه‌دا ده‌یبنین، په‌یوه‌ندیی به كاری به‌نده‌كانه‌وه هه‌یه،به جۆرێك كه له‌م دنیا سته‌مكار به سته‌مكاری خۆی دنیا به‌جێ دێڵێت و سزای خۆی وه‌رناگرێت, سته‌ملێكراو چاكخوازیش به سته‌ملێكراوی دنیا به‌جێ دێڵێت وپاداشتی خۆی وه‌رناگرێت, لێره‌دا مرۆڤی ژیر بیرده‌كاته‌وه مادام هه‌موو دروستكراوه‌كان له شوێنی ڕاستی خۆیاندان و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان تێدا نییه, كه‌واته ئه‌م ناڕێكییه له كاری به‌نده‌كاندا كاتییه و ده‌بێت ڕاستبكرێته‌وه, لێره‌دا نمونه‌یه‌ك دێنینه‌وه, كاتێك ده‌چیته وڵاتێكی زۆر گه‌وره‌وه به هه‌موو شار‌و شه‌قامه‌كانیدا ده‌ڕۆیت, كاتێك بینیت له هه‌موو شه‌قامه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا عه‌مودی شه‌قامه‌كان زۆر به ئه‌ندازه‌یی دانراون‌و گڵۆپه‌كانیان ئیشده‌كه‌ن, ئایا خێرا ئه‌وه‌ت لا ناچه‌سپێت كه ئه‌م وڵاته سیسته‌مێكی تۆكمه‌و یاسابه‌ندی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له ناكاوێكدا بینیت له ناو هه‌زاران شه‌قامدا شه‌قامێك تێكدراوه‌و عه‌موده‌كانی له‌لاوه كهوتوونوجێگیر نه‌كراون, ئایا دڵنیا نابیت كه ئه‌م باره له‌م شه‌قامه‌دا كاتییه‌و ئیشی تیا ده‌كرێت؟, چونكه سیسته‌می ئه‌و وڵاته وه‌ك پێشتر بینیت ، په‌یوه‌سته به چاككردنی جاده‌و دانانی عهمودهكان به‌شێوه‌كی ڕێك‌و گونجاو له شوێنی خۆیاندا, له‌مه‌وه كاتێك ده‌بینین هه‌موو شه‌قامه‌كانی گه‌ردوون له‌و په‌ڕی ڕێكی ئهندازهییدانو ته‌نها شه‌قامێك نه‌بێت كه ئه‌ویش كاروباری مرۆڤه‌كانه, ئه‌و كات دڵنیا ده‌بیت كه ئه‌مه باره له‌م شه‌قامی ژیانه‌دا كاتییه‌و خوای گه‌وره ڕاستی ده‌كاته‌وه له ڕۆژێكدا كه چاكه‌كار پاداشتی خۆی پێ ده‌درێت و بێباوه‌ڕو سته‌مكاریش به سزای خۆی ده‌گه‌یه‌نرێت, خوای گه‌وره به پاداشتی گه‌وره‌ی خۆی پاداشتمان بداته‌وه‌و له سزاكانی بمان پارێزێت, امین.